Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

سەنتەری ڕاگەیاندنو ڕووناكبیری ژنان..... ئێستاو ئایندە




2015-02-22

ئا:لاپەڕەی ریپۆرتاژ

(671) جار بینراوە
سەنتەری ڕاگەیاندنو ڕووناكبیری ژنان لە ئێستادا ڕێكخراوێكی ناوخۆیی ناحكومی ژنانەیەو لە مانگی(5ی ساڵی1997)، دامەزراوەو یەكەم بەرپرسی ئەم سەنتەرە خاتوو(شەمام شەوقی)بوەو داواتر تا مانگی 6ی 2012 خاتوو(ڕووناك ڕەووف) بەرپرسی بووە، لە ئێستادا  بە وەكالەت لەلایەن (ڕووناك فەرەج)ەوە بەڕێوە دەبرێت .
ئەم رێكخراوە یەكەم ناوەندی ڕووناكبیریو ڕاگەیاندنی ژنانە بووە لە كوردستانو بیرۆكەی ڕێكخراوەكە هی خاتوو(شەمام شەوقی)بووەو بۆ دامەزراندنەكەشی دەستەیەك دروست بووە كە پێك هاتووە لە(شەمام شەوقی، هاوژین مەنمی، پەیمان عزەدین، ڕووناك فەرەج ڕەحیم).
كاركردنی سەنتەرەكەو ئامانجەكان...
بەو پێیەی ئەو ڕێكخراوە یەكەم ڕێكخراوی تایبەتمەند بووە بە بواری ڕاگەیاندنو ڕووناكبیریو دەركردنی ڕۆژنامەیەك بە ناوی(ژیانەوە)،كە لە ناوڕاستی(حوزەیرانی1997)دا یەكەم ژمارەی دەرچوو بووە دەستپێكی كارەكانی ئەم سەنتەرە لە بواری ڕاگەیاندندا  ڕۆژنامەكە بوو كە بریتی بوو لە 8 لاپەڕەو خاوەن ئیمتیازی ئەو ڕۆژنامەیە (شەمام شەوقی) و سەرنووسەرەكەی (هاوژین مەنمی)بوو،وە دەستەی نووسەرانیش هەریەك لە(ڕووناك فەرەجو پەیمان عیزەدین) بوون تا 5/8/1998 ڕووناك ڕەووف كە ئەو كاتە ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی ژنان بوو بووە خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی(ژیانەوە) پاش جیابوونەوەی سەنتەر لە یەكێتی ژنان لە ژمارە 85ی ژیانەوە واتە لە مانگی 5ی 2001 ڕۆژنامەی ژیانەوە درایەوە بە یەكێتی ژنان، هەر ئەم سەنتەرە بەرنامەی تەلەفزێۆنی (تەوار)ی هەبوو كە درێژكراوەی ئەو بەرنامەیە بوو كە لەلایەن یەكێتی ژنانەوە ئامادە دەكراو هەریەك لە (پەیمان عزەدین) ئامادەكارو (سەیران عەبدوڵلاَو شاناز عەبدولڕەحمان) وەك وێنەگرو (سازان ڕۆستەم) وەك پێشكەشكار كاریان دەكرد، دواتر بووە بەرنامەی تەلەفزیۆنی ڕێوان كە (هانا شوان) ئامادەكارو (كۆچەر عومەر) وەك پێشكەشكارو هەریەك لە(ڤێنا كەمالو ڤینۆس عەلی) وێنەگری بون. سەنتەر بەرنامەی ڕادیۆیی ژنانی هەبوو كە لە ساڵی 1996 وە(ڕووناك فرج) ئامادەكاریو(چرۆ شەهاب)پێشكەشكاری بوو.
