Women's Media and Culture Organization (Rewan Media & Social Services)
رێوان رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان (میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)
لە پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری لە شاری سلێمانی لەكۆی ٤٨هونەرمەندی شێوەكاردا ٣٢ شێوەكاریان ژن بون. یەکێک لە بەشداربوەکان وتی "کارەکانم بەگشتی بۆژنە".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆشەممە ڕێكەوتی 26/9/2020 لە هۆڵی مۆزەخانەی ئەمنەسورەكە پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری كرایەوە هەرچونە ژورەوە بۆناو پێشانگاکە وێنەی ژنێک کە ماسکی بەستبوو سەرنجی رادەکێشایت ئەو تابلۆیە بەهاوبەشی لەلایەن دو هاوڕێوە بەناوەکانی دەریاعوسمان و سۆما رێبوار نەخشێندرابوو دەریا وتی" تابلۆکەی ئێمە گوزارشت لە ناخۆشی و ئازارەکانی ئەم ساڵ دەکات بۆیە فیگەری سەرەکیش ژنە، چونکە ژن دایکە و قوربانی دەدات بۆ منداڵ و بۆ خێزانەکەی دەشتوانێت زیاتر خۆ ڕاگربێت"، وتیشی " بۆ دروستکردنی تابلۆکە ئۆیڵ لەسەر کانڤاسمان بەکارهێناوە و کانڤاسەکەش خۆمان دروستمان کردووە ئەمەش چوارەم پێشانگایە کەبەهاوبەشی كاردەكەین".
لیندا خوێندکاری هونەرە جوانەکانە بەپێنج وێنە بەشدار بو، ئەمە یەکەم ئەزمونێتی لەدەرەوەی پەیمانگا ئەو وتی "وێنەکانی من ریالیستی و مۆدێلن زیاتر هەوڵمداوە گرنگی بە تۆنەکان بدەم بۆ ئەوەش زیاتر وێنەی ژن بەکار دەهێنم، چونکە ژن بون لەناخی مندا بونی هەیە". خوێندکارەكەی هونەرە جوانەکان ئاماژەی بەوەكرد ئەگەرچی کەرەستەکانی بەكاریهێناون هەمووی لەبازارەكانی کوردستان دەست دەکەوێت بەڵام" تەنیا یەک گرفتمان هەیە ئەویش گرانی نرخە". یەكێك لە تابلۆ جیاوازەكانی هۆڵەكە كە سەرنجی ئامادەبوانی راكێشابوو هی شێوەكار گۆناعوسمان بوو بریتی بو لەئیشكردن بە دەزو وبزمارگۆنا تایبەت بە رێوان وتی "بە دو پۆرترەیت و دو سەعات و شێوازێکی زەخرەفە باشداربوم ئەمەش سودێکی باش بو بۆئێمە کەبەهۆی کۆرۆناوە کارەکانمان وەستابوو"، وتیشی "یەکێک لە تابلۆکانم گوزارشتە لە ئازارەکانی ژن و زۆربەی کارەکانیشم بۆ ژن بووە وجگە لە نەهامەتیەكانی تابلۆی دیکەشم هەیە کە جوانی و گەشبینیەکانی ژن پیشان دەدات و بەم نزیکانەش پێشانگای تایبەتی خۆم دەكەمەوە".
پێشانگاكە بەرهەمی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو فۆرموستایلی كارەكانیش زۆربەی قوتابخانەشێوەكارییەكانی بەرجەستەكردوە.
لەسەریەكێك لە دیواری هۆڵەكە تابلۆیەكی ئەپستراك نیگاكانی بەلای خۆیدا راكێشابوو هی شنیار تۆفیق شێوەكار بو،لەبارەیەوە وتی" بە دوو تابلۆ بەشداریم کردووە کە دانەیەکیان ئەپستراکە بە گوێچکە ماسی و بڵقی ئاو كێشاومە تابلۆی دوەمیشم وێنەی ژنێکە کە بەگوڵ ناساندومە و گەڵا لەسەر سەریەتی خۆریش لە پشتیەوە بونی هەیە و ئاماژەن بۆ گەشی چاوەکانی ژن ".لەلای خۆیەوەکارزان کاوە سەر پەرشتیاری پێشانگەکە سەبارەت بە ئاماداكاری و هەڵبژاردنی بەرهەمەكان وتی " ئەمڕۆ لەمۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی بەهاوکاری ڕێکخراوی شار بۆ گەشە پێدانی مرۆی و بە بەشداری ٤٨ بەهرەمەند پێشانگایەکی هاوبەش بۆ هەرچوار بەشەکەی شێوە کاری (نەحت، رەسم، سیرامیک و گرافیک) کرایەوە کەبەشداربوان پێکهاتون لە هونەرمەند، شێوەکار، بەهرەمەند و ئەندازیاری بیناسازی تابلۆکانیش لەلایەن لیژنەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگا و کۆلیژی هونەرە جوانەکان هەڵبژێردران" .
پرۆژە و چالاکیەکان
چاپکراوەکان