Women's Media and Culture Organization (Rewan Media & Social Services)
رێوان رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان (میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)
نووسینی: ناسر ئەمینی* وەرگێڕانی لەفارسییەوە: پ. مستەفا ئەم نووسینە بابەتێكی دوورودرێژە كە باسی راپۆرتی گۆڤاری پاری ماچ لەشاری مەزهەبی قم لەئێران دەكاتو ئاماژە بەهاوسەرگیری كاتی لەو وڵاتە دەكات، هەروەها نووسەر باسی چەند فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری لەو وڵاتە كردووە كە بەنهێنی وێنەی ژمارەیەك لەژنانی ئەو وڵاتەی گرتووە كە بەناچاری هاوسەرگیری كاتیان ئەنجامداوەیان جەستەی خۆیان فرۆشتووە، خوێندنەوەی راپۆرتی لەمچەشنە رەنگە بۆ كۆمەڵگەی كوردی زوو بێتو بۆ هەموو تەمەنێكیش گونجاو نەبێت، بەڵام ئەوە راستییەكە لەناو شەقامەكانی شارەكانی ئێران هەموو رۆژێك دەتوانیت بەچاوی خۆت ئەو دیاردەیە بیبینیت بۆیە ناتوانین باسی لێوە نەكەین. چەندین فیلمی بەڵگەنامەیی نمایشكردنی فیلمی (S.O.S A TEHRAN) كە لەدەرهێنانی خاتوو سووئابادی لەپاریس باسلەژنانی ئێرانی سەرشەقام دەكاتو هەموو ئێرانییەك كاتی بینیی شەرمەزار دەبێت لەئێرانیی بوونی خۆی بەرامبەر ئەو هەموو ستەمو چەوساندنەوەیەی دەرهەق بەژنانی وڵاتەكەی دەكرێت، جگە لەمەشفیلمێكیتر بەناوی (ژنانی لەشفرۆش)و چەندین فیلمیتری بەڵگەنامەیی لەم ساڵانەی دوایدا لەناوخۆو دەرەوەی ئێران بەرهەم هاتوون كە باس لەچەوساندنەوەو بەكارهێنانو بازرگانیكردن بەژنانی ئێرانی دەكات، ئەو فیلمانەش وایكرد تا گۆڤاری پاری ماچی پاریس پەیامنێری ناسراوی خۆی luctribel بنێرێ بۆ تارانوقم بۆ ئەوەی لەبارەی ئەو بازرگانیكردنەوە راپۆرتیان بۆ ئامادە بكات، لەفیلمی (ژنانی لەشفرۆش)دا یەكێك لەژنەكان دەڵێت"چەندین تۆڕی بازرگانی هەن كە بۆ بەرپرسانی حكومەت كار دەكەنو لەهەندێك ناوچەی نزیك شارەكانی تەورێزو ئەردەبیل كچانی 14 بۆ 15 ساڵ بۆ بەرپرسانی حكومەت كۆ دەكەنەوە"، هەرلەدیمەنێكی تری ئەو فیلمەدا ژنێك دەڵێت"كۆمیتەی ئیمداد كە (رێكخراوێكە یارمەتی ماڵباتە هەژارەكان دەدات)و بۆ هەر منداڵێكم دوو هەزار تمەنم دەداتێو بەو پارەیەش تەنیا هەفتەیەك دەتوانم منداڵەكانم بنێرمە قوتابخانە بۆیە ناچارم خۆم بفرۆشم بۆ ئەوەی منداڵەكانم لەبرسا نەمرن". تێوەگلا لەبازرگانی لەشفرۆشیەوە مەلا ئایینییەكانكچانی 15 ساڵ بەقەیرەكچ دەزاننو رێگەی شەرعیشی بۆ دەدۆزنەوە، لەبەشێكی زۆری دیمەنەكانی ئەو فلیمەدا دەبینین زۆرێكلەپیاوان لەبەر دەرگای ماڵەكانیان راوەستاون تا دراوسێكانیان نەزانن موشتەرییەكانیان دەچنە ماڵەوە، زۆربەشیان خۆیان موشتەریەكان دەبەنە ماڵەوەو لەناو ژوورێكیتردا خۆیان دەكەن بەخەوتوو،هەندێك لەدایكانموشتەری بۆ كچەكانیان دەدۆزنەوەو هەندێك لەمنداداڵانیش لەناو پاركو باخچە گشتییەكانداپیاو بۆ خوشك یان دایكیان دەدۆزنەوە، زۆرێكیش لەباوكەكان كچەكانیان دەبەنە ناوماڵی پیاوە سەرمایەدارەكانەوەو بەو شێوەیەبژێویژیانیانبەدەستدێنن، لەتارانی ئەمڕۆدا ئەمە