ن: ئوننی ڤیكان
كاتێك كەكوشتنی پێلا ئەترووشی گەیشتە بەردەم دادگای سوید لەمانگی دوازدەی ساڵی 2000 ، كەس گوومانی لەوە نەبوو كەباس لە چ جۆرە تاوانێك دەكرێت.ئەوە كووشتنی نامووسی بوو.بەپێی میدیای نێونەتەوەیی،وەكو نیۆرك تایمز، كوشتنی پێلا یەكەم حاڵەتی كوشتنی نامووسی بوو كە گەیشتبووە بەردەم دادگایەكی ئەوروپا.ئەمەلەوانەیە سەیر بنوێنێت ، بەڵام لەڕاستیدا قابیلی لێ تێگەیشتنە. ئەوە سیمای تایبەتی حاڵەتەكەی پێلابوو كەپێشتر لەدادگەیەكی عێراقدا كاری لەسەركرابوو.دووكەس كەدەگوترابكەری تاوانەكەن.تاوانبار كرابوون و هەركامەی بەشەش مانگ زیندان سزادرابوون.سزادانێكی هەڵپەسێردراو.
بەواتایەكیتر،بەتەواوی كوشتنێكی نامووسی بوو.لەعێراق كوشتنی ئاسایی زۆر توندتر سزادەدرێن.خودی یاسای عێراق كوشتنی نامووسی بەڕەسمی ناناسێت و وەكو دەسبەندییەكی تایبەتی سزایەكی نەرم دەدات لەبەر هۆكاری شەرەفمەندانە،بەڵام ئەوانەی دەگوترا بكوژانی پێلان،واتە باوكی و مامێكی لەدادگەیەكی ناوچەییدا لەدهۆك،لەكوردستانی عێراق سزادران .بەم چەشنە سزای شەش مانگ زیندانەكە هەڵپەسێردرا.
بەڵام لێرەدا گیرێك هەبوو (برین)خوشكی پێلا كەشایەتی كوشتنەكەبوو،وایكرد كە پەیوەندی بە پۆلیسی سوێدەوە بگرێت.ئەودەیزانی كە چوار پیاو بەرپرسی كوشتنەكەن باوكی و سێ براكەی.یەكێك لەمامەكان تەقەی كردبوو ئەو و مامەیەكیتر هەردووكیان شارۆمەندی سوێدبوون و خێرا دوای كوشتنەكە گەڕابووونەوە سوێد.بۆئەوەی كە ئەوانە بكێشرێنە ناو دادگەی سوێدەوە ،دەبوو برین شایەتی بدات و پۆلیسی سوێد یارمەتی ئەویدا كەلە عێراقەوە بگەڕێتەوە.مامەكان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپا.سزایەك كەلەمانگی یەكی 2001دا لەلایەن دادگای باڵاوە سەلمێندرا.
سزایەكی هەڵپەسێردراوی شەش مانگ زیندان لەعێراق ،سزای هەتا هەتای لەسوێد.دوو سزا بۆهەمان تاوان.دەگونجێت كەرۆژنامەنووسەكەی نیویۆرك تایمز ئەوەی لەمێشكدابووبێت كاتێك كەنووسی ئەودادگەدانەی دژ بەبكوژانی پێلا پێكهات یەكەم كوشتنی نامووسی بوو لەدادگەیەكی ئەوروپادا .لەوانەیە ئەمەیەكەم جاربوبێت كەسزایەكی (ناوچەیی) لەدادگەیەكی ئەوروپادا تاقی كرابێتەوە.هەرچۆنێك بێت،كوشتنی پێلا مێژووی خوڵقاند.پاش شایەتیدانەكەی برین،ئیتر نەدەگونجا بگوترێت كە كوشتنی نامووسی لەسوێد روونادات.پیلانی كوشتنەكە لێرە داڕێژرابوو ،ئەوراستییەی كەتاوانەكە لەعێراق بەڕێوەچووبوو بابەتێكی تاكتیكی بوو.بكەرانی تاوان شارۆمەندی سوێدبوون.
