دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، میدیا و سۆشیال میدیا بەتایبەتی، ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا لە ئاگادارکردنەوەی جەماوەر وهۆشیاركردنەوه یان لەمەترسییەكانی کۆرۆنا وچەندین توێژینەوە و نوسراوی لەسەر بڵاوکرایەوە.
پ. ی. د. هێرش رەسوڵ، نوسەر و ئەکادیمیست، سەبارەت بەرۆڵی میدیا لە سەردەمی کۆڕۆنادا وتی: “سۆشیاڵ میدیا، بەهۆی زۆریی ژمارەی بەکارهێنەرانی و ئاسانی دەستپێڕاگەیشتنی، رۆڵێکی گەورەی بینیوە وەک چۆن لە شەش مانگی رابردوودا، کەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕووی کردۆتە هەرێمی کوردستان و عێراق سۆشیاڵ میدیا، بە ئامڕاز و پلاتفۆرم و تۆڕە جیاوازەکانییەوە، لە رێگای ئەو ئەکاونت و پەیج و گروپانەی کەبەکاردێن چ بە شێوەیەکی فەڕمی یان نا فەڕمی ، واتە لەلایەن (هاونیشتمانی ئاساییەوە) تاڕادەیەکی زۆر، کاری لەسەر بڵاوکردنەوەی داتاو زانیارییە جۆربەجۆرەکان و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و مانەوە لە ماڵەوەو خۆپاراستن سەبارەت بەم ڤایرۆسە و بڵاوکردنەوەی ژمارەی توشبوان و مردوان کردوە”.
رونیشیكردەوه ,”هەندێ لەبەکارهێنەران ئەرێنییانە ئەو ئامڕازانە بەکاردێنن، وەک هەواڵ و زانیاریی دروست و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی، زانیاریی پێویستی خۆپارێزیی و کەمکردنەوەی قوربانیی بەم ڤایرۆسە و بڵاوکردنەوەی رێنماییەکان بە چەند شێوازێکی جیاوازی وەک تێکست، وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ و ئەنیمەیشن" و بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە لە ماوەی رابردودا لەگەڵ چەند هاوکارێکمان لەسەر ئەم بابەتە لە چەند رەهەند و گۆشەیەکی جیاوازەوە کردومانن، کە یەکێکیان سەبارەت بە رێکلامی کۆمەڵایەتییە، دەرکەوتووە، کە پارچە ڤیدیۆکان، زۆرتر کاریگەرییان لە بابەتی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییاندا هەیە”.
د. هێرش کە ماستەری لە (ئاکار و یاسای راگەیاندن) و دکتۆرای لە (کۆمەڵناسیی راگەیاندن)ـدا هەیە وتیشی: “سۆشیاڵ میدیا بە شێوەیەکی نەرێنیی بەکاردێت، بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن، نەمانەوە لە ماڵەوە، رەچاونەکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزیی، هاوکات هەندێ کەس و لایەن کە بەکارهێنەرن، یان پەیج و گروپ و چەناڵی خۆیان هەیە، بە جۆرێک لە جۆرەکان کار بۆ ساردکردنەوەی خەڵک دەکەن لە پرسی پابەندبوون بە رێنمایەکانی خۆپارێزیی، یاخود بونەتەهۆی گەورەکردنی درزی نێوان حوکمڕان و هاونیشتیمانی وەکچۆن لە جیاتی بەهێزکردنی ئاستی هۆشیاریی تاکەکان بەرەو لاوازی بردوە کە ئاستی هۆشیاریی تاک لە هەر کۆمەڵێکیشدا دابەزیی، کاریگەریی لەسەر هەموو کەرت و سێکتەرە جیاوازەکان دەبێ واتە تاکو تاکێکی هۆشیارمان نەبێت، ناتوانین ببینە خاوەنی کۆمەڵێکی تەندروست و حوکمڕانییەکی دروست".
ئەو پرۆ فیسۆرە پێشی وایە کە سۆشیاڵ میدیای کوردیی لەم تەنگژەی تەندروستیی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا نەیتوانیوە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پێشهات و بارودۆخە جیاوازەکاندا بکات بۆتەهۆی ترس، تۆقاندن، دڵەڕاوکێ و دۆخی ناجێگری دەروونیی بۆ هاونیشتیمانیان، کە ئەمەش (بە پێی توێژینەوەکان و رای پزیشک و پسپۆڕان) دەبێتەهۆی دابەزینی بەرگریی لەشی تاکەکان، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبون بەم ڤایرۆسە“، وتیشی “لە داتاکانی ناو توێژینەوەیەکی ترماندا سەبارەت بە (رۆڵی سۆشیاڵ میدیا لە بڵاوکردنەوەی ترس)، کە لە رێگای فۆڕمی راپرسیی ئۆنڵاینەوە ئەنجاممان دابوو ، ٥١٦ کەس وەڵامی پرسیارەکانیان دابۆوە. زۆرینەی پێیانوابووە کە سۆشیاڵ میدیا، کاریگەری هەبوو لە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقین لەناو ئامڕاز و تۆڕەکانیشدا بە تایبەت (فەیسبووک) داتاکان پێمان دەڵێن زانیاریی و بڵاوکراوەکان کاریگەریی نەرێنییان کردۆتەسەر وەرگر و بۆتەهۆی دروستبوونی ترس و تۆقین”.
پ. ی. د. هێرش وتیشی: “نابێت هەواڵەکان وا دابڕێژرێن کە ببنە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ و دوودڵیی لای جەماوەر، ئامارەکانی توشبوون و مردن بە جۆرێک بڵاونەکرێتەوە کە ببێتەهۆی تۆقین و ترس بە پێچەوانەوە دەبێ ببنە هۆکارێک بۆ خۆپارێزیی زیاتر هەروەها راگەیاندن و سۆشیال میدیا فه رمییەکان، خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە دەبنەهۆی ترساندنی وەرگر“. ئاماژەشی به وه كرد كه “تاکو ئێستا یاسایەکی تایبەتمان سەبارەت بە رێکخستنی تۆڕەکانی پەیوەندیکردنی کۆمەڵایەتیی یان سۆشیاڵ میدیا نییە، بەڵام هەندێ یاسا کە لەهەرێمی کوردستاندا بەرکارن و تاڕادەیەک ئەو بوارە رێکدەخەن، وەک (یاسای قەدەغەکردنی خراپبەکارهێنانی ئامڕازەکانی پەیوەندیکردن لە هەرێمی کوردستان_ عیراق، ژمارە ٦ـی ساڵی ۲٠٠۸)، کە لە چەند بەند و بڕگەیەک پێکهاتووە و سزای بۆ بەکارهێنەری ئامێرەکانی پەیوەندیکردن داناوە، کە خراپ بەکاریبهێنن، و هەردو مادەی (٤۳۳) و (٤۳٤)ـی یاسای سزادانی عیراقی، ژمارە ۱۱۱ـی ۱۹٦۹)ـیش تایبەتە بە ناوزڕاندن (تشهیر)