Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە




2020-12-07

ئا: نەشمیل یاسین

(540) جار بینراوە

بەپێی ئامارێكی پزیشكی دادی سلێمانی لەماوەی دە مانگی رابردوودا لەكۆی( 559 )حاڵەتی گیان لەدەستدا كەبراونەتە پزیشكی داد بۆ شیكاری، (135 )حاڵەتیان لەڕەگەزی مێ بوون .

 

بەپێی ئامارێكی پزیشكی دادی سلێمانی لەماوەی دە مانگی رابردووی ئەمساڵدا2020 ( 559 ) حاڵەتی گیان لەدەستدانی تۆماركردووە تێیدا (39 )حاڵەتی سوتان، (9 )حاڵەتی هەڵواسران بەپەت، (13) بەهۆی بەركەوتنی فیشەك، (6) بەهۆكاری كارەبا، (4) بەهۆی كەوتن ( 4 ) نوقم بوون( 2)خنكان بەپەت و موادی كیمیایی و (27 )حاڵەتی دیكەش كە بەهۆكاری جۆراو جۆر گیانیان لەدەست داوە. 

عەبدولرەحمان كەریم بەرێوبەری كارگێڕی پەیمانگای پزیشكی داد لەسلێمانی تایبەت بەرێوان وتی "دووجۆر كەس دەنیردرێنە ئەم پەیمانگایە كە بەشێكیان ئەو كەسانەن كۆچی دواییان كردووە، بەشێكیشیان زیندوون. ئە گەر بێت و ئێمە ساڵانە هەزار كەس ببینین ئەوە (800)یان ئەوكەسانەن كە زیندوون، چونكە بە شی زیندووانمان هەیەو زۆر چالاكە پەیوەستە بەوكەسانەی لەلایەن دادگاو پۆلیسەوە دەنێردرێنە ئێرە بۆ ئەنجام دانی ئەو كارانەی پەیوەستە بەم پەیمانگایەوە".

 سەبارەت بەو رێكارانەی بۆ زیندووەكان دەكرێت وتی"ئەوكەسانە بۆ زۆر مەبەست دێن یەكێك لەوانە شیكارییە بۆ ماددە كحولی و هۆشبەرەكان هەروەها بەشێكیترمان هەیە كەتایبەتە بەشیكاری بۆ پەردەی كچێنی بەنمونە بۆ منداڵێك لەشوێنێك دەكەوێت یاخود زەبرێكی قورسی بەردەكەوێت یان كەسێك كە توشی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە، دكتۆر بەپشت بەستن بەفەرمانی دادوەر دەیاننێرنە ئێرەو دواتر بەراپۆرتێك وەڵام دەدرێتەوە"، بەرێوبەرەكەی پەیمانگاكە تایبەت بەبەشی مردووانیش وتی"هەركەسێك بمرێت و لەلایەن پۆلیسەوە بەفەرمانی دادوەرەوە بهێنرێتە پزیشكی دادی پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێتەوەو توێكاری بۆ دەكرێت"،رونیشیكردەوە  كەلەدوای توێكاری راستەو خۆ تەرمەكە دەدرێتەوە بە كەس و كاریان زۆرترین ماوەش بۆ هەڵگرتنی ئەو تەرمانە دوومانگە لەوە زیاتر رێگەپێدراونییە، ئەگەر كەسێك لەو دوو مانگەدا كەس و كاری بۆ پەیدا نەبوو ئەوە بەنوسراوێكی فەرمی ئەو لایەنە ئاگادار دەكەینەوە كەتەرمەكەی بۆهێناوین دواتر ئەوان رێوشوێنی تایبەت بە ناشتنی تەرمەكە دەگرنە ئەستۆ، هەركاتێكیش تەرمە نێژراوەكە كەسوكاری بۆپەیداببێت بەپێی ئەو زانیاریانەی كەلەلامانە پێیان دەدرێتەوە.

سەبارەت بەمامەڵەكردن لەگەڵ ئەوتەرمانەی دەبرێنە پزیشكی داد عەبدولرەحمان كەریم رونیكردەوە "هەر مردوویەك كە دەهێنرێت بۆئێرە وەك تەرم توێكاری بۆ دەكەین جا هەر رەگەزو تەمەنێك بێت لەئێستاشدا كە( 16/11/2020)ە ساردكەرەوەكان  11 تەرمیان تێدایە، هەندێكیان نەناسراونەتەوە یاخود بیانییە و ئەوراقی تەواو نەبووە كەیەكێك لەوانە ژنێكی ئێرانییە، تەرمیشمان هەیە لە سجنەوە یان لەخەڵوەتگەی پیرییەوە بۆمان هاتووە".  بەرێوبەرەكە زیاتر تایبەتمەندی  پەیمانگاكەی روونكردەوەو وتی"ئێمە ناتوانین وەك پزیشكی داد زانیاری بدەین لەسەر ئەوەی كەسەكە چۆن كوژراوەو ئەشكەنجە دراوە بەپێی ئەوەی كە پۆلیس و دادوەر داوای كردووە دكتۆرەكان بەشێوەیەكی زۆر نهێنی توێكاری بۆ دەكەن بەراپۆرت وەڵام دەدرێتەوە ، بۆئەوەی نەبینە بەشێك لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان".



زیاتر

کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا،  خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا، خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English