Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

ھیچ شتێک نامان وەستێنێت




2015-06-27

رێوان

(737) جار بینراوە
ئێڤار ئیبراھیم
ھەرگیز نەبوە و نابێت ھەڕەشەکردن و تۆقاندن بەر لە کاروانی ئازادی  و دیموکراسی بگرێت.
ھەڕەشە کردن لە ھاوڕێمان ( کاک ئەبوبکر ھەڵەدنی ) بە ژمارە تێلی جیاوازی کۆڕەک ھەڕەشە کردنە لە کۆی پرۆسەی ئازادی و دیموکراسی و سەروەری یاسا لە ھەرێمی کوردستان و ئیرادەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە ھیچ ئەنجامێکیش نادات بەدەستەوە، پێویستە ئەو ھەڕەشانە بە جدی وەربگیرێن و ھەڵوێستەیان لەسەر بکرێت.
زیاتر ئەوانەی کە ھەڕەشە دەکەن و چاو سوردەکەنەوە کەسانی دۆڕاو شکست خواردون لە کۆمەڵگادا، بەرامبەر بە ئازادی و پرەنسیپەکانی دیموکراسی و یاسا، ھیچ شتێکیان لەدەست نایە لە لاوازی خۆیان ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی ھەڕەشە، وەکو ئەوە وایە بەری خۆر بە  بێژینگ بگرن،  بیرتان چوە کە ئەو کاروانەی کە بۆ خۆر دەڕوانێت ئەگەر ھەوڵبدات و نەوەستێت ھەر دەگاتە خۆر، بۆیە بە ھەڵەداچون و ھیچ بەربەستێک ئێمە سارد ناکاتەوە ناوەستین بەردەوام دەبین تا ئەو شوێنەی میللەت دەگەیەنینە کەناری ئارامی دیموکراسی و ئازادی، ئیتر باواز لەو ئەقڵیەتیە فاشلە دواکەوتوە بێنین و یەكتر قبوڵکردن بێنینە کایەوە.
لە بری ئەوە لایەنەکان پەرلەمان بکەن بە مەرجەعی یەکلاکردنەوەی کێشەو مللانێکان، بەتایبەتی ئەوانەی کە رەھەندی نیشتمانیان ھەیە و چارەنوس سازن، یان ھەوڵبدەن لە رێگەی گفتوگۆ و لێکگەیشتن بگەن بە رێکەوتن و چارەسەر،چونکە ئەو ھەڕەشانە بە ھەر بیانویەک بێت دواماندەخات و  دەمانگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمێکی تاریک  و تونێڵێکی تەسک .
داوا لە  لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم  ھەوڵی جدی بدەن  بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بەو کارە ھەڵساون.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢٥/٦/٢٠١٥


زیاتر

کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا،  خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا، خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English