بەشێوازی جۆراوجۆر دەبینرێتو بەرپرسانیش خۆیان لێ گێل كردووەو یان لەوبازرگانییە تێوەگلاون. راپۆرتی پاری ماچ لەیەكێك لەگەڕەكەكانی باكووری تاران دوو گەنج بەناوەكانی (ئەحمەد)و (سەمیرا) كە ناتوانن بەئازادی پەیوەندیان هەبێت بەبێ رەزامەندی باوكو دایكیان دەبنە هاوسەری كاتی یەكتر، ماڵباتی زۆر ئاینیو كلاسیكی ئەحمەدی گەنجوئەندازیار بەتوندی دژی ئەو هاوسەرگیرییەنو رەوشتی سەمیرایان بەدڵ نیە، لەبەر ئەوەی سەمیرا لەناو كۆمپانیایەكدا كار دەكاتو هۆگری خۆی بۆ كلتووری رۆژئاوا ناشارێتەوەو لەماڵەوە پەچە لەسەر ناكات بۆیە ماڵباتی ئەحمەد بەكەسێكی شیاوی نازانن بۆ كوڕەكەیان، سەمیرا پێشتریش هاوسەرگیری كردووەو لەهاوسەری یەكەمی جیا بووەتەوە، ئەوەی سەیرە ژنی تەڵاق دراو لەكۆمەڵگەی ئێران وەك نەخۆشێكی وەگرەو ئۆباڵی بێئەنجامی ژیانی یەكەمی دەخەنە ئەستۆیو بەگشتی لەبەرئەوەی پەردەی كچێنی لەدەستداوە شیاوی هاوسەرگیری دووەم نیە، بۆیەئەحمەد لەسەر دووڕیانی هەڵبژاردنی خۆشەویستەكەی یان پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ باوكو دایكیدا رێگایەكیتری دۆزیەوەتەوە ئەویش ئەوەیە كە بەنهێنی لای مەلایەك لەگەڵ سەمیرا هاوسەرگیری كاتی دەكات بۆ ماوەی ساڵێك، بەهۆی ئەو جۆرە هاوسەرگیرییەوە كوڕانی ئێرانی دەتوانن لەشاری تارانو شارەكانیتر دەست لەناو دەستی یەكتر لەگەڵ كچە خۆشەویستەكانیان پیاسە بكەن، ئەو كوڕو كچانەشی مۆڵەتی هاوسەرگیری كاتیان پێنەبێت تاوانبارنو ئەگەر دەستگیر بكرێن سەد جار لێدانیان دەكرێتو بەپێی یاساكانی ئیسلام سزا دەدرێن، بۆیە هاوسەرگیری كاتی رێگایەكە بۆ رزگار بوون لەو سزایانە. بەخێربێن بۆ شاری قم قم شوێنی لەدایكبوونو كەعبەی شیعە دەمارگیركانە، شوێنێكە خومەینی وانەی ئاینی تێدا خوێندوەو ژیاوە، لەناو كۆڵانەكانی ئەو شارەدا ژنانی باڵاپۆشی ئیسلامی لەهاتووچۆدان، ئەو ژنانە مەزهەبین بەڵام موشتەری سەرەكین بۆ هاوسەرگیری كاتی، لەشارە مەزهەبیەكانی قمو مەشهەد زۆرترین هاوسەرگیری كاتی ئەنجام دەدرێت، لەمەیدانی شاری قم مەلایەكی قۆز كە لایەنگری زۆرە خەریكی مارەبڕینی ئەو ژنانەیە كە دەیانەوێت هاوسەرێكی كاتی بۆ خۆیان بدۆزنەوە، ژمارەیەكی زۆر لەگەنجی سەڵت دەورەیان داوەو داوای لێدەكەن لەمارەبڕیندا پەلە بكات، زۆرترینیشیان ئەو كەسانەن كە لەنوێژكردن هاتوونەتەوەو دەیانەوێت بەیارمەتی ئەو مەلایە لەتەنیایی رزگاریان بێت، لەناو مزگەوتو گۆڕستانەكانی شاری قم جۆرێكیتر لەهاوسەرگیری كاتی دروستبووە كە (هاوسەرگیری كاتی نەزری) پێدەڵێنو لەو هاوسەرگیریەدا هیچ لایەك پارەی مارەبڕین وەرناگرێت هیچ پارەیەك بۆ مارەبڕین نابەخشێتو هاوسەرگیریەكە بەخۆبەخشانە ناو دەبەنو دەڵێن لەئیسلامدا ئەمجۆرە لەهاوسەرگیری كاتی شیاوترە، حكومەتیش بۆ ئەو گەنجانەی ئارەزووی هاوسەرگیری كاتیان هەیە ماڵپەری كردووەتەوەو گەنجان لەڕێی تۆماركردنی ناوی خۆیان لەو ماڵپەرانەدا دەتوانن هاوسەگیری كاتی بدۆزنەوە. تێبینی: ئەم وتارە لەبەر درێژی كورتكراوە. *دیپلۆماتی پێشووی ئێران
پرۆژە و چالاکیەکان
چاپکراوەکان