لە ساڵی (٢٠٠١ )ەوە ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان ٦/٢٠ ی هەمووساڵێکیان دیاریکردوە بە ڕۆژی پەنابەران، لەم ڕۆژەدا چەند بەیاننامەیەک و گلەیەک ئاڕاستەی UN کرا، سەبارەت بە ڕەوشی خراپی پەنابەران وکێشەو بارودۆخیان .
بەڕێوبەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەختیار ئەحمەد بە ڕێوانی ڕاگەیاند "کۆمەڵێک ئاستەنگمان هەبووە ئاستەنگەکان پەیوەندیان بە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکانەوەھەیە جگە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهان، چونکە لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم کەیسەوە تا ئەمڕۆ لە سلێمانی کارەکانیان بە ڕێگای ئۆنلاین دەکەن کەس نەیبینیوون خەڵکی پەنابەریش ناتوانن لەم بارودۆخەدا پەیوەندیان پێوە بکەن بۆیە بەڕای من ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بەتەواوی سست بوون لەهاوکاری ئەوکەسانەی پێویستیان بە هاوکاری هەبووە بەتایبەت لەم کاتە تەنگانەیەدا"، وتیشی "پەنابەران کێشەی ئیقامەیان هەیە، چونکە بێ ئیقامە ناتوانن بەڕەسمی کار و هاتوچۆ بکەن، خانوو بەکرێ بگرن تەنانەت پێش کۆڕۆناش ئەم کێشەیە لە سلێمانی هەبووە، و کۆمیسێونی باڵای کاروباری پەنابەران لێی بەرپرسیارن ، چونکە سەنتەری تۆماریان لە سلێمانییەوە گواستۆتەوە بۆ عەربەتی پەنابەران و بەڵێنیان بە پەنابەران داوە کە لەماوەی ٣مانگدا دەیگەڕێننەوە بۆ سلێمانی، بەڵام ئەوە ساڵێکە ئەم بەڵێنەیان جێ بەجێ نەکردوە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش ستافی ئەم ئاژانسە دەوامی نەکردوەو هەموو مۆڵەتەکانی نیشینگە، و تازەکردنەوەی فۆڕمی پەنابەران وەستاوە جگە لە ئیقامەش کێشەی ژیان و گوزەران، نەبونی کاری گوونجا و زەمانەتی تەندروستی بەشێکن لە کێشەی پەنابەران".
هەروەها کامەران عەلی کارمەند لە نەتەوە یەکگرتوەکان وتی "سەبارەت بە ڕەخنە و گلەی ئێمە هیچ ڕەخنە و گلەییەکمان بۆ نەهاتووە، ئەوە بۆچوونی خۆیانە و ئێمە بە پێچەوانەی ئەوەوە دەیبینین ناتوانین وەڵامی ئەوە بەینەوە کە ئێمە سست بووین یاخود نا ناڵێین کارەکانمان ئاسایی ڕۆیشتووە، بەڵام تاکوو ئێستا پەکی نەکەووتوەو خەتی هۆت لاینمان داناوە ژمارەمان لای ڕێکخراو زۆربەی پەنابەران هەیە، هەر نیگەرانیەک لەلایەن پەنابەرانەوە هەیە ئەوە پێمان بڵێن و ئێمە وەڵامیان دەدەینەوە
وەک وینسێفیش بەشێوەیەکی گشتی بەرنامەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵپەساردوە، بەڵام بەرنامە سەرەکیەکان و ئەوانەی پەیوەندیان بەژیانی پەنابەران و ئاوەراکانەوە هەیە ئەوانە نەوەستاون، ئەمە تەنها بڕیاری UNHCR نییە، بەڵکو بڕیاری هەموو UN عەرەببیە".
