Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

تۆ بڵێی: نەبوونی كوڕ وجاغ كوێریە؟!




2015-03-07

پەروین تاڵەبانی

(1,048) جار بینراوە

 ئایا تا چ رادەیەك ئەم پەندی پێشینانە راستە !؟ كوڕ مایەی وجاغە بۆ بەردەوام بوونی ژیان!؟  كوڕ مانای هەڵگری ناوی باوو باپیرانە!؟
مانای پاشەڕۆژێكی روونو گەشە بۆ دایكو باوك!؟ واتە ئەو خێزانەی كوڕی نەبێت وجاغ كوێرە!؟ ئەگەر كچی هەبێت مانای چیە؟ ئایا هەموو كاتێك ژن مانای بەردەوامبوونی ژیان نی یە!؟ پەروەردەكردنی كوڕ لەئەستۆی كێیە!؟
هەر ژن نییە كە كوڕی دەبێتو هەر ژنیش نییە خوشكەو پورەو داپیرەیە!؟ ئێمە وەك ژن وافێربووین كە نزا بۆ هاوڕەگەزەكانمان دەكەین لەكاتی سكپڕبوونیان دەڵێین ( خوایە نۆبەرەكەت كوڕ بێت یان بە دایكی كوڕان بیت). بە دیدی من ژنو پیاو تەواوكەری كۆمەڵگان بۆ بەردەوامبوونی ژیان.
كوڕ مانای وجاغ نییەو وجاغ ئەوەیە كێ لە پاشەڕۆژدا خزمەتە دایكو باوك دەكات (كچ یان كوڕ)!؟
ئەوەشمان لە بیر نەچێت لە كۆمەڵگای كوردەواری قەیرەیی كچو مانەوەی بۆ خزمەتكردنی دایكوباوكە ماندووەكەی دیاردەیەكی شاراوەی هێمنە بۆ خنكاندنی گوڵی عیواكانی ژن، ئەوەشیان وەفایەكی پڕ رەحمە لە سروشتی ژنداو ناخێكی ناسكی ئاكارەكانی ژنە بۆ بەخێوكردنی دایكە پیرەكەی یاخود باوكەكەی، جگە لەوەش ئەگەر كچەكەیان شووش بكات هەمیشە دەبێتە سێبەر بۆ ماڵی باوكو دایكەكەی ئەگەر لە جێگادا بكەون كچە بەشووەكەیان دێتو هاوكارییان دەكاتو چاودێری تەندروستیو كۆمەڵایەتییان دەكاتو بە ئەركێكی پیرۆزیشی دەزانێت، زۆر جاریش كوڕەكەیان بەم كار و ئەركە هەڵناستێتو تەنانەت ژنەكەشی دەبێت  بەربەست بۆ خزمەتكردنی دایكوباوكی مێردەكەی ئەوەشیان دیاردەیەكی ناشیرینی كۆمەڵایەتییەو بووەتە كلتور.
لەوانەیە ئێوە وەڵام بدەنەوەو بڵێن (كچەكەیان كاری نییەو ژنی ماڵەوەیەو  ئەمەش بووەتە ئەركی سەرشانی خۆی!).
بەلاَم لە وەڵامدا ئەگەر كچەكە فەرمانبەر بێت!؟ ئەركی كێ دەبێت!؟
لەم سەردەمەدا بارودۆخی ئابووری وایكردووە ژنانیش 80% یان فەرمانبەری میری بنو یاخود لە كەرتی تایبەت ئیشوكار بكەنو تا درەنگانێك پەیوەستبن بە فەرمانەكانیان لە شوێنی كاریان، كەواتە چۆن ئەم كچەیان پێی دەكرێت 3 ئەرك جێبەجێ بكات  ئەركی كار و ئەركی ماڵو منداڵو ئەركی چاودێریكردنی  دایكو باوكە پیرەكەی.
لێرەوە دەبێت بپرسیت كام بە وجاغ دادەنرێت كە لە یەك كاتدا 3
ئەرك بەجێ دەگەیەنێت؟! من راستی نموونەیەكی واقعیتان بۆ باس دەكەم كە لەسەر خێزانێك دەدوێتو پێكهاتەی ئەم خانەوادەیە لە 3 كچو دایكێكی بە تەمەن پێكهاتووە نزیكی ماڵەكەی ئێمەن لە خۆمم پرسی دەبێت كێ سەرپەرشتییان بكات ؟ باوكیان مابێتو پیاوێك سەرپەرشتییان بكات؟! تا ئەو رۆژەی  وەڵامم دەست كەوت دوای ئەم پێشبینیانەم (ئێوە چۆن ژیان بەسەر دەبەن؟) ئایا  پیاوێك هەیە سەرپەرشتیتان بكات، چونكە لەكۆمەڵگای ئێمە پیاو بووەتە سومبوولی سەرۆكایەتی خێزانو هەمیشە بە وجاغ دادەنرێت.
وتیان ئێمە 3كچینو دایكمان ماوەو برامان نییەو باوكیشمان لە ژیان نەماوە، 2 كچمان شویكردووەو كچێكیشمان ماوە، یەك لە كچە بە شووەكانیش دایكەو خوشكە بچووكەكەی بەخێودەكاتو دوكانێكی بچكۆلانەشیان لەبەردەم ماڵەكەیان كردووەتە سەرچاوەی رزقو رۆزیان، هەموویان وەك ژن كاری تێدادەكەنو بە بەردەوامی گرنگی بە كارەكەیان دەدەنو بێ جیاواز یو مشتو مڕو و ناڕازیبوون لەیەكتر وەك مۆڵگەیەكی سەبرو خۆشەویستیو هێز، وان تەنانەت ئەم (دایكو كچ)انەش (زاوا)كەمئەندامەكەشیان بەخێودەكەن كە ناتوانێت كار بكات، لەوەش جوانتر (نەوە) كانی ئەم داپیرەیە بە (دایە گیان) داپیرەكەیان بانگ دەكەنو وەك (دایك) وایە بۆیان لێرە تێدەگەین كە (كوڕ) وجاغ نییە، چونكە ئەم (كچو دایك)ە بەهێزە نموونەی ئازایەتی ژن و جوامێری ژن نیشان دەدەنو لەكۆمەڵگەی كوردەواریش زۆرجار لە رابووردو بینیوومانە كە كوڕەكانیان بە ناوی دایك بانگ كراونو ناوبانگیان هەبووە، ماندوبوونی ژنو ئەركە قورسەكەی بووە وایكردووە ئەم نازناوەیان پێوە بلكێت، بۆیە دەبێت بزانین كە نەبوونی كوڕ مانای وجاغ كوێری نییەو پێچەوانەی ئەم دیاردەیەی كۆمەڵگەی ئێمەیە.



زیاتر

کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا،  خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا، خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English