دەسەڵاتدارانی سوێد هەموو هەوڵێكیان دا بۆئەوەی حاڵەتەكە بگەیەننە بەردەم دادگا.نەك هەر پۆلیسیان ناردبۆ عێراق كەبرین بەسەلامەت دەربازبكرێت –كەئەمە ئەركێكی بەئەندازەی پێویست مەترسیدار بوو-بگرە ئەوان دەبوو زەوینەی یاسای جێگەی پەسەند بدۆزنەوە بۆتاوانباركردنی دوو مامەكە ، دادگەكانی وڵات بەشێوەی ئاسایی پابەندن بەوسزایانەی كەلەوڵاتانیتر دەردەچن،بەڵام لەحاڵەتی توند و تیژی بەرامبەر بەكەسێك كەلەئاكامدا سزای سەرەكی چوار ساڵ یان زیاتر دەرچووبێت ،بەلاوەنانی سزایەكی پێشووتری بێگانە رێگەپێدراوە.
دوومامەكەی پێلا بەتەواوی هەستیان بەهێمنایەتی دەكرد لە سوێد،پۆلیس ئەوانی لەژێر چاودێری دانابوو،بەڵام لەسەر ئەوبڕیارە گیربوون كەئەوانە دەسگیرنەكەن تاوەكو برین بگەڕێتەوە.ئەوكات هۆكاری رەسمی ئەوە دەبوو چونكە گیانی برین لەمەترسیدایە دەسگیركردنەكە ئەنجام دەدەن.تۆمەتباركردن لەدژی ئەوان لەسەر بناغەی شایەتی برین بوو.
تۆزێكی مابووو دۆخەكە بەرەو تێكچوون بچێت .رۆژی پێش دەسپێكردنی دادگاییەكە،رۆژنامەنوسێك تەلەفۆن دەكات بۆ پۆلیس بۆئەوەی پێیان بڵێت كە بڕگەی یاسای پێوەندیدار چیتر لەیاسادا بوونی نییە،بناغەی تۆمەتباركردنەكە نەماوە،توێژەرێكی تایبەتی پۆلیس سەبارەت بەو نائومێدییەی هەستیپێدەكرد دوا.بەتایبەت لەلایەن برینەوە.پاش ئەوهەمووشتەی كەبرین بەسەریدا هاتبوو ،ئاخۆحاڵەتەكە دەبوو هەڵبوەشێتەوە؟بەڵام رێگەچارەیەك هەبوو .ئەویش ئەورێسایەی كە ئەگەر بەشێك لەتاوانەكە لەسوێد پیلانی بۆ داڕیژرابێت یان ئەنجام درابێت .هەمووتاوانەكە دەكەوێتە ژێر دەزگای دادوەری سوێدەوە.دادگاییەكە بەڕێوەچوو دوومامەكە سزادران بە زیندانی هەتا هەتایی.
ستراتیجی بنەماڵەكە ئەوەبوو كەلەعێراق بیكوژن لەبەرئەوەی كەتاوانەكە لە دادگایەكی كوردستان بەڕێوەبچێت ؟ئەمە شكستی هێنابوو .برین لێدوان دەدات من گەڕامەوە لەبەر ئەوەی دەمویست ئەوانە سزابدرێن.
تاوانی بێلا هەرهەمان ئەوەبوو كەبۆ سارا و فادیمە بوو.ئەو بوو (بەسوێدی) ئەولەگەڵ بنەماڵەكەی ساڵی 1995 گەیشتنە سوێد .لەپازدەساڵیدا.پێلا لەنێوان حەوت منداڵی بنەماڵەدا، گەورەترین بوو.برین یەك ساڵ لەخوشكی بچوكتربوو،دەڵێت كەژیانی ئەوان لەسوێد سەرەتا بەراستی خۆش بوو،بەڵام خۆشی زۆرینەخایاند،باوكیان یاسای زۆر سەختی بۆكچەكانی دانا ،ئەوان نەدەبوو هێڵە سنورییەكان ببەزێنن ئەوان نەدەبوو دەست بكەن بەژیانێكی شێوە ئەوروپایی و دەبێ لەكۆمەڵگاكە كەناربگرن باوكیان بەدەقیقەكاتی بۆدادەنان سەعاتەكەی بەدەستەوەبوو كاتێك ئەوان لەخوێندنگە دەگەڕانەوە .ئەو لەوە تۆقیبوو كەكچەكان لەوانەیە كارێك بكەن كە ناوبانگی بنەماڵەكە وێران بكەن .ئەوان بۆخۆیان بۆیان نەبوو بچنە دەرەوە بۆچایخانە یان بۆشت كڕین.
