Women's Media and Culture Organization (Rewan Media & Social Services)
رێوان رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان (میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)
(کوشتنی ژنان رابگڕن)، ناوونیشانی یاداشتێکی ژمارەیەک لەرێکخراوەکانی ژنان و رێکخراوە مەدەنی و چالاکوان و کەسایەتیەکانی شاری سلێمانیە، کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی کراوەو داوا دەکرێت کوشتنی ژنان رابگیرێت. رۆژی ٢٠٢١/٤/٢٢ نوێنەری ژمارەیەک لەرێکخراوەکانی ژنان و رێکخراوە مەدەنیەکان و چالاکوانان و کەساییەتیەکانی شاری سلێمانی، له‌سه‌ردانێكیاندا بۆنوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(قوباد تاڵه‌بانی)، یاداشتێکیان لەژێر ناوی (کوشتنی ژنان رابگرن) ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی کرد، تێیدا داوایانکردووە کوشتنی ژنان رابگرن، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه‌نیگه‌ران و توڕه‌ن له‌م بارودۆخه سه‌خته‌ی ژیانی تاكه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ژنان و به‌ئه‌ركی حكومه‌تی ده‌زانن كه(دەستگیرکردن و بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە کوشتنی ژنێک یان کچێک، بەهێزکردنی دام و دەزگاکانی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون و جێبەجێکردنی یاساکان، پشتگیری کردن ئەو ڕێکخراو و دام و دەزگایانەی کە کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەکەن و ئامانجیانە توندوتیژی و کوشتن کەم ببێتەوە، گرنگیدان و بەهەندوەرگرتنی دۆسیەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە و بەهێزکردن و پشتگیری کردنی خانەکانی داڵدەدانی ژنان و باشکردنی میکانیزمەکانی داڵدەدان و وەرگرتنەوەی ئافرەتان و به‌سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی بەشدار و بکەری هەرجۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژین بەرامبەر تاکەکانی کۆمەڵگە)، لای خۆشیه‌وه ئاشتی عه‌بدوڵا راوێژكاری كاروباری ئافره‌تان له نوسینگه‌ی جیگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌موو پاڵپشتیه‌كی رێكخراوه‌كان ده‌ربڕی‌و وتی" ئێمه وه‌ك نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوان‌و پاڵپشتی یاداشتنامەكه‌ین‌و كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین"، دووپاتیشیكرده‌وه نوسینگه‌كه‌یان هه‌مووكات ده‌رگای به‌رووی ژناندا كراوه‌یه بۆگه‌یاندنی سكاڵا‌و داواكارییەکانیان و پشتگیریی كردنیان.
پرۆژە و چالاکیەکان
چاپکراوەکان