Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

"مۆد" پاساوی دەوڵمەندەكان بۆ بەهرە كەشی لەهەژارەكان




2017-11-21

تنێسی هاسكینز

(343) جار بینراوە

ن: تنێسی هاسكینز

كۆمەڵگا هەرئەمەیە كەهەیە, چون بونی سەرمایەداری پێویستی بەنابەرابە یە. پیشەسازی مۆد بەشێوەیەكی بەرچاو نوێنەری ئەم نابەرابەری ونایەكسانیەیە. 

پەیوەندی كارل ماركس لەگەڵ كارڵ لاگر فیلد دیزاینەری مۆد لەماركەی شانیل چیە؟  ئەم پەیوەندیە شتێك نیە جیالەمیراتی ناجۆری ئەڵمانی بێ ئسوڵی ئەڵمانی. لەگەڵ ئەوەشدا سەرمایەداری لەگەڵ مۆدا بەجیانەكراوەی تێكەڵ بو بون هەركامیان پێناسەیەكی یەك دەكەن تا زۆرتر ئێمە لەدونیای ئەمرۆدا لێیان بگەین. 

لەساڵی 1844 فردریك ئەنگلس نوسەری مانفێستی كۆمۆنیست لەگەڵ ماركس كوری خاوەن كاركەیەكی دەولەمەند خوری چنین لەشاری مەنجستەر  شەرح دەكات: 

برینی یەك برگە لەپەنجە یان گشت پەنجەكان, دوودەست یان قۆڵی دەرواتە ناوقورگیمەكینە گەورەكان كە بەرەنجامەكەی ئینتهاب پاشان مەرگە. كرێكارەكان كەزۆربەیان منداڵن بەردەوام نەخۆشن بەهۆی هەڵمژینی ئەو تۆزو خۆڵەی خوریەكان وبۆنی دوكەڵی مەكینەكان جۆرێكی تریش لەمردن گیركردن لەناو شتەكانی ناو مەكینەكان. ئەنگلس دەڵێت هەركەس لەناو قایشەكاندا گیریكرد بەئارامی دەرواتە ناوی وبەتوندی لەوسەریەوە دەكوترێت بەزەویەكەداو دەكەوێتە خوارەوە تەنها جەستەیەكی تێك شكاوی لێدەمێنێتەوە سەرەنجامیشی مەرگە. پیشەسازی خوری مانجستەر لەسەر شانی كۆیلە ئەفریقیەكان كە پەروەردە دەكران بۆئەو مەبەستە بەرێوەدەچو. ئەمە خاڵی دەست پێك بوو بۆ بەرهەم هێنانی زۆری قوماش وەمۆد. لەم پیشەیەدا 170 ساڵ دێینە پێشەوە چیمان دەست دەكەوێت؟ كارگەكانی مانجستەر ئێستا باڵەخانەی مۆدێرن وجوانن وەك كارگە بەرهەم هێنەرەكان  بەلاَم پێوەرەكانی تایبەت بەوئیشە لە ئاستێكی خواری خۆی ماوەتەوە كە ئەگەر خراپتر نەبوبێت. روباری پیرل لەناوچەی پیشەسازی چیندا كە 9 شاری گەورە لەخۆی دەگرێتلەم دواییەدا گەورەترین مانگرتنی لەمێژوی هاوچەرخی چیندا بەخۆیەوە دی بەجۆرێك كە 30 هەزار كرێكار دژی كارگەی نایكی وئەدیداس وەستاونەتەوە ئەو ناوچەیە بەوە بەناوبانگە كەسالاَنە 40هەزار پەنجەی تێدار دەبررێت. ئەنگلس زۆر پێشتر ئەم كارگانەی دەست نیشان كردبو. 

لەزەمانێكەوە ئەنگلس نوسی" تۆزوخاكی خوریەكان دەبێتە خەڵتی خوێنی, تەنگەنەفەسی, سك ئێشە, كۆكە, بێ خەوی .نەخۆشی سیل". ئێستاش هەناسەدا لەكارگەكانی جل وبەرگ ئاسان نیە. گوانگ دۆنگ بەرپرسیاری بەرهەم هێنانی جیهانی نیوەی لە بانتۆڵی كاوبۆی لەسەرشانە. لەم كارگەیەدا بۆ بەرهەمهێنانی جۆراوجۆری ئەم بانتۆلاَنە لم بەكاردێنن تۆزوخۆڵێك كەلەم كارەدا دروست دەبێت دەچێتە ناوسنگی كرێكارەكان رۆژی 15 سەعات ئیشی تێدا دەكەن وەهەرئەمە دەبێتە هۆی دروستبونی زۆر لەنەخۆشیەخراپەكان. 

