Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

ژنان لە نێوان كوشتن و پەراوێز خستن دا ئایندە بەرەو كوێ؟




2015-09-05

رێوان

(1,135) جار بینراوە
هانا شوان 
 
هەلو مەرجی ئێستای هەرێمی كوردستان بە هەموو بوارو بەشەكانیەوە بە قۆناغێكی ئێجگار هەستیاردا گوزەر دەكات ، هەستیارتر  لە هەموو ئەو قۆناغانەی ئەم هەرێمەی پێدا تێپەریوە لە دوای راپەرینەوە (جگە لە شەری ناوخۆ )،بە درێژایی مێژووش هەروا بووە هەمیشە دەرهاویشتە نێگەتیڤەكانی خۆ دوبارە كردنەوەی مێژوو هەروەها  قۆناغەجیاوازەكان  و هەنگاوەكانی كۆمەڵگە بەرۆكی ژنان دەگرێت و هەر ئەوانن باجی قورسی ئەو هەلو مەرجە دەدەن تا ئەو رادەیەی ژیانیان لێ دەستێنرێتەوە ، لەم قۆناغەهەستیارەی كۆمەڵی كوردی پێیدا تێپەڕدەبێت جگەلەوەی چەندین كارەسات كەپەیوەستن بەژیانی ژنانەوە بەكەڵەكە بوویی ماونەتەوەو چارەسەر نەكراون،شەڕی دژ بەتیرۆر و ململانێ سیاسیەكان وایكردووە كە بارودۆخی ژنان بەرەو خراپتر بڕوات و لەزۆر بواریشدا كەسێتی ژن و بونی ژن لەژێر هەڕەشەدایە بەواتایەكی تر كەسێتی و ئایندەی ژن لەئێستای كۆمەڵدا گرفتی نوێی بۆپەیدا بووە و گرفتە كەڵەكە بووەكانیش هەڕەشەیان بەردەوامە.
 هەول دەدەم تیشكێك بخەمە سەر ئەو مەترسیانەی ئێستاهەرەشە لەژنان  دەكەن بە بێ جیاوازی .
كوشتنی ژنان
ژیانی ژنان هەمیشە لەژێر هەڕەشەدایە،ئامارەكانی كوشتنی ژنان بەتایبەت لەم ساڵدا ئەوەمان پێدەڵێن كە كوشتنی ژنان زیادیكردووە و دەیەها بكوژی ساڵانی ڕابردووشمان هەن كەئازادن هەڵبەت هۆكارەكانی كوشتنی ژنان پێشتر زۆر لێكۆڵینەوەی لەبارەوە كراوە،بەڵام هەوڵ و نیەتێك بۆ بەرەنگاربونەوەی لەلایەن حكومەتەوە بەدی ناكرێت، گەر هەشبێت كاریگەری نیە، بەڵكو بەپێچەوانەوە زیادبوونی ئامارەكە ئەوەمان پێدەڵێت كەحكومەت بەرپرسی سەرەكیە لەم زیادبوونی تاوانانە لەبەرئەوەی ڕاستەوخۆ بەوەی بەدوادا چوون و دەستگیركردنی تاوانباران لەكار و پلانە رەسەنەكانی حكومەت نیە.بەتێڕوانینێكی خێرا دەتوانین ئەم بەرپرسیارێتیە بەرهەست بكەین كاتێك وەڵامێكمان دەستناكەوێت لەوەی لەماوەی ئەم دووساڵەدا چەند ژن كوژراوە لەبەرامبەردا چەند تاوانبار دەستگیر كراوە ئەم هاوكێشە هەستیارە بنەمای مەسەلەكەمان بۆدەخاتە ڕووكەبۆچی حكومەت بەرپرسی سەرەكیە لەبەرەنگاربوونەوەی كوشتنی ژنان ئەوە جگەلەو بەرپرسیاریەتیە گشتیەكە كە حكومەت بەرپرسەلەژیان و ئەمنیەتی هەرتاكێك.
ژن و دەستور 
لەم قۆناغە هەستیارەی كە هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت قسەو باس لەسەر نوسینەوەی دەستور بەپێی بارەسیاسیەكە گەرم و ساردەبێتەوەو چەندمانگێكیشە  لیژنەیەكی تەوافوقی بۆداڕشتنەوەی دەستور دیاریكراوەو تەنها ئەندامێكی ژن لەولیژنەیەدایە كە  ئەویش كوێستان محمد لەفراكسیۆنی گۆڕان بوو گەرچی كوێستان خان ژنێكی بەتواناو بەجورئەتە و ئەوە نكوڵی لێناكرێت، بەڵام بوونی تەنها ژنێك لەنوسینەوەی دەستورێك كەهەموان دەزانین باڵاترین بەڵگەنامەی ژیانی تاكەكانە نیەتی پارتە كوردیەكان دەردەخات لەوەی كەدەستور پیاوان ڕەنگ ڕێژی بكەن بەمەش كیان و ژیانی ژن وەك دەزانن دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوەچۆن؟! لەمادەی 6 دەستوردا هاتووە().
