Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

سەنتەری نێوەندگیری و گرنگی دامەزراندنی




2015-03-07

ماجد محەمەد مستەفا

(1,088) جار بینراوە

 چارەسەركردنی كێشەكان و كردنەوەی گرێ ئاڵوزەكان چ لەبواری كۆمەڵایەتی بێت یاخود سیاسیو بازرگانی، هەروەها زۆربەی بوارەكانی تری ژیانی رۆژانەش لەكاتی ئێستادا لەرێگای زانستێكی نوێی سەردەمەوە دەبێت كە ئەویش زانستی (نێوەندگیری) یە، بەڵام نێوەدگیرییەكی جیاواز لەشێوازە هاوشێوەكانی كە لەزۆرینەی كۆمەڵگاكاندا پەیڕەو دەكرێن لەرووی شیوازی چارەسەركردنو ناوەرۆكو تێڕوانینی كۆمەڵایەتیشەوە، زانستی نێوەندگیری زانستێكی نوێیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشە جۆراوجۆرەكان ئەنجام دەدرێتو لەچەندین ووڵاتی جیهانیدا گرنگیو بایەخی تایبەتی پێدەدرێت بەمەبەستی سنورداركردنوپاشان بنبڕكردنی كێشەكان، بەتایبەت لەسەردەمی ئێستای قۆناغی گۆڕینو پێشكەوتنی  كۆمەڵایەتی كۆمەڵگا جیهانییەكاندا.
خاتوو جەمال عەتییە هەڵگری بڕوانامەی زانستی نێوەندگیریو دەرچووی زانكۆی یەسوعی لە بەیروت ـ لوبنان 2011 ، دەڵێت "نێوەندگیری بەمانای دەستپێشخەری كەسی سێیەم دێت، واتە كەسی سێیەم دەبێتە پردێكی نێوەندگیری لەنێوان دوولایەن جا ئەو دوولایەنە بریتیبن لە دوو كەس یان دوو نەتەوە یاخود دوو گەلو هەندێجاریش لەنێوان دوو مەنتق، خیتابو هەروەها  دوو ئایدیای جیاوازدا،  لێرەدا كەسی سێیەم واتە كەسی نێوەندگیر ئەركی سەرەكی بریتییە لە گۆڕینی ئاقارو رێڕەوی  كێشەكان لەحاڵەتی هەڵچوونو بەگژداچوونەوەدا بۆ قەراغی ئارامیو ئاشتی لەنێوانیاندا، هەر لەو روانگەیەشەوە گەیشتن بەرێككەوتنێكی كۆتایی، ئەم پڕۆسەیەش ئەنجام دەدرێت بەرامبەر بەپاداشتێكی دیاریكراو (اتعاب معینە) بۆ كەسی نێوەندگیر".
سەبارەت بەبیرۆكەی دامەزراندنی سەنتەری نێوەندگیری لە لوبنان (جەمال)  وتی "بیرۆكەی دامەزراندنی ئەم سەنتەرە دەگەڕێتەوە بۆ خاتوو جوانا هەواری پارێزەر لە دادگاكانی پاریس، ئەو پێشتر وەكو نێوەندگیر ئیشی كردووەو خودی خۆشی خاوەنی بیرۆكەی دامەزراندنی سەنتەری پیشەیی ناوەندگیرییە لەلوبنان"، وتیشی "لەماوەی ساڵێكدا توانیومانە 50 كێشەی جۆراوجۆر لە كێشەكانی خێزانیو كۆمەڵایەتیو میراتگیری چارەسەر بكەینو 20 % ئەو كێشانەش بەشێوەیەكی تایبەت كێشەی هاوسەرگیری بووە، لەئێستاشدا لە هەوڵی ئەوەداین سەنتەری تایبەت بەو مەبەستە  لە ووڵاتانی بەحرەینو شانشینی دوبەی  دابمەزرێنینن، هەروەها لە ووڵاتانی ئەمریكاو فەرەنساو كەنەداو شانشینی مەغریبیش سەنتەری نێوەندگیری بوونی هەیە".

تێڕوانینو كاردانەوەی كۆمەڵگا
ئەگەرچی لەئێستادا ئەم زانستە بەشێوازو بەرگێكی نوێیەوە خۆی بەكۆمەڵگای لوبنانی ناساندووە لەرووی  شێوازی خستەڕووی  بەبەراورد لەگەڵ شێوازە كلاسیكییەكەی، بەڵام خاتوو (جەمال) كاردانەوەی كۆمەڵگای لەو بارەیەوە بەحاڵەتێكی ئاسایی وەسفكردو لەو روانگەیەشەوە  وتی " كەسی نێوەندگیر پێش هەستان بەئەنجامدانی ئەركی خۆی لەچارەسەركردنی كێشەكانداو بەتایبەت كێشە كۆمەڵایەتییەكانو كێشەكانی توندووتیژی دژ بەژنان، كەسانی خاوەن كێشە لەشێوازی ئیشكردنی خۆیو خاڵەكانی  چۆنییەتی چارەسەر كردن ئاگادار دەكاتەوە، بەو پێیەش هیچ شتێك بەشاراوەی نامێنیتەوەو ئەنجامیش نادرێت، زۆرجاریش كەسانی خاوەن كێشە خۆیان روو لەكەسی نێوەندگیر دەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، لەو رووەشەوە دەتوانم بڵێم كێشەكان هەرچەندە هەستیاربن هەموو لایەنەكان بەسنگێكی فراوانەوە پەسەندی دەكەن".
ئەگەرچی لەئێستادا ئەم زانستە نوێیە لەزۆرینەی كۆمەڵگا جیهانییەكان وەكو زانستێكی نوێ مامەڵەی پێوەدەكرێتو بەڕێگا چارەیەكی سەرەكی بۆ بنبڕكردنی كێشە جۆراوجۆرەكانی دادەنرێت لەسەر ئاستی تاكو كۆمەڵگاش، دەكرێت بەگواستنەوەی بنەما سەرەكییەكانی ئەم تاقیكردنەوەیە بۆ كوردستان كۆمەڵگای كوردیش سوودمەندبێت لەلایەنە ئەرێنییەكانی ئەم پڕۆسە كۆمەڵایەتییەو هەنگاوی یەكەمو سەرەتاش پێویست دەكات لەنێو ناوەندەكانی خوێندنو خوێندكارانەوە ببێت، كە ئەوەش خۆی لەخۆیدا رۆحییەتی رابەرێتیو رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێبوردەیی دێنێتە كایەوە، یاخود تێكەڵ بەپڕۆگرامەكانی خوێندنی باڵاو زانكۆكان بكرێت بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كادیرانی سەركەوتوو لەو بوارەدا.



زیاتر

کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا،  خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا، خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English