" ٥ مانگه Un ده رگای داخراوه بەهۆی پەتای كۆرۆناوه و ئامادەنین لەگەڵیان قسەبكەین"
بەرپرسی ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات ڕەزا ئەحمەد ڕایان وایە کە “UN ڕێکخراوێکی داخراوە و پێنج مانگە بەبۆنەی کۆرۆناوە داخراوەو تەنانەت ئامادە نین قسەشمان لەگەڵ بکەن، ئەی ئەم خەڵکە کە ئەم هەموو کێشە و گرفتەی هەیە چیبکات؟. ئێمە لەژێرچاودێری (UN)داین و کاروباری ئێمە بەدەست (UN)ە بەداخەوە هەست دەکەین جیاوازیەکی زۆر لەکارەکانیاندا هەیەو بەگوێرەی پێویست بە دەنگمانەوە نەهاتوون وە هەروەها خۆیان بە بەرپرسیاری پەنابەرانی ڕۆژهەڵات نازانن ئەوانەشی دەیکەین تەنها بۆ ئەوەیە کەبڵێن کردومانە، لە دانیشتنێکدا لەبەرواری ١٢/٢٨ هەموو ئەم بابەتانەمان لەگەڵ باسکردون، خۆشیان ئاگادارن و ئەزانن کە ئێمە کێشەی مادی و یاسایمان هەیە لەوەڵامدا پێمان دەڵێن بارودۆخی ئێوە زۆرباشترە بەبەراورد بە پەنابەرانی تر، ئەوە لە کاتێکدا وانیە و بارودۆخی پەنابەران لە ڕووی یاسایی ومادییەوە زۆر خراپە”، وتیشی “UN تەنها ئەولەویەت بە ئاوارەکان دەدات لە ناو ئەوانیشدا تەنها ئەوانەی لەکەمپدان، لە کاتێکدا پەنابەر و ئاوارەش هەیە وە پرسی پەنابەر بۆتە پرسێکی سیاسی، وەکو پرسێکی مرۆی سەیری ناکەن وئامادە نین مافی پەنابەر بدەن، بەداخەوە نازانین UNCR کەمتەرخەمە یا ئاواری سوری زۆرن و گرنگی بەوان دەدەن، یاخود پرسی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتیان بۆ گرنگ نییە؟ لەئەنجام و هەوڵ و زەختەکانی ئێمە بڕە پارەیەکی کەمیان سەرف کردوە بۆ ژمارەیەکی زۆر کەمی پەنابەران، ئەمەش بەبێ هیچ سیستەم و بەرنامەیەک بووە وەهیچ زانیاریەکمان نادەنێ لەسەر پارەکە تەنانەت ئامادەنین داتای پەنابەرانیشمان بدەنێ".
لەبارەی تازەکرنەوەی ئیقامەوە رەزا ئەحمەد وتی"سەبارەت بە تازەکردنەوەی ئیقامە ماوەیەکی زۆری دەوێت واتە ٣بۆ ٤ مانگی پێدەچێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بارگرانی و خەرجیەکی زۆر بۆ پەنابەران کێشەی ئێمە زۆر زیاترە ، کێشەی پشتگوێ خستن و جوابنەدانەوەی (UN)مان هەیە بۆ کەیسی پەنابەران “.
سەرۆک ئەنجومەنی پەنەبەرانی کوردی ڕۆژئاوا حاجی عەفرین وتی "کێشەی ئێمە زۆرە بۆ پەنابەران لەدەرەوەی کەمپ و بە UN مان وتووە لەوەڵامدا پێیان ڕاگەیاندوین لەپرۆگرامی ئێمەدا نییە یاخود هەوڵ دەدەین لەڕاستی و بواری پراکتیکیدا هیچ شتێک نییە و بەهانامانەوە نەهاتون سەبارەت بە ئیقامەش ئێمە ئاگادارین کە UN دەوام ناکات وتویانە کە دەوام بکرێتەوە کێشەی ئیقامە چارەسەر دەکەین ئیتر نازانین وایە یانا"