Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

"زیاد لە (١٠)هەزار کەس لە ماڵی ڕۆشنا بوونەتە کەسانێکی تەندروست و دڵخۆش".




2020-10-03

ئا: بەهەست بەختیار

(787) جار بینراوە

ڕێکخراوی ( ڕۆشنای تەندروستی ) ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن چەند کەناڵ و گروپێکەوە ڕەخنەی توندیان لێدەگیرێت گوایە بەرنامەكانی گوماناوییەو بەناوی ڕێجیمەوە کۆمەڵگا تێک دەدەن. 

بۆتیشك خستنە سەر بەرنامەو كارەكانی ڕێکخراوەكە د.وەسفی عەبدولڕەحیم دامەزرێنەرو بەڕێوبەری رێكخراوەكە بەڕێوانی ڕاگەیاند "بەرنامەی ئێمە دەرونێکی ئارام و جەستەیەکی تەندروستە، لەڕێگای ڕزگاربوون لەنەهامەتیەکانی ڕابردوو".  ئاماژەشی بەوەكرد "تاكوئێستا زیاد لە دەهەزار کەس بەشداربون لە (ماڵی ڕۆشنای تەندروستی)و لەرێگەی بەرنامەكانیەوە  سودمەندبوون و بونەتە کەسانێکی دڵخۆش و تەندروست"، وتیشی"  كارەكانمان دورە لەبەکارهێنانی دەرمان و ئیش لەسەر بیرو باوەڕی کەسەکان دەکەین واتە بیرو باوەڕی خودی خۆیان دەربارەی توانا ، ترس ، گومانەکانیان و یارمەتیان دەدەین زیاتر بڕوایان بەخۆیان هەبێت و هەوڵیان لەگەڵ دەدەین بگەڕێنەوە ڕابردویان و بزانن هۆکاری کێشەکانیان چیە؟ و بەڕێگای زانستی چارەسەری دەکەین".  ماڵی رۆشنا نزیکەی پێنج ساڵە خزمەت دەکەن و ستافەكەیان لەچەندین دکتۆر و ڕاوێژکار و پەرستار پێکهاتوە. سەبارەت بەكاردانەوەكانی ئەو گرتەڤیدیۆیەی لەم دواییەدا بڵاوبۆتەوەو  ڕەخنە لەكاری رێكخراوەكە دەگیرێت، بەڕیوبەرەكەی ماڵی رۆشنا روونیكردەوە تاكوئێستا هیچ سکاڵایەکیان پێنەگەیشتوە و"با پەرلەمان و لایەنی پەیوەندی دار بێتە سەرخەت لیژنەیەك بنێرن و قسە لەگەڵ بەشداربوانی ئێمەدا بکەن وە لێکۆڵینەوەی خۆیان لەم بارەیەوە بكەن"، وتیشی"هەموو کەس ئازادە لەوەی بەشداربێت یاخود وازبهێنێت ئێمە هەڕەشەمان لە کەس نەکردوە بەشداربو تەنها بەڵێننامەیەک پڕ دەکاتەوە  لەبەر ئەوەی گروپەکە هەمووی خانمانە قسەو کێشەکانیان نەچێتە دەرەوە، هەر کەسێکیش بە هۆی ئارامی دەروونی و بیر و بۆچوونی گۆڕابێت ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە بیرو بۆچونێکی پتەوی نەبووە". بەڕێوبەرەكە رونیشیكردەوە "ئەگەر لەهەر شوێنێکدا وەڵامی کەسێکمان داوەتەوە ئەوە مانای وانیە کە ئەو قسەیە بناغەی ئیشی ئێمە بێت، نەخێر چوونکە کێشەکان و قسەکان زۆر لەوە قوڵترن و لای ئێمە پارێزراون حاڵەتمان هەیە جەستەی خۆی بریندار کردوە یاخود بەرەو خۆ کوشتن چووە بەهۆی خەمۆکییەوە". د. وەسفی جەختیشی لەوەكردەوە كەهیچ پەیوەندییەکیان بەوەرزشی یۆگاوە نیە وتی" بەرنامەی ئێمە جیاوازەو میدیتەیشن دەکەین بە شێوازێکی زانستی کەچارەسەرێکی سروشتیە و زۆر ئارامت دەکاتەوە".  (زەریا كەریم كەناوێكی خوازراوە) مامۆستای زانكۆیە بەپەرۆشیەوە وتی "من لەمانگی ٦ وە بەشدارم و هیچ شتێکی گوماناویم لەم ڕێکخراوەو بەرنامەکانیان نەبینیوە. سەرەتا بۆ کێش دابەزاندن هاتم، بەرنامەی كێش دابەزاندنەكەیان بەشەربەتی سروشتی دەست پێدەکات و دواتر دەچیتە سەر خاو خۆری و خواردنی کوڵاو  تاکوو کێشمان دادەبەزێت لێرەدا دەکەوێتەوە سەر ئارەزووی بەشداربو ئایا بەردەوام دەبێت یاخود نا کەبەردەوام بوو دەچێتە گروپی (ڤی ئای پی) کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت و زۆر سیستماتیکە دوای (ڤی ئای پی) گروپی (ئەدڤانس) دێت واتا بیرکردنەوە لەسەر کۆمەڵێک بیرو باوەڕی خۆت کەکۆتا قۆناغە".  زەریا بەگەشبینیەوە  وتی"خۆزگە هەموو کەس بەشدار ئەبوو من زۆر کێشەم هەبوو لەوانە ترس ، نەخۆشی قۆڵۆن ، شەقیقە و غوودە  ڕۆژانە ١٣ دەنک حەپم دەخوارد خۆشبەختانە  ئێستا  هیچ کێشەیەکم نەماوە ".  
جوانە ئەحمەد دانیشتوی ئەڵمانیایەو بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە پەیوەندی بە (ماڵی رۆشنا )وە كردووە و بەهێمنی و لەسەرخۆ باسی کێشەکەی کردو وتی" باری دەروونیم زۆر خراپ بوو باوک و دایکم کۆچی دواییان کردبوو زۆر بێتاقەت بووم  ڕقم لەم وڵاتە دەبۆوە دکتۆرێک لەئەڵمانیا دەرمانی بۆ نوسیم، بەڵام دەرمانەکە کاریگەری نێگەتیڤی هەبوو تووشی پاڵەپەستۆی  خوێنی کردم". جوانە لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بەڕێکخراوەكەوە كردووە بەبڕوابەخۆبوونێكی زۆرەوە وتی"ئەوەی من لەم ماڵە فێریبووم تا ماوم مەمنوونیانم ئێستا هەست دەکەم کەسێکی بەهێزم، ڕۆشنبیرم و بوونی خۆمم دۆزیوەتەوە بیرکردنەوەم ئەرێنیانە بووە شتەکان بەجوانتر دەبینم ".
سارا عه لی ته مه ن ٢١ ساڵ دەرچووی پەیمانگایە لەخێزانێکی تارادەیك پابەندی ئاینین و کەسێكی نزیکی لەناو یەکێک لەحیزبە ئیسلامیەکاندایە دەڵێت "کێشم زۆر زیاد بوو هەوڵی زۆرم داوە، بەڵام هیچ سودی نەبوو دواتر پەیوەندیم کرد بە(ماڵی ڕۆشنای تەندروستی) زۆر بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردم، بەدرێژای ئەوماوەیەی ڕێنماییان دەدامێ و بەئێستاشەوە من بەرپرسی ئەوشوێنەم نەدیوە و لەدڵەوە پێم ناخۆشە بەم شێوەیە هێرشیان دەکرێتە سەر هەر بۆیە ئێمە پشتیوانی مانەوەی ئەم ماڵە دەکەین".
ئیڤان ئیبراهیم دەرچووی كۆلیژی كشتوكاڵە، ماوەی چوار مانگە پەیوەندی بەماڵەكەوە كردووە ئەو نیگەرانە لەو رەخنانەی ئاراستەی ماڵی رۆشنا دەكرێت بەبێزارییەوە وتی"دەبێت ژنانی کوردستان لەسەر ئەم بێڕێزیەبێدەنگ نەبن، چونکە ژنان بچنە هەرشوێنێک لەوەتێدەگەن کە ئایا ئەم شوێنە تا چەند ڕێزیان دەگرێت".  پێشیوایە دروستبونی ئەم کەمپیەنە بۆ داخستنی (ماڵی ڕۆشنای تەندروستی )و هەر ماڵێکی دیكە لەئایندەدا بکرێتەوە ئامانج لێی تەنها ئەوەیە"بڵێن ژن لاوازەو ئاسان فریو دەدرێت هەروەها ترسیان لەهۆشیاربوونەوەی ژنانە، چونکە ژنان هۆشیاربن یەکەم زیانمەند ئەو پیاوانەن کەژنی کۆیلەیان دەوێت دووەم خەڵکانی توندڕەوی ئاینین".   



زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English