Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

کچە خوێندکار لەنجە ھیدایەت "کۆرۆناش رێگر نەبوو لەیەکەم بوونم"




2020-08-13

نەشمیل یاسین

(265) جار بینراوە
 
پاش ئەوەی ١٢\٨\٢٠٢٠  ئەنجامی کۆتای تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەی راگەیەندراو لەکۆی یانزە خوێندکار کەپلەی یەکەمیان بەدەستھێنا ھەشت لەو خوێندکارانە کچان بوون لەنجە ھیدایەت عەبدولرەحمان لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠١ یەکێک بوو لەو کچە خوێندکارانە کە توانی لەدوا قۆناغی ئامادەیی بازرگانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت و لە لێدوانێکیدا بۆ رێوان لەنجە وتی "لەماوەی ھەوڵدانەکانمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، لەبەر زۆری نەخۆش لە نەخۆشخانەکان بەناچاری لەماڵەوە خۆم کەرەنتینە کردوو چارەسەریەکانم وەردەگرت ئەوەش بووە ھۆکار کە لەکۆششی رۆژانە داببڕێم بۆماوەی دەرۆژ، بەڵام ھەمیشە ورەم بەخۆم دەداو دەمگوت باش دەبم و دوبارە دەست بەکۆششەکان دەکەمەوەو نمرەی بەرز بەدەست دەھێنم دواجار باش بووم و توانیم پلەی یەکەم بەدەست بھێنم ئەوەش بەھاوکاری و ھەوڵەکانی دایکم و باوکم بوو"، وتیشی  . "رۆژانە بۆماوەی شەش بۆ ھەشت کاتژمێر کۆششم دەکردو وانەکانم دەخوێند تا بتوانم نمرەی بەرز بەدەست بھێنم".
 
لەنجە لەکۆتایی قسەکانیدا وتی "ھیچ مامۆستایەکی تایبەتم نەبووە نەچومەتە ھیچ دەورەیەک و کەسیش بەتایبەت وانەی پێ نەوتووم  ھەمووی بەھەوڵ و ماندو بونی خۆم بووە کاتێکیش بەرێوبەرەکەم ھەواڵی یەکەم بونمی پێدام ھەستێکی زۆر خۆشم ھەبوو کەتوانیم لەکۆی حەوت وانە شەش سەد و بیست و نۆ نمرە بەدەست بھێنم."
 


زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English