Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

خوشكەكان گلەییان لەمامەڵەی براكانیانە




2015-02-22

شاناز

(355) جار بینراوە

 

 خوشكو برا ئەو دوو بوونەوەرەن كە پەیوەندیەكی رۆحی پێكیانەوە دەبەستێت ، هەر ئەو پەیوەندییەشە كە وادەكات هەست بەهەموو خۆشیو ناخۆشیەكی یەكتر بكەن، هەندێكجار پەیوەندی نێوان ئەم دوو كەسە لەشَێوەی هاوڕێیەتیدا خۆی دەبینێتەوە، بەڵام هەندێكجاریش وەك دوژمن سەیری یەكتر دەكەن كە  ئەمەش هۆكارێكە كچان رووبەڕوی كێشە دەكاتەوە.
لەو بارەیەوە دیمە عەبدوڵڵا 22ساڵ گلەیی ئەوە لەبراكەی دەكات كە زۆر توڕەیە لەگەڵیداو وەك خوشكی بچووكی خۆی سەیری ناكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیمە بەكاكە بانگی دەكاتو هەموو هیوایەكی بەو برایەیەتی، ئەو وتی "من زۆر بەشانازیەوە لەناو هاوڕێكانمدا باسی براكەم دەكەم، بەڵام دیاری برام پێی شەرمە لای برادەرەكانی بەڕوویەكی خۆش باسم بكات یان قسەم لەگەڵدا بكات"، ئەوەی جێگەی خەمی دیمە بوو ئەوەیە كە لەم سەردەمەدا خوشكو برا وەك هاوڕێ وانو دەتوانن ببنە جێگەی متمانەی یەكتر، بەڵام ئەو دەڵێت "بەداخەوە براكەم  نەك وەكو هاوڕێ نیە بگرە نەبۆتە برایەكی دڵسۆزیش!".
مینا كە دایكی دوو كچو دوو كوڕە بەگێڕانەوەی سەردەمی خۆی دەستی پێكردو وتی "لەو سەردەمەدا ئێمە بۆمان نەبوو چاو لەئاستی براكەمان بەرز بكەینەوە"، ئەم ژنە پێی وابوو برای ئێستا بەگشتی باشن لەگەڵ خوشكەكانیاندا هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە لەكۆندا ژن توێژێكی پەراوێز خراو بووەو لەكۆمەڵدا تەنیا بۆ نەوە خستنەوەو خزمەتكردنی پیاوان بووەو وەك مرۆڤ سەیری نەكراوە، ئەم دایكە بەخۆشحاڵییەوە باسی لەپەیوەندی كچو كوڕەكانی كرد كە وەك هاوڕێ وان پێكەوە، هۆكارەكەشی بۆ ئەزموونی ژیانی خۆی گێڕایەوە كە زۆر خەمی لەبراكانی خواردووە كە ئەوەندە خراپ بوون لەگەڵیدا، یەكێك لەكچەكانی ئەم خانمە بەناوی كانی-یەوە ئەوەی روونكردەوە كە بەهۆی ئامۆژگاریەكانی دایكیەوە براكانی واباشن، چونكە بەردەوام ئامۆژگاریی براكانی دەكات كە باش بن لەگەڵیاندا.
توێژەرێكیش هاوڕا بوو لەگەڵ قسەكانی ئەم كچەو مامەڵەی باشو خراپی برا لەگەڵ خوشكەكانی بۆ پەروەردەكردن گێڕایەوەو وتی "پەروەردەكردنی دایكو باوك زۆر دەور دەبینێت لەسەر هەڵسوكەوتی منداڵ بەتایبەت كوڕ كە نازی زۆری پێبدرێتو فێری گەورەیی بكرێت".
كانی فەتاح وتیشی "زۆرجار كە لەگەڵ دایكمو براكانم دەڕۆمە دەرەوە خەڵك وادەزانن هاوڕێین نەك خوشكو برا یان دایكو منداڵ"، كانی باسی لەوەشكرد كە چوار ساڵی زانكۆی تەواو كردووەو تاكە هاوڕێی براكەی بووە".
