Women's Media and Culture Organization (Rewan Media & Social Services)
رێوان رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان (میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)
پاش چەند رۆژێک لە دیار نەمانانیان وگومان لە کوژرانیان بەدەستی باوكیان ئەمڕۆ تەرمی ئەو دوو خوشكە دۆزرایەوە فەرمانیش بۆ دەستگریكردنی باوكیان دەرچوو .
چەند رۆزێك لەمەوبەر دوو خوشك دیارنامێنن گومان لە كوشتنیان كرابوو لەلایەن خەڵكی ناوچەكە، پاش گەڕان و بەدواداچوونی پۆلیس ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٩\٩\٢٠٢٠ لەناحیەی شوان سەر بە شاری چەمچەماڵ تەرمی هەردووكیان لە دەرەوەی گۆڕستانێك دۆزرایەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەوبارەیەوە بەڕێوانی وت " پێشتر ئەو دوو کچە لەگەڵ باوکیان کێشەیان هەبووە و چونەتە توندو تیژی خێزانی و شکاتیان لێکردووە، بەڵام ئێمە نازانین دۆسیەکەیان چیبووە، دوای ئەوەی گەڕاونەتەوە ماڵەوە دراوسێ و خزمەکانیان نەیان بینیون و بەدوادا چونیان بۆ کردون دواجار پۆلیسیان لە دیارنەمانیان ئاگادار کردۆتەوە". وتەبێژەكەی پۆلیس زیاترروونیكردەوە وتی "پۆلیس دەستی بەگەڕان کردووە و چونەتە ماڵەکەیان، بەڵام نەکچەکان و نە باوکیان لەماڵ نەبوون دوای کۆکردنەوەی زانیاریەکان دەرکەوتووە لە ناحیەی شوان کچەکان بینراون و پۆلیس و ئاسایش و تیمەکانی بەڵگەی تاوان دوێنێ چوونەتە ناوچەکە و نەیان دۆزیونەتەوە ئەمرۆ دوبارە چونەتەوە ناو چاکە و لە چەمی حاجی ئیبراهیم تەرمی کچەکانیان دۆزیوەتەوە کە بەفیشەک کوژرابون و تەرمەکان گەیەندرایە پزیشکی دادوەری لەسلێمانی".وتەبێژەكەی پۆلیسی سلێمانی جەختی كردەوە كە "لە ئێستادا فەرمانی دەستگیر کردن بۆ باوکەکەیان دەرچووە و کچەکان لەدایكبووی ساڵی (٢٠٠٠ و ٢٠٠٣)ن و ناویان ( ل ف ح ) و (ها ف ح ) و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکە بەردەوامە".
پرۆژە و چالاکیەکان
چاپکراوەکان