Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

د. چۆمان"لەگەڵ ئەوەدانین خوێندکار بچێتە سەنتەرەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم"




2020-10-16

بەهەست بەختیار

(766) جار بینراوە

 ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/١٠  وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە، وێبسایتەکە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ کارا دەبێت و لە  ٢٠٢٠/١٠/١٩ کاتژمێر  (١٢) شەو کۆتای پێدێت.

د. چۆمان عەلائەدین بەڕێوبەری تۆماری زانکۆی سلێمانی بە ڕێوانی ڕاگەیاند "خوێندکارێکی زۆر دێت و ڕاوێژکاریمان پێدەکەن، ئێمە وەک زانکۆی سلێمانی بەهیچ شێوەیەک  فۆڕم پڕ ناکەینەوە، بەڵکو یارمەتی خوێندکار دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و باسکردنی نمرەکانی ئەو بەشەی نزیکە لە نمرەی خوێندکارەکەوە، یاخود گەر هەڵەیەک ڕووی دابێت لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمدا،  دەتوانین فۆڕمی خوێندکار بگەڕێنینەوە بۆ ئەوەی دووبارە پێداچوونەوەی بۆ بکات، یاخود دوای ناو هاتنەوە هەر هەڵەیەک هەبوو خوێندکار دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات .

 

وتیشی"هەموو ساڵێک کێشەی ئەوەمان هەیە کەخوێندکاران لەسەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین فۆڕمەکەیان پڕ دەکەنەوەو  ناویان نایەتەوە ئەوەش لە سایەی ئەو پڕکردنەوە ئەلکترۆنیە پێشبینیکراوە نازانستیەوەیە کەهەندێک جار لەبەرامبەردا بڕێک پارە لەخوێندکاران  وەردەگرن و خوێندکار بە ڕیکلامی جۆراو جۆر ڕادەکێشن بۆ خۆیان"، روونیشیكردەوە  خوێندکار ترس و دوو دڵەیەکی زۆری هەیە و بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم ڕوودەکەنە ئەو سەنتەرانە "ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدانین خوێندکار بچێتە سەنتەرەکان، چوونکە زۆربەیان تەنها پێشبینی ساڵانی پێشوو بۆ خوێندکار دەکەن ئەمەش هەڵەیە بۆ نمونە ساڵی پێشوو (٣٠)هەزار خوێندکار ئامادەیی تەواو کردبوو، بەڵام ئەمساڵ (٧٢٢٦٤)هەزار خوێندکار ئامادەی تەواوکردوە  کە ئەم ڕێژەیەش دەبێتە هۆی گۆڕینی پێوەری وەرگرتن لە کۆلێژە و بەشەکاندا".

 بەڕیوەبەری تۆماری گشتی باسی لەوەشکرد پێویستە خوێندکار خۆی هەڵبستێت بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی دوای خوێندنەوەی (ڕێبەری زانکۆ)، بەڵام خوێندکار چاو دەخاتە سەر ئەوبەشانەی کەهەلی کاری تێدایەو بتوانێت لەداهاتودا دابمەزرێت  بەمەش بیر لەخولیا و ئارەزوی خۆی بۆ بەشە زانستیەکانی تر ناکاتەوە.

سەبارەت بەوەی ئایە هیچ یاسایەک هەیە بۆ ڕێگری لەم سەنتەرانە د.چۆمان وتی"ئەوە دەکەوێتەوە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی ڕۆشنبیری،کە دەبێت ڕێکارێک بکەن بۆ وەستاندنی ئەو سەنتەرانەی بەبڕە پارەیەک فۆڕم پڕدەکەنەوە بەپێی چ مەرج و ڕێسایەک فۆڕم پڕدەکەنەوە؟ هەروەها ئایە ئەم سەنتەرانە مۆڵەتیان پێدراوە یاخود نا".

