له‌مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێكانی نوسه‌رو شاعیر ناوداری كورد (شێرزاد حه‌سه‌ن) له‌دووتوێی دیمانه‌یه‌كی رێواندا، راوبۆچوونه‌كانی خۆی تایبه‌ت به‌په‌روه‌رده، منداڵ، ئازادی وبوونی سانسۆر له‌سه‌ر كتێب وبڵاوكراوه‌كان، ده‌خاته‌روو سێ کتێبی نوێكه‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن بەناوەکانی ( هەقتە بزانیت ، جوانییەک لە توڕەبوندا ، منداڵێکی نوێ) ئێواره‌ی دوێنی شه‌ممه رێكه‌وتی 3/10/2020له‌مه‌راسیمێكی خنجیلانه دا له‌کافتریای (غه‌زەلنوس)ی شاری سلێمانی به واژووی خۆی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرا.
کتێبه‌كان فیكر‌و دیدگای نوسه‌رله‌ئاست ململانییه‌كانی ژیان وسیسته‌م وفیكر ده‌خاته روو وهه‌روه‌ها گوزه‌رێكه بۆ گرنگترین قۆنغه‌كانی ژیانی شێرزاد حه‌سه‌ن.
نوسەر لەبارەی منداڵێکی نوێوە وتی "کاتێک نامیَلکەیەکی (ئۆشۆ)م خوێندەوەو وەرگێڕانم بۆکرد تەنیا یەک فەسڵیم وەرگێڕاو دواتر وەک بیرێکی لێهات بۆم و له‌سەدا هەشتای کتێبەکە بوبەنوسینی خۆم، چونکە باسەکە لەبارەی پەروەردەوە بوو منیش لانی کەم سی ساڵە مامۆستا‌م لە پەروردەدا و سەرپەرشتیاربوم. كه‌واته (ئۆشۆ) بو به‌بیانۆیەک بۆمن کە باس لە پەروەردەی کوردستان و ئەزمونی خۆم بکەم کە هیچیم بەدڵ نییە و هەرگیز نازانین منداڵ پەروەردە بکەین چ لەماڵ یا لە خوێندنگە.لێرەدا بەهیچ شێوەیەک کار ناکەی تا منداڵیکی تازە دروست بکەین کە لە ئایندەدا پشتیان پێ ببەستین و پێم وایه‌هه‌رگیز نابین با داهێنەر لەو بوارەیا".
دەربارەی دوکتێبەکەی تر نوسەر وتی "(هەقتە بزانیت)کتێبی نوسەر (ژان پۆل مارتۆزی) بەلجیکییە و وەرگێڕانم بۆ کردووە لە کاتی داگیر کردنی کوەیت (٨٤)ڕۆژنامەنوس لەسەر ئاستی دونیا زۆر بە ناشرینی کوژران ئەو نوسەرە کە رۆژنامە نوسێکی دیارە و لە کۆمیتەی بەرگری کردنە لە رۆژنامە نوسانی جیهان و ئەندامێکی کارایە لە فیدراسیۆنی رۆژنامە نوسانی جیهان هات ئەو کتێبەی به‌زمانی ئینگلیزی نوسی و كه‌خوێندمەوە بەشایستەی وەرگێڕانم زانی، چونکە ئەویش پێی وایە لە جیهاندا شتێک نییە بە ناوی ماس میدیای ئازاد".
دەربارەی (جوانییەک لە توڕەبوندا) نوسەر وتی"کتێبەكه دیدارێکی من و (هیواقادر)ە دوای ئەوەی لەساڵی 1997 رۆشتمە فیلەندا و دوای ئەوە گەڕامەوە هیوا پرسی بۆ هاتیته‌وه بۆ گەڕایتەوە؟ له‌ونێوانەدا چەندین پرسیاردیكه هەیە کە ئەو کتێبەی لێدەرچوو وەک ژیان نامەیەک وایە و مێژوەکەی بۆ زیاد لە بیست ساڵ دەگەڕێتەوە نازانم بۆ چەند وەختە بڵاوم نەکردۆتەوە!!".
شێرزاد حه‌سه‌ن بڵاوکردنەوەی هیچ سه‌ختییه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ی سێ کتێب لەیەک كات ویه‌ك رۆژدا نابینێت، "چونکە ئەو کتێبانە پرۆژەی ساڵانی پێش ئێستایە وبۆیە کارێکی قورس نییە، خوێنەریش لەهەرکاتێکدا ویستی خوێندنەوەی هەبێت داتوانێت بەدەستیان بهێنێت ".بێگومان له‌په‌راوێزی مه‌راسیمه‌كه وله بۆنه‌یه‌كی وه‌هادا ناكرێت به‌بێ ئه‌وه تێپه‌ڕێت ره‌نگدانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دواییه‌دا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سپاردن و سانسۆری بڵاوكراوه‌كان له‌لای ئه‌و چه‌ندی لۆچیك تیێدایه؟ حه‌سه‌ن وتی "من سێیەم کەس بوم لەدژی ئەو بڕیارە و هەڵمەت بکەین کە ئەوە شتێکی باش نییە، كاتێك سانسۆر باسی (پیرۆزی) بکات شتێکی باش نییە چونکە ئەوە دەبێتە سانسۆری فیکری و دەتوانرێت یاری تێدا بکرێت و هەموشتێک بە حەرام بزانێت هەرچەن لە وردە کاریەکان سوکایه‌تی بە خه‌ڵک و ناوزڕاندن ڕەوایە. بۆنمونه نوسەرێکی وەک من کە باسی ئازادی ژن زۆر دەکەم ناکرێت وابزانرێت من باسی بەرەڵای دەکەم بەنمونە من چەندین ساڵە دەڵێم با کچ و کوڕ لە باخچەی ساوایانەوە تێکەڵ بێت تازە کەسانی مەزهەبی دەڵێن نا دەبێ جیابکرێنەوە. ناکرێت من بەناحەق بزانن .كه‌واته سانسۆر زۆر شت دەگڕێتەوە لەهەمو دنیا هه‌لێکی هەیە کە نەهێڵێت کتێب چاپ بکرێت".نوسین وبڵاوكردنه‌وه وچاپكردنی كتێب وباسكردن له بیروبۆچون وروئیای نوسه‌ره‌كان وداهێنه‌ران، پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شه له‌نێوان نوسه‌ر وخوێنه‌ر شێرزاد حه‌سه‌ن له‌ئێستادا خوێنه‌ری گه‌نجی كورد له چ ئاستێكی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بینیت چی بكرێت بۆئاشتبونه‌وه گه‌نج له گه‌ڵ خوێندنه‌وه؟ نوسه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وتی "ئاسان نییە گەنج لەگەڵ خوێندن ئاشت بکەیتەوە. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دەبێت لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێبکەیت ئەوەش بەشێکە لە کەلتور لە ئەوروپا كه‌لە چیرۆکی وێنەییەوە دەست پێدەکەن له‌گه‌ڵ منداڵ. كه‌م دایک و باوک هەیە چیرۆک بۆ منداڵەکەی نەخوێنێتەوە، چونکە چیرۆک فانتازیا دروست دەکات، به‌ڵام لێره‌دا شتێک نییە بە ناوی ئاشتکردنەوە پێویستە لەخوێندنگە له‌جێی فیزیا و کیمیا بەتەنیا و ئەلف و بێ، دەبێت خوێندكار فێربکەن ئاشقی خوێندنەوەبێت لەڕێی چیرۆکی دەنگی و وێنەی".