Women's Media and Culture Organization (Rewan Media & Social Services)
رێوان رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان (میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)
نەعیمە ئەلبەزاز ژنە نوسەری بەرەچەڵەک مەغریبی لەتەمەنی ٤٦ ساڵیدا کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا .
رێکەوتی ٩/٨/٢٠٢٠ ژنە نوسەری بەرەچەڵەک مەغریبی نەعیمە ئەلبەزاز لەتەمەنی ٤٦ ساڵیداکۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا، نەعیمە چەندین رۆمانی دەربارەی ژیانی مەغریبیەکان و بەتایبەت کێشەی جێندەر لەناو ژنان بڵاو کردۆتەوە، ئەوخانمە نوسەرە لەبەر ناوەرۆکی کتێبەکانی مەترسی لەسەر ژیانی ھەبووەو چەندین جار روبەڕوی ھەڕەشەی کوشتن بوەتەوە.
نەعیمە بەزاز لەتەمەنی ٢١ ساڵیدا دەستی بەنوسینی رۆمان کردووەو خاوەنی چەند رۆمانێکە لەوانە الطریق الی شمال ساڵی ١٩٩٥ ، عشاق شیطان ساڵی ٢٠٠٢ ، المنبوذ ٢٠٠٦ ، متلازمە السعادە ٢٠٠٨
پرۆژە و چالاکیەکان
چاپکراوەکان