هەموانیش دەزانین و ساڵەهایە بەدەست ئەوبڕگەیاساییانەوە دەناڵێنین كەكەسێتی  ژن و مافەكانی هەمیشەپێشێل دەكرێت و رۆژانە لەدادگاكاندا بەویاسایانە بەتایبەت (یاساكۆنەكەی ئەحوالی شەخسی)ژنان ستەمیان لێدەكرێت و بەردەوام واتە نەك هەرئەویاسایە، بەڵكو ئەو یاسایانەی تریش كە پەیوەستن بە ژیانی ژنانەوە  وەك پێشتر ئاماژەم پێدابوو لیژنەیەك كەیەك ژنی تێدابێت لێی چاوەڕوانكراودەبێت كەتەرحەكانیش بۆگۆڕین و دەستكاری كردنی دەستور هەرگیز لەبەرژەوەندی ژناندا نابێت ئەمەحوكمێكی پێش وەختە نیە ئەمە ترسێكی گەورەیە ئەم مەترسیەش وایكرد كە ڕێكخراوەكانی ژنان بەجیا و ئەنجومەنی خانمان و چەندرێكخراوێك چەند پێشنیارێكیان گەڵاڵەكردو ئاڕاستەی لیژنەكەیانكرد، بەڵام پەسەندكراوبو كەڕێكخراوەكان فشاربخەنەسەر پارتەكان كەتەرحەكانیان مرۆییانەو سەردەمیانە بێت پرسیارێك لێرەدا دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە كام رێكخراوو چ تەرحێك ؟
ژن و رێكخراوەكان
هەڵبەت لەم قۆناغەدا ئەوەی گرنگە و دەبێتە خزمەت بۆكۆمەڵ، چالاكی رێكخراوە مەدەنی و رێكخراوەكانی ژنانن، بەڵام ئەوەی لەڕاگەیاندنەكاندا باسیناكرێت و شەقام لێی ئاگادارنیە ئەو پەكخستنە راستەوخۆیەی رێكخراوەكانە لەلایەن حكومەتەوە كە وایكردوە كەرێكخراوەكان ناچاری چالاكی راگرتن بن و بەبرینی هاوكاریەكانی حكومەت كە پێشتر بۆ رێكخراوەكانی دابین كردبوو جگەلە سست كردنی رێكخراوەكان بووە هۆی كپ كردنی دەنگی نارەزایی و فشاری رێكخراوەكان بۆبەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە دزێوانەی لەكۆمەڵگەدا هەن بۆیە دەلێم حكومەت هۆكاری ئەم پەكخستنەیە لەبەر ئەوەی حكومەت رێكخراوەكانی كردە قوربانی رێكەوتنە سیاسیەكان و تەنها ئەو رێكخراوانە منحەیان بۆ گەرایەوە كە شمولی ئەو ئیتیفاقاتە دەكەن و نەك دەنگی نارەزایی نین بەڵكو بەرژەوەندیەكانی حزب دەپارێزن.
سەردەمانێك راگەیاندن و رۆشنبیر و نوسەران و ..........رەخنەی بەردەوامیان لەئەدای رێكخراوەكان هەبوو ئەوكاتەش كە رێكخراوەكان برانە لێواری داخستن و بچوككردنەوە هەر ئەو كەسانە  بێدەنگیەكی تەواویان هەڵبژارد چیدی قسەیان لەسەر بەها مرۆیەكان و بونی ژن و بەردەوامی ژیان و ئاسودەی كۆمەڵگە نەكردو ئەو ئەركە هەستیارەشیان فەرامۆشكرد كەدەبوو لەوقۆناغەدا و لە غیابی رێكخراوەكاندا سەرنج و تێروانین و ئایندەبینی تەرح بكەن و پشتگیری رێكخراوە بێ پشت دەنگە نارازیەكان بن چیتر خۆیان لە پشتی هەندیك رەخنەی نا ریشەیی حەشار نەدەن.
ژنان و راگەیاندن
