Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە




2020-12-14

ئا: نەشمیل یاسین

(293) جار بینراوە

لە سلێمانی و چەند شارێكی دیكە كۆمەڵێك پزیشکی گەنجی خۆبەخش سەردانی ماڵان دەكەن و بێ بەرامبەر چارەسەری سەرەتایی و خزمەت گوزاری پزیشکییان پێشکەش دەكەن. 

بەمەبەستی زانینی چۆنیەتی هاوکاری کردنی ئەو تیمە خۆبەخشە كە ناوی (فاست كەیرە)و چەندین پزیشک و پەرستیاری لەخۆگرتوە كاشان فەرەیدون كەریم دەرچوی بەشی شیكاری نەخۆشیەكان و سەرپەرشتیاری تیمەکانی فاست کەیر لەسلێمانی تایبەت بەرێوان وتی "لەگەڵ فاست كەیر كاردەكەم و رۆژانە بەیەكسانی پیاوان و ژنان پەیوەندیمان پێوەدەكەن، بەڵام زۆرینەیان كەسانی بەتەمەنن و ئەوكەسانەن لەسەرجێگەن توانای جوڵەیان نییە یاخود ئەوانەی توشبوی كۆڤید نۆزدەن پەیوەندیمان پێوەدەكەن"، وتیشی "سەرجەم كەرەستە خۆپارێزییەكانمان بۆ دابینكراوە رۆژانە نزیكی 100كەس پەیوەندی دەكەن هەر رۆژێكیش پەیوەندی كەم بێت لەشوێنە گشتیەكان دادەنیشین و چاوەرێدەكەین هەركەس پێویستی بوو هاوكاری دەكەین لە سلێمانی ئێمە هەشت تیمین و رۆژانە لە (9)ی بەیانی تا(5)ی ئێوارە كاردەكەین نەخۆشخانەكانیش زۆر هاوكارمانن لە وەرگرتنی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بەنەخۆشخانە هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەوكەیسانەی ئێمە دەیانبینین كەیسی ساردن واتە حاڵەتی تەوارییان تێدانییە".

هەر لەوبارەیەوە ئەنەس هاوار خوێندکاری قۆناغی سێی دەرمان سازی زانکۆی هەولێری پزیشکی و سەرپەرشتیاری گشتی فاست کەیر لە کوردستان وتی "پرۆژەی فاستکەیر سەرەتای دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ کاتی کەرەنتینە کە لەو کاتەدا بەتایبەت لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان دروست ببوو، لە هەمان کاتدا هاوڵاتیان پێویستیان بەوە بوو کە پزیشک ببینن و پشکنین و چارەسەری سەرەتاییان بۆ بکرێت، بەتایبەت تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژەی فاستکەیر دروستبوو بەسپۆنسەری کۆمپانیای فاستلینک و لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو ئەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیانەوە پزیشک ببینن و رێنمایی پێویست وەربگرن لەرێگەی تیمەکانی فاستکەیرەوە"، وتیشی "فاستکەیر لە ئێستادا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەستە، زیاتر لە (50 )تیم  لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، کۆیە، راپەڕین و گەرمیان کاردەکەن و رۆژانە سەردانی ئەو هاوڵاتییانە دەکەن کەپەیوەندی بەتیمەکانمانەوە دەکەن، هەر تیمێکیش لە پزیشکێک و پەرستارێک پێکدێت کە خاوەن شارەزایی و ئەزموونی تەواون و زانیاری تەواویان لەسەر هەموو ئەو پشکنین و چارەسەرانە هەیە کە پێویستن بۆ نەخۆش".


لەبارەی ئەوکەسانەی پێویستیان بەهاوکاری دەرونی دەبێت ئەنەس وتی "تیمەکەمان هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ ئەوەی رێنمایی پێویست بدەن بەوکەیسانەو لەکاتی پێویستدا تیمەکانمان راوێژ بەپزیشکی پسپۆڕیش دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی کەسەکە بدەن لەحاڵەتە تایبەتەکاندا، لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی کۆمپانیای فاستلینک بکەم لەبەرامبەر پاڵپشتی کردنیان بۆ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لەو شێوەیە کە تاکە ئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کۆمەڵگەکەمانە بەخۆرایی و بەبێ هیچ بەرامبەرێک، ئەمەش خۆی لەخۆیدا دەسکەوتێکی گەورەیە هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ کۆمپانیاکەش".

لەکۆتایدا ئەنەس هاوار داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتی پێویستی پزیشکیدا هاوڵاتیان پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن کەداندراوە

‎سلێمانی  ٠٧٧٠٥٣٤٠١٤١

‎دهۆک ٠٧٥١٧٤٨٩٦٣٠

‎هەڵەبجە  ٠٧٥١٧٥٣٦٧٨٧

‎راپەڕین  ٠٧٥١٨١٢٠٠٥٠

‎کۆیە  ٠٧٥١٨٥٥٧٥٩٥

‎سۆران ٠٧٥٠٧٥٨٣٩٣٩

‎گەرمیان  ٠٧٧٠٩٥٨١١٣٥

 



زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
توندو تیژی لەچاوی پیاوانەوە
توندو تیژی لەچاوی پیاوانەوە

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English