دەربارەی ئێمە
ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری ژنان ڕێکخراوێکی نا حکومی قازانجنەویستە کاردەکات بۆ پاراستنی مافی ژنان و یارمەتیدانی قوربانیانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕزگاربوان و قوربانییانی توندوتیژی، ساڵانە نزیکەی ١٨٠ کەیس سەردانی ڕێکخراوەکەمان دەکەن، قوربانییان و ڕزگاربووان گوێیان لێدەگیرێت و کێشەکانیان تۆمار دەکرێت و هەوڵدەدرێت بە هاریکاری هەردوولا چارەسەر بۆ کێشەکانیان بدۆزرێتەوە لە ڕێگای پێدانی زانیاری، دابینکردنی پارێزەر لە حاڵەتی پێویستدا،زۆربەی کەیسەکان بە ناوبژیکردن و تێگەیشتن و بەرزکردنەوەی هۆشیارییان کێشەکانیان چارەسەر دەبن، ئەوانەش کە هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە ڕەوانەی شەڵتەری ژنان دەکرێن، هەروەها ڕێکخراوەکەمان خزمەتگوزاری دەروونی لەلایەن پسپۆڕی دەروونییەوە پێشکەشی ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی ئەزموونە تاڵەکانییانەوە لەڕووی دەروونییەوە دوچاری گرفت یاخود نەخۆشی دەروونی بووبێتنەوە. بۆ هەندێک لەو کەیسانەی کە لەژێر هەڕەشەی کوشتندا بوون لەلایەن خێزانەکانیان، سەرەڕای هەوڵ و ماندوو بوونی زۆر نەگەیشتووین بە ئاشتی و سەلامەتی، هەوڵمانداوە بیاننێرینە دەرەوەی وڵات تا بە سەلامەتی ژیانی خۆیان بکەن، لە مێژووی کارکردنماندا ڕێکخراوەکەمان ١٤ قوربانی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کردووە کە لەژێر هەڕەشەی سەختی کوشتندا بوون، کە بریتین لە ١٢ ژن و ٢ پیاو، لێرەدا چەند کەیسێک دەخەینە ڕوو:- - کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە کوڕێکی ناسیوە لە ڕێگای قوتابخانە و پەیوەندی خۆشەویستییان دروستکردووە، ڕۆژێک بنەماڵەی کچەکە بە پەیوەندییەکەیان دەزانن و کوڕەکە دەکوژن و فیشەکێک بە قاچی کچەکەوە دەنێن، لە نەخۆشخانە پزیشکەکان ناچار دەبن قاچی ببڕنەوە، پاشان ڕەوانەی شەڵتەری ژنان دەکرێت، ڕووناک فەرەج کە بەرپرسی ڕێکخراوەکەمانە بە هاوکاری شیرزان مانویڵ توانییان لە ساڵی ٢٠١٨ ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی بکەن، لە ئێستادا بە ئارامی و پارێزراوی دەژی. -کچێکی ١٧ ساڵ کە ماوەی دوو ساڵ بوو بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵەوە لە ژوورێکیتاریکدا بەند کرابوو، ڕووناک فەرەج توانی لە زیندان دەریبهێنێت و ڕەوانەی شەڵتەری هەولێر، پاشان سلێمانی بکات، لە ساڵی ٢٠١٨ بە هاوکاری شیرزان مانوێڵ توانرا ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت، لەو ماوەیەشدا تەلار کەمال لە ڕێکخراوی DHRDئەرکی زۆری کێشا و پاڵپشتی دەروونی بۆ کەیسەکە پێشکەش کرد. - ژنێک کە لەژێرهەڕەشەیتوندی کوشتندا بوو لەژێرناوی شەرەفدا، ڕووناک فەرەج توانی بە هاوکاری شیرزان مانوێڵ و جینی لە ساڵی ٢٠١٧ ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی بکەن. هاوپێچ/ وێنەی یەکێک لە کەیسەکان لە ڕێگایدا بۆ دەرەوەی وڵات