سەنتەر هەر لە سەرەتای دامەزراندیەوە دژ بە كوشتنی ژنان بە تۆمەتی شەرەفو فرەژنی هەڵمەتی ئیمزا كۆكردنەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ ڕێكخراوەكانی ژنانیش كاری هاوبەشی كردوە لە دیارترینیان هەڵمەتی ناڕەزایی دەربڕین دژ بە لوت بڕینو ئەتك كردنی ژنێك  كە ئەو ژنە دانیشتوی گوندی(بۆسكێنی) سەر بە قەزای ڕانیە بوو لە ساڵی 1997 لەلایەن شوبراكانیەوە لوتی بڕدراو دواترو پاش چارەسەرێكی سەرەتایی بەڕێكرا بۆ دەرەوەی هەرێم هەر لە ساڵی 1997 ژنێك لە بارودۆخێكی نادیاردا كوژرا سوبحیە دانیشتووی بەریتانیا بوو بە پلانێك گەڕێنرایەوە بۆ هەرێمو لە بارودۆخێكی نادیاردا كوژراو گومان لە هاوسەرەكەی دەكرا ئەم دووكارە هاوبەشە ناوەرۆكی دروست بوونی(ناوەندی هاوبەش) بوو. ناوەندی هاوبەش ئەو كاتە ئەو چەترە بوو كە هەریەك لە ڕێكخراوەكانی(سەنتەری ڕاگەیاندنو ڕووناكبیری ژنانو كۆمەڵەی ئافرەتانو ڕێكخراوی  زەحمەتكێشانی كوردستانو ڕێكخراوی سەربەخۆی ئافرەتانو خانمانی سەربەخۆو  ئافرەتانی سۆسیالیستو یەكگرتووی خوشكان)كۆدەكردەوە، ئەم ناوەندە جگە لە كارە هەنوكەییەكانو بەیاننامەو ناڕەزاییەكانی تایبەت بە بارودۆخی ژنانی ئەو كاتە كاری جدیشی ئەكرد بۆ گۆڕینی ئەو بڕگانەی یاسای باری كەسێتی كە پلە دووی ژنان دوپات دەكاتەوە.
ڕۆژی 8/3/2000 ناوەندی هاوبەش توانی  ڕێپێوانێكی فراوان ڕێك بخات دژ بە كوشتنی ژنان كە لەبەردەم فلكەی دەستەكەی شاری سلێمانییەوە دەستی پێكرد پاش ئەو ناڕەزاییەو چەند هەوڵێكی تر، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری 59 و 62 دەركرد هەر دوای ئەوە 7/5/2000 ڕێپێوانێك كرا بۆ پشتگیریو تەعدیل كردنی یاسای باری كەسێتی .
لە بواری لێكۆلێنەوەو چاپدا سەنتەری ڕاگەیاندنو رووناكبیری ژنان چوار بلاَوكراوەی دەركردووە كە تایبەت بوو بە ئامارەكانی توندوتیژیو كوشتنی ژنان، بەرنامەی تەلەفزیۆنی كە تا ساڵی 2001 بەردەوام بووە بەرنامەی رادیۆیی هەر بە ناوی(ڕێوان) هەتا 2002 بەردەوام بووە و (ماڵپەڕی ڕێوان)كە لە ساڵی 2010 وە دەستی بە وەشاندن كردووە.
دوای ئەوەی ڕۆژنامەی ژیانەوە درایەوە بە یەكێتی ژنان ڕۆژی 16/5/2001سەنتەری ڕاگەیاندنو ڕووناكبیری ژنان ڕۆژنامەیەكی تری دەركرد كە یەكەم سەرنوسەری ئەو ڕۆژنامەیە (هاوژین مەنمی)بوو، دواتر لە ڕۆژی 16/2/2002 (ڕووناك فەرەج) بووە سەرنووسەرو لە ژمارە 166 ساڵی (2008) ەوە (هانا شوان) بووە سەرنوسەری ڕۆژنامەی رێوانو تا ئەمرۆ بەردەوامە.هاوكات هەر ئەم ڕێكخراوە بەشدار بووە لە دامەزراندنی چەندین دەزگاو سازكردنی چالاكی كە گرنگترینیان دامەزراندنی ڕێكخراوی(ئاسودە) بوو ساڵی 2000 و بەشداری كردن لە پڕۆسەی چالاكی بزوتنەوەی ڕیفراندۆمو بەشداری چالاكانە لەو دەستەیەی كە ساڵی 2003 دامەزرا بۆ داكۆكی كردن لەو كچانەی لە كاتی پڕۆسەی ئەنفالدا لە میسر فرۆشران.
