Women's Media and Culture Organization
(Rewan Media & Social Services)
رێوان
(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)
له‌گه‌ڵ به‌ئۆنلاین كردنی سیستمی خوێندن و مه‌ترسی بینینی منداڵ له‌ریكلامی نه‌شیاوی نێو سایته‌رووته‌كانی ناسراو به (پۆڕنو)هاتۆته ئاره‌وه بۆڕێگرتن له‌ئاشنابوون و ئالوده‌بوونی منداڵان و لاوان به‌و وه‌یپسایتانه، کۆمپانیای ئۆنلاین گارد فلتەر بۆ وه‌یپسایته پۆرنۆكان وتیكتۆك دادەنێت به‌ڕیوبه‌ری كۆمپانیاكه ده‌ڵێت" کەس هەبووە رۆژی دەجار سەیری ئەوسایتانەی کردوە کە ئەوەش ئالودەبونێکی زۆرمەترسیدارە و لەمادەی هۆشبەرزۆر خراپترە ئەوەش بۆمنداڵ ترسناکترە".
هاوكات له‌گه‌ڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسه‌ی خوێندن کە بڕیارە خوێندکاران بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێگەی ئینتەرنێت و ئامێرەکانی ئای پاد و مۆبایل لەماڵەوە بەشداری خوێندن بکەن کۆمپانیای( ئۆنلاین گارد) پرۆژەی فلته‌رکردنی ئینتەرنێتی ماڵانی ڕاگەیاند تامنداڵان و لاوان بەدوربن لەوڕێکلامانه‌ی سایتە پۆڕنۆکان بڵاویان دەکه‌نه‌وە لەهه‌مانكاتدا بلۆکكردنی ئه‌وسایتانه كه‌ئامانجیان كۆنتڕۆڵكردنی هزری منداڵه، لەوبارەیه‌وە بڕوا جەزا شارەزای قه‌زایی و بەڕێوبەرو دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای ( ئۆنلاین گارد)، تایبەت بەڕێوان وتی "بەحوکمی کارەکەم لە دادگای سلێمانی و دادگاکانی کوردستان هەرکەیسێک پەیوەندی بەئایتی یەوە هه‌بێت دێتەلای من، زۆر کەیس هاتوەتە لامان کێشەکەیان هه‌بووه لەسەر ئالودەبون بەسایتە پۆڕنۆکان، بۆنمونه دایک هاتووە وتویەتی منداڵەکەم ئالودە بووە به‌وسایته روتانه گیرم خواردووه به‌ده‌ستیه‌وه چەندین جار بینیومە سەیری ئەوسایتانەی کردووە و داوای کردوە كارێك بکەین تا ئەوسایتانە نەکرێنەوە، بەدەر لەوەش پیاو هەبووه ئالودەی ئەو سایتانە بووە ئەوەش بوەتە هۆکاری دڵ ساردبونەوە لە پەیوەندی هاوسەرییاندا".
به پێی وته‌كانی ئه‌و به‌ڕیوبه‌ره هەندێک ئەپڵیکەیشن دزە بەداتا دەکات و بەپێی تەمەن رێکلامی بۆ دەڕوات بۆنمونه هه‌ندێ ئەپڵیکەیشن ریكلامی نه‌شیاو بۆ منداڵ ده‌نێرێت كاتێك كه‌تۆده‌یگریت به‌ده‌سته‌وه ته‌مه‌نه‌كه‌ت داواده‌كات كه‌ته‌مه‌نه‌كش گه‌وره بوو هیچ ریكلامێكی رووت نایه‌ته سه‌رشاشه‌كه، به‌ڵام كه‌ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ی خوێنده‌وه 5 ساڵ یان 8 -10ساڵه یه‌كسه‌ر ده‌یبات بۆ ئه‌و ریكلامانه، "بێگومان كامێرای موبایڵ وئایپادیش ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌م كاره چونكه کامێرای ئامێرەکان وێنه‌ی فەیست (روخسارت) ده‌گرێت و شتێك هه‌یه له‌ته‌كنه‌لۆژیا روخساری تۆ کۆنترۆڵ دەکات به‌پێ ریش، سمێل، سه‌رو كه‌له‌ت ته‌مه‌نت دیاریده‌كات ئەویش کاریگەری هەیە بۆ ناردنی ریکلامی نەشیاو".
