Women's Media and Culture Organization (Rewan Media & Social Services)
رێوان رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان (میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)
لەكۆڕێكی تایبەتدا شادی کەریم نوسەری تەمەن حەڤدە ساڵ نوێترین کتێبی خۆی بەناوی (تێدەپەڕێت لاگریما )بڵاو کردەوە نوسەر دەڵێت "کتێبەکە رۆمانەو باس لە ئازاری ژنێک دەکات".
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٣/٩/٢٠٢٠ لەكۆڕێكی تایبەتدا رۆمانی (تێدەپەڕێت لاگریما) لە ناوەندی سارا لەسلێمانی بە ئامادەبونی نوسەر وكۆمەڵێك لە ئەدەب دۆستان بڵاوکرایەوە ، شادیە کەریم نوسەر دەربارەی رۆمانەکەی وتی "ئەم رۆمانە دو ساڵ بەر لەئێستا نوسیومە وبابەتی دەرونی و پەروەردەی و کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت و باس لە رووداوی دەستدرێژی سێکسی دەکات بۆ سەر کچێکی منداڵ وڕەنگدانەوەی ئەو كارە لە سەر هەموو ژیانی وتا گەرەدەبێت. ئەومنداڵە ناوی لاگریمایە و کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەیە و ناوەکەش ئیسپانییە و بەمانای فرمێسك دێت".
كچە نوسەرەكە تاكو ئێستا خاوەنی سێ رۆمانی دیكەیە بە ناوەکانی ئەلبومێک لە یادگاری ، شارێک لە هەنسک و گریان وتیشی" کتێبێکی نوێشم لەبەر دەستە بەناوی ئانۆ هەرکات تەواو بوو دەیکەمە بەر دیدەی خوێنەران".
ژیرە لەتیف مامۆستای شادی کە بە خۆشحاڵییەوە لەریزی ئامادەبوانی مەراسیمەکە دانیشتبو، وتی"من مامۆستای شادیم و ئەمڕۆ کە دەبینم خوێندکارێکم تواناکانی خۆی پێشاندەدات زۆر خۆشحاڵییە بۆمن، شادی داهاتویەکی زۆر باشی دەبێت گەر بەردەوامبێت"، کارێز سیروان میوانێكی مەراسیمەكەش ،وتی "شانازی دەکەم بەوەی کچێک بتوانێت رۆمانێک بنوسێت لەم وڵاتە كە تاڕادەیەک ڕەگەزی مێینە چەوساوەتەوەو ڕێگری زۆری هەیە، هیوادارم هەموان پاڵپشت بین بۆ ڕەگەزی مێینە کە کارێک دەکات ئەوەمان لەبیربێت کە چەند ماندو بووەو گەر ڕەخنەشمان هەبو با رەخنەیەكی روخێنەر نەبێت".
پرۆژە و چالاکیەکان
چاپکراوەکان