سەنتەر خاوەنی چەند نووسینگەیەكە لە شارو شارۆچكەكان كە ئەمانەن: 
نوسینگەكانی(سەرقەلاَ) كە لە گەرمیان ساڵی 2001 دامەزراوە.
نوسینگەی (ڕانیە) لە ساڵی 2004 دامەزراراوە.
نوسینگەی (خانەقین) لە ساڵی 2004 دامەزراوە.
كتێبخانەی (سەركەپكان ) لە ساڵی 2006 كراوەتەوە.
نوسینگەی هەولێر نوێترین نوسینگەیە كە ساڵی 2013 دامەزراوە، هاوكات بەشی كۆمەلاَیەتی سەنتەر لە سلێمانی بە پێی پێویستی هەر ژنێك هاوكاریو یارمەتی پێشكەش دەكات.
لە پڕۆژەكانی تری سەنتەر :
-1 پڕۆژەی ئاژەڵداری لە گەرمیان بە هاوكاری ڕێكخراوی ( ئێن،پی، ئەی ) ساڵی 2001.
-2 پڕۆژەی هۆشیاریو یاساییو كۆمەلاَیەتی كە ماوەی 2 ساڵ بەردەوام بوو كە نوێنەرایەتی 81 گوندی گەرمیان تێیدا بەشدار بوو هاوكات پڕۆژەیەك بۆ چارەسەری پزیشكی بۆ ژنانی دەرباز بووی ئەنفال.
-3 پرۆژەی هوشیاری سێكسی وخەتەنە ساڵی 2004 بۆ نوێنەری 81 گوندی گەرمیان . 
پڕۆژەی هۆشیاریو ناونوسینی ئەو كچانەی بە منداڵی مارە بڕاون بە هاوكاری(سوپای ولاَتە یەكگرتووەكان )بەڕێوە چوو.
-4 پرۆژەی پێدانی هوشیاری یاسایی بۆ پارێزەرو لێكۆڵەرو ئەفسەری بنكەكانی پۆلیس لە دەڤەری پشدەرو بتوێن ئەم پڕۆژەیەش بە هاوكاری ڕێكخراوی (ژن بۆ ژن) بەرێوە چوو. 
پڕۆژەی یاساییو هۆشیاری لەگەڵ  ڕێكخراوی (ژن بۆ ژن) ی سویدی كە بریتی بوو لە پێدانی هوشیاری یاسای ژمارە 8 بۆ ناوچە جیاوازەكانو ئەنجامی ئەو پڕۆژەیە سوودگەیاندن بوو بە هەزارو چوار هاولاَتی، نوێترین پڕۆژەی سەنتەریش بردنی پزیشكی خۆبەخش بوو بۆ كەمپی دومیز كە پەناهەندەكانی كوردانی ڕۆژئاوای تێدا نیشتەجێنو كەمپەكانی كوردانی رۆژهەڵات.
لە بەرنامەكانی كاروچالاكی 
بۆ ئەمساڵ: 
یەكەم: لە ڕێگای ڕاگەیاندنو پرۆژەكانەوە كاركردن بۆ گەشەكردنی تواناكانی ژنان لە بوارە جیاوازەكاندا.
دوەم: گرنگی دان بە ناوچە دابڕاوەكان كە پڕۆژەیەك بۆ ژنانی كەمپی بەختیاری خانەقین بە هاوكاری رێكخراوی ژن بۆ ژنی سویدی بەرێوە دەچێت.
سێهەم: پڕۆژەی گەشەكردنی ژنان لە بواری وێنەگرتنی فۆتۆگراف و ڤیدیۆ .
 لەسەر بنەمای ئەو ستراتیژەی سەنتەر دایناوە كاروچالاكیەكان بەردەوامن بۆ زیاتر گەشەكردنی بزوتنەوەی ژنان لە كوردستاندا.  
 


زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English