Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

سەرقەڵا کۆژانەکانی ژنان نمایشدەكات




2020-11-25

ئا: نەشمیل یاسین

(214) جار بینراوە

لەسەرقەڵای گەرمیان بەهەماهەنگی رێکخراوی ڕاگەیاندن و روناکبیری ژنان پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کفری  بەسپۆنسەری کۆمپانیای( گاز پرۆمی رووسی) پێشانگایەکی تایبەت بە دوو هەفتەی روو بەڕوو بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کردەوە.

ئەمڕۆ ٢٥/١١/٢٠٢٠ لە دەروازەی پارکی گەورەی سەر قەڵای گەرمیان ،خوێند کارانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کفری بەدروشمی (لە ٢٥ی نۆڤەمبەردا ڕەنگەکان جیاواترن) كۆمەڵی تابلۆی هونەرییان  نمایش کرد.

پێشانگاكە وەك تابلۆیەك شێوەكاری، كورتكراوەی پرس و كۆژانەكانی ژنانی  بەرجەستەكردوە  كە بەچەندین فۆرمی هونەری جیاواز كاری لەسەركراوە .

هونەرمەندی شێوەكار بێریڤان یەکێک بوو لەوخوێندکارانەی بە تابلۆیەک بەشداربوو لەبارەی تابلۆكەی بۆ ڕێوان وتی "تابلۆکەم  باس لە تێکشکانی ژن دەکات ولەچاوەکانیەوە دیارە دەیەوێت هەستێتەوە ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ژن چەند تێکبشکێت هێزی هەستانەوەی هەیە".

  چیا هەمزە   بەشداربویەكەی  پێشانگاکە  سەبارەت بە رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان وتی "ئەمرۆ کەتایبەتە بەژنان ‌‌حەزم کرد بە دو تابلۆ بەشداری بکەم یەکێکیان ئاماژە بەوەدەدات کە ژن لەهەر شوێنێک بێت ژیان لەوێ بونی هەیە و شوێنەکە جوانتر دەکات ئەوەی  دیکەش گوزارشتە لەوەی ژن وەک گوڵ وایە ئەگەر بریندار بکرێت وەک شکانەوەی گوڵ چۆن جوانیەکەی لەناو دەچێت ژنیش بە قسەیاخود ئاماژەبێت بەهەمان شێوە بریندار دەبێت".

دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هونەرمەندانی بەشداربوو.

 

 

 

 



زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English