پێلا لەخوێندنگە زۆرباش دەیخوێند و پلەنامەی باشی وەردەگرت.ئەو خۆشەویست و كۆمەڵایەتی بوو،بەڵام بەپێی قسەی سەحەر هاوڕێكەی "بەجۆرێك لەدەرەوە دەمایەوە " پێلا خەریكبوو رۆڵی دەگێڕا بۆكچێك لەدۆخی ئەودا بەشێوەیەكی نائاسای بارەكە زۆر ئاسان تێدەپەڕی ئەوبەشانازییەوە لەسەر پێوەندی خۆی لەگەڵ كوڕێكی كوردا دەدوا و دەیگوت ئەوەی من دەیكەم هەڵەنییە ،چونكە باوكم پشگیریم لێدەكات لەگەڵ هاوڕێكانی خوێندنگەكەی خەونەكانی بۆئازادی ئەوی بەرەو پێكەوەنانی پێناسەیەك دەبرد كەلەگەڵ ڕاستیدا نەدەهاتەوە.
سەرەنجام ئەولەوەزیاتر نەیتوانی بەرگەبگرێت و لەماڵەوە رایكرد.بۆماوەی شەش مانگ پێش ئەوە پێلا كێشەی بەرچاوی هەبووە لەخوێندنگەكەی .ئەو وەدواكەوت ،بەڵام سەبارەت بە ململانێكردنەكەی لەگەڵ هیچ كەس نەدەدوا راكردن كارێكی مەترسیداربوو .پیاوانی بنەماڵە هۆشدارییان دابوو ئەگەر یەكێك لەكچەكانی ئێمە یەك تاقە شەو لەدەرەوە بخەوێت .پێویستە بمرێت گرینگ نەبوو كاتێك كەپێلا ڕایكرد ،ئەوهاوڕێیەی كەلەلای مابوەوە كچێك بوو.
ناوبانگی بنەماڵە ئێستا ئیتر ڕووخابوو .تەنانەت ئەوهاوڕێ كوردەی كەپێلا ئەوهەمووە شانازی پێوەدەكرد ،هیچ هەقی بەسەریەوە نەبوو هەموو كۆمەڵگەكە سەبارەت بە پێلا و بنەماڵەكەی واتە واتیان دەكرد.برین دەڵێت پێلا تێدەكۆشا خۆی ڕزگاربكات و داهاتووی خۆی بنیات بنێت ،بەڵام ئەوان یەكجار بەهێزبوون.ئەوكەسێك بوو لەدەرەوە،هەم لەناو كۆمەڵگەی كوردیدا و هەم بەگشتی لەناو كۆمەڵگەی سوێدیدا خەیاتی دەكرد بۆئەوەی پێناسەی خۆی بدۆزێتەوە ئەو بەبێ بنەماڵكەی كێ بوو؟برین دەڵێت بنەماڵە هەڕەشەت لێدەكەن ،بەڵام تۆ لەهەمان كاتدا ئارەزووویان دەكەیت بەم چەشنە ئەو بەراوردێك دەكات لەنێوان خۆی و فادیمە و پێلا .
بنەماڵە نەیتوانی شوێنی پێلا هەڵگرن ،بەڵام ئەو بەخواستی خۆی گەڕایەوە برین پێمان دەڵێت پێلا گوتی"من برا و خۆشكەكانم خۆشدەوێت من ناتوانم بەبێ بنەماڵەكەم بژیم بمبورن"باوكی وەڵامیدایەوە"ئەگەر تۆ دەتەوێت من خۆشحاڵ بكەیت دەبێت هاوسەر گیریبكەیت "پێلا رازیبوو خۆشحاڵ بوو لەوەی كەبۆ ئەومەبەستە سەفەربكەن بۆ دهۆك لەهەرێمی كوردستان برین دەڵێت"ئەو ئەوەندە خۆشحاڵ بوو لەوەی كە دەگەڕاینەوە ئەو لەوەی كەدیسانەوە لەگەڵ بنەماڵەكەی یەكی گرتبوەوە زۆر خۆشحاڵ بوو.