لە رۆژئاوای چیندا كرێكارەكانی كارگەكانی جل وبەرگ مانگانە 61 دۆلار وەردەگرن كەمانیش دەگرن دەكەونە زیندان یان فیشەكیان پێوە دەنێنن. لەبەنگلادش پیشەی مۆد بەتازەی یەكێك لەناخۆشترین روداوەكانی لەمێژوی مرۆڤایەتیدا بەخۆیەوە بینی كاتێك كە 1138 كرێكار لەبینایەكدا سەرقاڵی كاربون بیناكە روخا بەسەریانداو تائێستاش بنەماڵەكانیان قەرەبویان وەرنەگرتوە. 

مۆد وەك نمونەیەك چۆن سەرمایەداری كاردەكات باشترین نمونەیە. نایەكسانی وبەهرەكەشی لەمۆدا خۆی پێناسەدەكات. هەروەها كە ملكە ڤیكتۆریا جلەكانی دەست رەنجی درومانی ئەو ژنانەیە كەلەژێر رۆشنای مۆمێكدا كوێر دەبون وئەو لەبەری دەكرد, كچانی گەنج و جوانی ئەمرۆش هەرەوەها جل وبەرگێك لەبەر دەكەن كەكرێكارە زوڵم لێكراوەكانی رۆمانیا بەسەعاتێك 99 سەنت وەردەگرن. كۆمەڵگا هەرئەوەیە كەهەیە, چون سەرمایەداری موحتاجی نابەرابەریە. قۆرخ كاریەكی گەورە بۆ سودی كۆمپانیاكان دەگاتە ملیاردها دۆلار چون ملیۆنها كەس بەپارەیەكی زۆركەم مانگانەیەكی زۆر كەم ترسناكی زۆر لەسەر ژیانیانە كە ئەوان سود ببینن. كۆمپانیاكان بەمەبەست ولاَتان وە ئەو كارگانە هەڵ دەبژێرن كەپارەیەكی كەمتر هەڵدەبژێرن تێیدا مافی خانەنیشینی ومۆڵەت بۆچارەسەری نەخۆشی تێدا نەبێت بەرپرسەكانی ئەو ولاَتانە بەدواداچونی بۆنەكەن وئەو هەل ومەرجە بهێڵنەوە. 

مۆد بەهانەیەكە بۆبەهرەكەشی, مۆد پانتییەكە بۆ نمای بێ وێنەی هەڵبژاردن, مۆد ئەم هەستە دەگەیەنێت كەهەموو ئێمە لەگەڵ یەكداین وبەجۆرێك بەشێكین لەكۆمپانیا گەورەكان وەتوانای كۆنترۆڵ وبەرێوەبردنی ئەوانمان هەیە. بیرۆكەی هەڵخەڵەتێنەری مۆد كاری ملیۆنەها كرێكارێك كەبەتوندی زوڵمیان لێكراوە دادەپۆشێت. ئەم بیرۆكەیە  كاریگەری ژینگەییەكی سەرسام كەر وە نایەكسانی رەگەزی, نەژاد پەرستی, بێگانەی شاراوە دروست دەكات. هەروەها بیرۆكەی مۆد قەفەسێكی كەلتوریە كەخۆمانی تێدا دەبینینەوە وەهەروەها چارەنوسی ئێمەد دەخاتە دەست چەند كەسێكی سەرمایەداری سپی پێستدا دەشارێتەوە . 

مۆد كاتێك دەبێتە دەڵی پیشەسازی كە ئامانجی سودە نە بەرهەمهێنانی داهێنان بۆئەوەی كە وانیشانی بدات شتێكی ترە دەست دەكات بە زوڵم وبەهرەكەشی بۆ تیگەیشتنی ئەم شتە كارێكی زۆر سەرسورماو مەكەن تەنها برۆن نوسینەكانی ماركس وئەنگلس لە100 ساڵی رابردو بخوێننەوە كەباسیان لێكردوە.

سەرچاوە: وبسایتی ئینسان شناسی و فرهنگ


 



زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English