 وێنەی ژن لەڕاگەیاندنی ئێمە چ وەكو كادیری راگەیاندن و چ وەك فیگەری ژن لەراگەیاندندا هەمیشە وێنەیەكی تەڵخ كراوە وێنەیەكە تەمو مژاوی تا ئەو رادەیەی هەست دەكەین پیوارە  پەراویز خستنی ژنان چەند ئالیەتێكی بۆ گیراوەتە بەر  سەرەتا ژمارەیەك لەكەناڵەكانی راگەیاندن دەستیانپێكرد بەوەی كارمەندە ژنەكان هەراسان لە گیچەلی سێكسیەوە تا جۆرەهای گێچەلی ئیداری ئەمەش وایكرد كە ژنان هەراسان بن لە كەنالەكانی راگەیاندن و ئەم هەراسانیە بووە هۆی خۆ دور خستنەوەی ژنان و هەلاتن لەو كارە و ئمەش لە ناو خێزانەكان رەنگە دایەوە بەوەی چ دایكان و باوكان چ هاوسەرەكان رێگە نەدەن كچ و ژنەكانیان لە راگەیاندن كار بكەن ئەگەرچی زۆرینەی ئەو ژنانە دەرچوی كۆلیژو بەشەكانە راگەیاندن بن یاخود ئاواتین كاری راگەیاندن بێت بێهیوا بوونی ژنان و كچان لە كە ناڵەكان بەبێ جیاوازی وایكردوە ئەگەر ئاواتیشیان كاری راگەیاندن بێت لێی دوور بكەونەوە لە چوار سالی رابردودا و بە پێی ئامارێكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان یەك لە چواری ژنان و كچان پەیوەندیان بە سەندیكاوە كردوە ئەمەش ئاماژەیەكی سەریحی مەرگی كاری ژنانە لە راگەیاندندا ئەمە وەكو كار كردن لەلایەكی ترەوە بابەتەكانی پەیوەست بە ژنان لە كەنالەكاندا جگە لەوەی دەنگ و رەنگیان نیە بە پێَچەوانەوە پانتایی دەدرێت بەو بەرنامەو راپۆرتانەی كە راستەو خۆ دەبنە هۆی لێدان لە كەسێتی ژن، دابەزاندن وپەخش كردنی ئەم بابەتانە راستەوخۆ گوزارشتە لە عەقلیەتی كەسەیەكەمەكانی ئەو كەنالانە گوزارشتیشە لەوەی كە ژنان بە شێوەیەك پەراوێز خراون دەنگو رەنگی ئەوان دەبێت لەلایەن پیاوانەوە رەنگرێژ بكرێت بەو پێیەی پۆستە هەستیارەكانی كەنالەكان تەنها بۆ پیاوانە .
دەرئەنجام 
قۆناغێكی مێژوویی سەختو فشاری زۆر لەسەر ژنان پەراگەندە كردن و پەراوێز خستنیان بۆ هەریەكێك لە مانە میكانیزمی گونجاوو كار كردن بۆی ،ئەگەرێك لەبەردەم ژناندا جگە لە خەباتی بەردوام و بە پلان نەبێت جگە لە نارەزایی و پێداگرتن نەبێت ئەم قۆناغە وا دەخوازێت ژنان لە هەر كونجێكی ئەم هەرێمەدا بن لە مالەكانیانەوە دەست بە خەبات بكەن نە چاوەرێ رێكخراو نەحزب بكەن بەڵكو تەنها پشت ئەستور بە ئیرادەی خۆیان یەكتر بپارێزن یەكتر ئاگادار بكەنەوە لەوەی كە كوشتنو خۆكوشتن هەرەشەن بۆ سەر ئێستا و ئایندە، ئێستا بەوەی فشارەكان ئەوەندە زۆرن ژنان پێویستە میكانیزمەكانی بەرەنگار بونەوە پیادە بكەن هیچ كات ئەوە لە یاد نەكەن كە ئەم رەشە كوژیەی ژنان تەنها مەرگە ژمارەیەك لە ژنان نیە بەڵكو مەرگی هەموو ئەو منداڵانەشە كە دایكیان لەدەست دەدەن مەرگی خوشك و دایكی ئەوانەش كە كچەكانیان خۆیان دەكوژن یا دەكوژرێن و خەم و حەسرەت و دەیەها كێشەی دەروونی بۆ ئەوان جێدەمێنێت ،كەسمان بیرمان لەوە كردۆتەوە كە هەوالی كوشتنی ژنێك دەبیستین دەبێت  چ ئایندەیەك چاوەروانی منداڵەكانی بكات ،بە هەمان شێوە كە ژنێك فشارەكان هێندە لەسەری چر دەبنەوە و خۆی دەكوژێت دەبێت ئایندەی دایك خوشك مندالەكانی چی بێت .....
سالانێكە ژن لەم هەرێمە دەكوژرێت ناچار دەكرێت خۆی بكوژێت حكومەتیش پشكدارە  لەم كارەساتەدا كە تەنها ئیرادەو فشاری ژنان دەتوانێت رێگرو بەرگر بێت دەمی شۆرشە چیتر ژنان بێدەنگ نابن.


 


زیاتر

کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا،  خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا، خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English