سەبارەت بەوەی بۆلەگەڵ حکومەت ڕێکەوتن ناکەن بۆ دانانی ئەو فلتەرە و فراوانكردنی پرۆسه‌كه بۆئه‌وه‌ی زۆرترین چین و توێژی كۆمه‌ڵگه لێی سوودمه‌ندبێت، بڕوا وتی " تائێستا نزیکەی دوازدە پڕۆژەمان کردۆتە بەردەم حکومەت بۆ فلتەرکردنی سایتە بۆرنۆه‌كان و تیک‌تۆک و سایتی ئیمۆ كه‌سایتێكه نابێت منداڵ به‌كاری بهێنێت و بچێته ناوی، بەڵام وڵامی نه‌داینه‌وه، چونکە حکومەت چاک سازی ناوێت و دەیەوێت کەسەکان سه‌رقاڵبن و نەیان پەرژێتەسەرشتی دیكه‌ی وەک وەستان لەدژی حکومەت و داواکردنی ماف و خزمەت گوزاری ناچار سەرقاڵ ئەبن بەکێشە خێزانیەکان هه‌ربۆیه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ستاین به فلته‌ركردنی ئه‌م وه‌یپ سایتانه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد" ماوەی زیاتر لە سیانزه ساڵە لەبواری تەکنەلۆژیادا كارده‌كه‌ین بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی ریكلام و سایتی نه‌شیاو بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوڕێگەمان دانا بۆ فلتەر کردنی ئەو سایتانە و تیک تۆک کە دایکان و باوکان کێشەی زۆریان لەگەڵداهەیە یەکەمیان فلتەرکردنە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە کەبۆ هه‌مو ئینتەرەنێتە کاراکان دەبێت، دووهەمیان ئەپڵیکەیشنێکە دایئەبەزێنین و سێ خزمەگوزاری تیایە یەکەمیان فلتەر کردنی سایتە پۆڕنۆکانە دوهەمیان فلتەرکردنی تیکتۆکە سێهەمیان تراکینی منداڵەکەیە بەرنامەکە لەسەر ئامێری منداڵەکەو مۆبایلی دایکەکە دادەنێین لەوڕێگەیەوە دایکەکە دەزانێت منداڵەکەی سەیری چی دەکات و منداڵەکەش هەست بەوە ناکات کەلەژێر چاودێریدایە".
به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌ی (ئۆنلاین گارد) روونیكرده‌وه ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ئه‌وه‌نده‌ی کارێکی ئینسانییە ئه‌وه‌نده بازرگانی نییە، وتی"كه دەچینە هەر ماڵێک دەڵێین کارەکە بای پەنجا هەزارە گەر پێشتان نییە ئاساییە بەوەش واتە لەسەدا دەی پارەی کارەکە وەردەگرین"، وتیشی "ئه‌گەر ئەوفلتەرە دابنرێت پێویست ناکات دایکان و باوکان چاودێری منداڵەکانیان بکەن، چونکە ئیتر منداڵه‌كه ناتوانێت داخڵی ئەوسایتانە بێت، ئه‌گەر مۆبایلەکەش فۆڕمات بکرێتەوە مەگەرداخڵی ئینتەرنێتەکە ببێت ئەوکات ئێمەش ئیمەیڵ و پاسۆردی خۆمان دادەنێین تا نەتوانێت داخڵی ئینته‌رنێتەکە ببێت".
