Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

پەرلەمانتارێكی فیدراكسێونی سەوز" كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا تاوانێكی ترسناكە و دەمانگێرێتەوە بۆدۆخی شەڕی تایفی".




2020-09-16

رێوان

(436) جار بینراوە

وێنە : وەرگیراوە

 

كوشتنی خێزانێكی كورد لە بەغداد شەوی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێك، نیگەرانی زۆری لێكەوتەوە ریزان شێخ دلێرئەندام پەرلەمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەغداد رایگەیاند" كوشتنی خێزانە  كوردەكەی بەغداد تاوانێكی سەخت و ترسناكە دەمانگێرێتەوە بۆدۆخی شەڕی تایفی و جارێكی تر میلیشا چەكدارەكان دەستیان كردۆتەوە بە تیرۆر لەپایتەخت كە لەئیستادا ئەو میلیشیایانە دەستیان بەسەرداگرتووە".

پەرلەمانتارەكەی  فیدراسیۆنی سەوز ئەمرۆ چوارشەممە رێكەوتی 16/9/2020 لە لێدوانێكی دا بۆ ریوان وتی "كوشتنی دارا رەوف و هاوژینەكەی و كچە تاقانەكەی تاوانێكی دڕندانەیەو ئاماژەیەكی ترسناكە كە میلیشیا چەكدارەكان خەڵكی سیڤیل وچالاكوانان دەكەنە ئامانج و پێشتریش كۆمەڵێك لە چالاكوانان بەهەمان شێوە لە بەغداد كوژراون،  ئەو میلیشیایانە جیاوازی ناكەن لە كوشتنی خەڵكی مەدەنی وئازادیخواز بەكورد و عەرەبەوە ئەوان ئەجێندای دەرەكی جێبەجێ دەكەن".

ڕووداوەكەی گەڕەكی مەنسور لە بەغداد دوێنی شەو  15/9 كە بە كوشتنی دارا رەوف وهاوژینەكەی عالیە رەشید نەجم و كچە تاقانەكەی شیلان دارا  كۆتای هات نیگەرانی زۆری لێكەوتەوە لەسەر ئاستی فەرمی د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكات و داوا لەبەرپرسانی ئەمنی بەغداد دەكات پەلەبكات لەدەستگیركردنی تاوانباران و بەسزاگەیاندنیان.

سەبارەت بە ودەنگۆیانەی باس لە سەربڕینی دارا رەئۆف و دەستدرێژیكردنە سەر شیلانی كچی و بڕینی هەردوقاچی  وتی"لێكۆڵینەوە بەردەوامە ودوای راپۆرتی پزیشكی داد بۆمان دەرەكەوێت راستی كوشتنەكە چۆن بووە" .

دارا رەئوف و خێزانەكەی  چەندین ساڵە دانیشتوی گەرەكی مەنسورن لەبەغداد و شیلان دارای كچی دكتۆری دەرمانسازیی وچالاكوانی مەدەنی بووە و بەشداری لە خۆپیشاندانەكانی تشرینی رابردووی بەغداد كردووە  كاری فریاكەوتن و چارەسەری بریندارەكانی كردووە هەربۆیە  شەقامی عەرەبی لەبەغداد كوشتنی خۆی و خێزانەكەی بۆ ئەم كارە دەگەڕێننەوە.

لەئیستادا لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بەم تاوانە بەردەوامە و هیچ  كام لەو تاوانبارانەش نەدۆزراونەتەوە بڕیار وایە ئەم ئێوارەیە تەرمی ئەم خانەوادەیە لەگۆری سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك بسپێردرێن. 


 



زیاتر

کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
کارکردن بۆ ژنان جۆرێک لە متمانە بەخۆبوون دروست دەکات
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
‎لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە،دەستگیراوە بەسەر زیاد لە ٥٠٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا،  خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
لە یادی هەمیشە زیندووی رووناک خاندا، خەبات و ماندوو بوون و یادت هەمیشە بەرز دەنرخێنین، درێژە پێدەری رێبازەکەت دەبین
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
میوانان بەسەرکردنەوە و خەڵاتکردنەکەی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان بەرز دەنرخێنن
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
ئەزموونی کچە کوردێک لە یاریزانیەوە بۆ راهێنەری
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت
کارەساتی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئەو برینەی هەرگیز ساڕێژ نابێت

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English