هێڤار دڵشاد ئەندام لەسەنتەرێکی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین دەڵێت : بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو سەنتەرانە نین کەبانگەشەی فۆڕمی (vip) دەکەن بۆ خوێندکار لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆردا بەمەستی ئەوەی کە بەخوێندکار دەوترێت سەد لە سەد لەو بەشەی کە دەتەوێت ناوت دێتەوە ئەوەهیچ ڕاست نیەو تەنها بۆ بازرگانی کردنە بەگیرفانی خوێندکارەوە، خوێندکار وادەزانێت لەبەرئەوەی بەرامبەر بڕێک پارەیە ئەوە لەوانەیە باشتر پڕیبکەنەوە نەخێر بەپێچەوانەوە هەیە بێبەرامبەر پڕیدەکاتەوە زۆر لەوانەی سەنتەرەکان باشترە، بەداخەوە هیچ لێپرسینەوەیەک نیە بۆ ئەم هەموو سەنتەرانەی هەیەو هەندێ خەڵک بەبێ شارەزای فۆڕم پڕدەکەنەوە.

هێڤار باسی لەوەشکرد ستافەکەیان لە ٦ ئەندام پێکهاتووەو ئەزمونی ٦ بۆ ٧ ساڵ کارکردن لەفۆڕمی زانکۆلاینیان هەیەو خوێندکاری جۆراو جۆر دێنە لایان، "هەندێ لەخوێندکاران تەنها دەرەجەی خۆیان دەڵێن و ئێمە دەکەنە سەر پشک لەپڕکردنەوەی فۆڕمدا بەڵام هەندێکیان خۆیان بەشەکانیان دیاری دەکەن و ئێمە تەنها بۆیان پڕدەکەینەوە، جۆرێک لەخوێندکاران کەدێنە لامان زۆر شڵەژاون دوودڵن ئێمە هەوڵدەدەین ئەو دوودڵی و شڵەژانە نەهێڵین  یاخود خوێندکار کاتێ دێتە لامان نایەوێت هیچ ئەو بەشانەی بۆ پڕکەینەوە کەلەدەرەوەی شارن یاخود سیستمێکی ناوێت کە بەپارە بخوێنێت ئەمەش وا لە خوێندکار دەکات ئەگەری ناو هاتنەوەی کەمتر بێت، داوادەکەم کەخوێندکار هیچ پەلەیەکی نەبێت لەناردنی فۆڕم و بەجوانی بیر بکەنەوە". 


 

لارە کاوە کچە خوێندکارێکی دەرچووی پۆلی دوانزە بەدوودڵیەوە وتی" لەو کاتانەدا هەمیشە دوودڵین و لایەنی دەروونیمان جێگیرنیە وەبێجگە لەوەش  فۆڕم پڕکردنەوە بۆتە چاولێکەری کاتێک خوێندکارێک دەبینیت لەبەرامبەر بڕێک پارە فۆڕمەکەی پڕدەکاتەوە کەزۆرینەی خوێندکار دەچن تۆش هەست بەترس دەکەیت و دەڵێیت دەبێ وەک ئەوان بم و ئاساییە پارەکە ئەیەم، بەڵام بەشەکەم  بەدڵی خۆم بێت و ڕەنجی چەند ساڵەم بەهەدەر نەچێت".

سەبارەت بەوەی ئایا سەنتەرەکان هیچ ڕێنماییەکتان دەکەن لارا وتی "هیچی ئەوتۆ نیە تەنها هەڵبژاردنێکی بەشەکانە کەمن بەخواستی خۆم هەڵمبژاردووەو بەرچاوو ڕوونیم هەبوو لەسەر بەشەکان بەخوێندنەوەی ڕێبەری زانکۆ هەروەها  لیستێکیان پیشانداین کەکۆنمرەی ساڵانی پێشوو بوو، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش خوێندکار هەر گوومان دەکات لەو شوێنەو چۆنیەتی هەڵبژاردنی فۆڕمەکەی من وەک خۆم دوای ئەم پەیمانگەیەش هەڵبژاردنەکانم پشانی چەندین مامۆستاو شارەزای تر دەدەم و هەموو ڕێگایەک دەگرمە بەر بۆ ئەوەی باشترین لیستم هەبێت و ناوم لە بەشە دڵخوازەکەی خۆم بێتەوە".

 



زیاتر

کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا،  خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا، خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English