بێگومان جیاوازی له‌نێوان ته‌ماشاكردنی ئه‌و وه‌یپسایتانه‌هه‌یه له‌رووی ته‌مه‌ن و ئاره‌زوو وه‌ك بڕوا جه‌زا ده‌ڵێت"بەپێی ئەو ریسێرچەی کردومانە لە کوردستان ئەوانەی تەنها سەیری سایتە پۆڕنەکان دەکەن لە (١٠ تا ٤٥ساڵ)ی تێدایە، بەڵام ئەوانەی کە ئالودەبووی ئەو سایتانەن لە (١٦تا ٣٥ساڵ)ی تێدایە و کەسانی ئالودەبو لایەنی کەم رۆژی جارێک سەیری ئەو سایتانە دەکەن بەپێ ئەوفلتەرەی ئێمە کردومانە کەس هەبووە رۆژی دەجار سەیری ئەوسایتانەی کردوە کەئەوەش ئالودەبونێکی زۆر مەترسیدارەو لەمادەی هۆشبەر زۆرخراپترە ئەوەش بۆ منداڵ ترسناکترە، چونكه واكۆنتڕۆڵی ده‌كات له‌ڕۆژێكدا سه‌یری نه‌كات واهه‌ست ده‌كات شتێكی لێونبووه وسه‌ری ئه‌یه‌شێت"، روونیشیكردوه‌وه‌كه ئەوە بۆسایتەکانی توند وتیژی خۆكوشتن و وتوندڕه‌وه‌كان نابێت ئه‌گه‌رچی ئەو وێب سایتانە لەهێڵی سوردایە كه ده‌یكه‌یته‌وه داوای ته‌مه‌نت لێده‌كات ئه‌وه‌ش كارێكی سه‌قه‌ته هه‌روه‌ها دەربارەی جیاوازی نێوان ئالوودەبوان و تەماشاکارانی ئەو سایته رووتانه روونیكرده‌وه "ئالودەبون و سەیرکردنی یه‌ك جاره جیاوازە ئێمە به‌وفلته‌ره سەیرکردن ڕادەگرین و دەمانەوێت ئەوانەی تریش لەئالودەبون بپارێزین وبتوانین كارێك بكه‌ین وازی لێبهێنێت و به‌شتێكیكه سه‌رقاڵیان بكه‌ین، سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئه‌و كه‌یسانه‌ی روویان تێده‌كات بڕوا وتی"یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ی زۆر كاریگه‌ری تێ‌كردم سكاڵای دایکێک بو لەهاوسەرەکەی که‌ئالوده‌ی ئه‌و سایته رووتانه‌یه‌و ئه‌وه‌ی بینیوێتی دوباره‌ی كردۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك کچێکی شانزە ساڵیان هەبووه باوکەکە چووە لەحەمام وێنەی گرتووە کەشەوان کچەکە نوستووە دەستی لەجەستەی کچەکەی داوە وه‌ك چۆن له‌وفیلمانه بینیوێتی یاخود کەیس هەبووە کوڕ ڤیدیۆی روتی ناردوە بۆ کچ تائالودە بووە دواتر ئەوەی لەڤیدیۆکەدا هەبووە مومارەسەیان کردووە".
بۆروونكردنه‌وه‌ی میكانیزمی فلتەرکردنەکە بڕوا وتی"ئەو سایتە پۆڕنانە لەسەر یەک (دی ئێن ئێسە) یەکجار ئەو( دی ئێن ئێسە) داخڵ ئەکەیت و هەمویان بلۆک ئەبێت بەریکلامەکانیشەوە لەگۆگڵیشەوە ناتوانرێت بکرێنەوە، بەڵام ئەوە سایتی کورد سینەما فلتەر ناکات، چونکە ئەوان بەسینەما دابەزیوەو ئەو سایتە چەندێک خزمەتی کردوە دە ئەوەندەش زیانی هەبووە ئەبێت بزانرێت کێ سەپۆرتی دەکات"، وتیشی"لەماوەی دابەزینی رێکلامی كۆمپانیاكه‌مان ٦٧٥ کەس تەلەفۆنیکردوە ٢٣٥ کەس ناویان تۆمار کراوە لەماوەی هەفتەیەکداكه وه‌یپسایته‌كانیان بۆ فلتەربكه‌ین".
له‌ئاینده‌داکۆمپانیای (ئۆنلاین گارد) سەرقاڵی دروست کردنی ئەپڵیکەیشنێکه تایبەت بەمنداڵان کەهیچ شتێکی تێدا نەبێت خوی منداڵ تێک بدات "لەجیاتی یوتیوب ئەپڵی کەیشنی پەروەدەیی هەبێت بۆ منداڵ تا کۆمەڵگە لەدەست دەرنەچێت بۆئەوەش پێویستمان بەسەپۆرت هەیە داواش لەدایکان و باوکان دەکەم بۆ ژیربونه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ئامێری ئەلکترۆنیان نەدەنێ باشتر وایه کتێبیان لەگەڵ بخوێننەوە کاتی خوێندنیش سەعیان لەگەڵ بکەن تا حه‌زو خولیای بۆ خوێندنه‌وه هه‌بێت".
به‌پێی وه‌ته‌كانی بڕوا له‌ئیستادا گەورەترین پرۆژەیان هەیە لە ئێراقدا لەگەڵ( UN)و چەندرێکخراوێکی گەورەدا بۆ فلتەر کردنی سایتە پۆڕنەکان کەپرۆژەیەکی خزمەت گوزاری قازانج نەویست دەبێت و بەچوار زمان کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی کاری تێدا دەکرێت و هەمو خەڵکی ئێراق سودی لێدەبینێت ".