رێژوان خدری 24ساڵ كە نزیكترین هاوڕێی خوشكەكەیەتی وتی "هەموو هاوڕێو هاودەمی ژیانم ئەو خوشكەمە"، خەونی رێژوان ئەوەبوو كە حەوت خوشكی هەبوایەو بیتوانیایە حەوت هاوڕێی هەبوایە، ئەم كوڕە باسی لەوەكرد كە تائێستا بەبێ خوشكەكەی "یەك پارچە جلی نەكڕیووە"، ئەو بەپێكەنینەوە ئەوەی گێڕایەوە كە بەردەوام پێكەوە باس لەوەدەكەن كە ژنیشی هێنا هەر دەبێت تۆ بێیت لەگەڵم بۆ جل كڕین”، وتیشی "جێگەی داخە خوشكو برا پەیوەندیان لاواز بێت، یاخود بەتایبەت برا خراپ بێت لەگەڵ خوشكەكەی، چونكە خوشك تەنیا برای هەیە كە پشتو هاوكاری بێت بەتایبەت لەوەی كە توشی هەڵە نەبێت".
هەژار محەمەد توێژەری كۆمەڵایەتی بەگرنگییەوە باسی لەپەیوەندی خوشكو برا كردو وتی "زۆر جوانە خوشكو برا پەیوەندیەكی هاوڕێیەتییان هەبێت لەشێوازی ئارامگرتنو نهێنی باسكردنیان لەگەڵ یەكتردا"، ئەم توێژەرە پێی وابوو كە خوشكو برا دوو كەسن لەناو خێزانداو وتیشی "زیاتر بۆ یەكتر دەسوتێن، نەخیانەتو نەلەپاشەملە باسكردنو زەربە لەیەكتر دان ناگەن بەرامبەر یەك"، ئەم توێژەرە ئامۆژگاری بۆ هەموو دایكو باوكێكو خوشكو برایەك ئەوەبوو "پێویستە شێوازی هەڵسوكەوت لەگەڵ كچدا زۆر ناسك بنو بزانن چۆن بڕیارەكان بەسەریاندا دەسەپێنن"، چونكە بەڕای ئەم توێژەرە كچ ناسكە، ئاماژەشی بەوەدا كە پێویستە ئەوە بزانرێت  كچ لەهەموو ناخۆشیەكدا بەهانای دایكو باوكو براكانیەوە  دەچێتو خزمەتی دەكات بەوپەڕی دڵسۆزیەوە كە برا هیچ كات ئەوەی پیناكرێت بۆ خوشكەكەی، هەژار ئەوەشی باسكرد كە بەداخەوە تا ئێستاش بەتایبەت لەقەزاو ناحیەكاندا ئەو پەیوەندییە بەردەوام لەنگی تێدایە، ئەو ئەوەشی خستەڕوو كە براكانیش هەندێكجار گلەیی ئەوە لەخوشكەكانیان دەكەن كە لاساری دەكەنو بەپێی حەزی ئەوان ناجوڵێنەوە، بۆیە پێی وابوو پەیوەندی خوشكو برا وەك هەموو پەیوەندیەكانی تر بێگومان ناڕێكیو گلەیی تێدەكەوێت، بەڵام ئەوەی گرنگە "پێویستە هەردوولا خوشكو برا ئەوە بزانن كە تاكە كەسن لەخۆشیو ناخۆشیدا پشتی یەكنو بۆ یەكتر ئازاریان دێت، بۆیە پێویستە مامەڵەیان لەگەڵ یەكتردا مامەڵەیەكی خوشكو برایانە بێت لەقاڵبی هاوڕێیەتیەكی دڵسۆزدا".
میران عومەریش كە 31ساڵ تەمەنیەتیو خاوەنی شەش خوشكەو خۆی تاقانەیە، باسی لەوەكرد كە ناتوانێت هیچ كات بچوكترین شتیان لا باس بكاتو وتی "هەرگیز خوشك ناتوانێت ببێتە هاوڕێت"، ئەمە لەكاتێكدا ئەم كوڕە پێی وابوو كە خۆشترە "نهێنیو دەردی خۆت لای دژە رەگەزی خۆت باس كەیت، وەك هاوڕەگەزێكی خۆت"، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێی وانەبوو دەتوانێت رۆژێك دەردێكی خۆی لای خوشكێكی باس بكات.
میران ئاماژەشی بەوەدا كە هۆكارەكەی ئەوەیە كە هاوڕێكە زۆر ئازادەو دەتوانین بەئازادانەتر دانیشیو دڵی خۆتی بۆ بكەیتەوە، لەبارەی پەیوەندیشی لەگەڵ خوشكەكانیدا وتی "تاڕادەیەك باشم لەگەڵیاندا، بەڵام هیچ كات ناتوانم وەك خوشكەكانم باش بم بۆیان وەك ئەوەی ئەوان باشن بۆمن".
 


زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English