سەحەر هاوڕێكە پێلا "پێلا بنەماڵەكەی لەخۆی زیاتر خۆشدەویست ئەوە وەك ئەوەیە كە بڵێیت ،خۆیدەخستە سەر سینیەك و بەوانی دەگووت فەرموون من هی ئێوەم چیتان پێخۆشە لەگەڵم بیكەن"
پێلا پێی وابوو كە دەیدەن بەشوو بە ئامۆزایەكی .برین دەگێرێتەوە كە كوردەكان بەوە وەڵامی هەڕەشەلەسەر نێوبانگی باشی بنەماڵەدەدەنەوە كە هەوڵ دەدەن شەرمەكە لەنێو بنەماڵەدا بهێڵنەوە.رۆژی 30ی مانگی پێنج ساڵی1999.پێلا و دایكی و خوشكێكی ساوای پێكەوە سەفەریان كرد بۆ عێراق .هەركە ساڵی خوێندن كۆتای پێهات،باوكی و برین و خوشك و براكانیتریش لەگەڵ چەند مامەیەكیان سەفەریان كرد.هەرچەند ئەم پیاوانە لە ئوستڕالیاوە هاتبوون.برین بەلایەوە سەیرنەبوو ئەوە زۆر ئاسایی بوو ،چونكە بۆبەشداری لەشای پێلا دەچوونەوە .سەرەڕای ئەوەش سەیربوو كەبە سوێدا سەفەریان دەكرد لەباتیئەوەی راستەوخۆ بگەڕێنەوە عێراق رۆژی 24ی مانگی شەش برین و خوشك و برا بچوكەكانیان و باوكیان و سێ مامەیان چونەوە بۆ عێراق،بەڵام دایەگەورە و باوەگەرەی باوكیان لەسوێد مانەوە.كەگەیشتنە وڵات باوكی ڕایگەیاند پێلا نادرێت بەشوو.
پیاوەكانی بنەماڵە لەباتی ئەوە پێلایان لەماڵی بنەماڵەكەدا و لەژووری نوستنەكەیدا قەسابی كرد.ئەوپاش یەكەم تەقە بۆماوەی چەند خولەكێك زیندوو مابوو ئەولەبرین دەپرسێت ئەوەچی قەوماوە ؟من چیمكردووە؟ئەوپاڕایەوە كەبیگەیەننە نەخۆشخانە یەكێك لەمامەكانی لەپێش چاوی برین و دایكیان تەقەی دووەمی لێكرد.
پیلانی كوشنەكە لەدایكی پێلا شاردرابوەوە.ئەمە رۆژی24 ی مانگی شەشی 1999بوو.
حاڵەتەكە چووە بەردەم دادگای دهۆك و رۆژی 9ی مانگی دەی هەمان ساڵ ئەنجامی دادگاییەكە لەدادگا راگەیەنرا.باوكی پێلا و یەكێك لەبراكانی بە شەش مانگ زیندان سزادران.سزاكە هەرچەندە سووك بوو هەڵیشپەسێردرا.بەپێی وتەی ئەفسەرێكی پۆلیس سزای زیندانیكردنی ئاسایی بۆكوشتنی ناموسی یەك یان دووساڵە.
دادوەرەكە بەمشێوەیە لەسەر كوشتنی پێلا لێیكۆڵییەوە "لەبەرئەوەی هۆكاری كوشتنەكە شەرەف مەندانەیەو ئامانجی ئەوەبووە كەبنەماڵەكە لەو بێشەرەفیەی كەوتۆتە سەریان بشۆردرێتە وە....(دادوەر)بڕیاریداوە كە جێبەجێكردنی ماوەی زیندانیكردنەكە هەڵپەسێردرێت".
بەشێك لە كتێبی (لەسەر شەرەفی فادیمە .... كوشتن و شەرم)