Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

تۆمارێکی ڤیدیۆی دەبێتە دەرخەری راستیەکان




2020-04-15

نەشمیل یاسین

(686) جار بینراوە
 
 
 گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاودەبێتەوە و تێیدا دەست درێژی سێكسی دەكرێتە سە ژنێك، كە نەخۆشی دەرونی هەیە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم هەریەك لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە پێكدەهێنن.
 
دوابەدوای بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵ لەناوچەی پردێ  كەتێیدا دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە سەر ژنێكی تەمەن (44)ساڵ كە نەخۆشی دەرونی هەیە بوە هۆی  ناڕەزایی رێكخراوەكانی ژنانو كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئەم مەبەستەش  بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لێكۆڵینەوە دەكەن و حكومەتی عێراقیش بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە.
 
سرود محمد پارێزەرو بەرپرسی كۆمەڵەی ئەمەلی عێراقی لە نوسینگەی كەركوك، لەنزیكەوە ئاگاداری دۆسیەكەیەو باس لەوە دەكات ئەو ژنە ماوەیەكی زۆرە نەخۆشی دەروونی هەیەو ماوەیەك لەژێر چاودێری پزیشك بووە لە لەیلان،  بەڵام بەردەوام نەبووە هەربۆیە باری دەرونی زیاتر تێكچووەو دەڵێت" ئەم ژنە بەهۆی نەخۆشیەكەیەوە چاكەو خراپەی خۆی نازانێت"، ئەو پارێزەرە بەدواداچونی زیاتری  بۆ كەیسەكە كردووەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هاوسەری ژنەكە بەهۆی ئەوەی توشی رووداوی ئۆتۆمبێل بووە كەوتوەتە ناو جێگاوەو دەڵێت"خێزان و بنەماڵەی ژنەكەو هاوسەرەكەی ناسراونو ئەمەش وایكردوە بەهیچ شێوەیەك خۆیان لە قەرەی ژنەكەو دۆسیەكەی نەدەن".
 
سرود محمدی پارێزەر باس لەوە دەكات كە دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە بۆ بەدواداچون سەبارەت بە دۆسیەكە دادوەر تەنها فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە دەردەكات كەلە گرتە ڤیدیۆكەدا هەبوون لەكاتێكدا بەپێی بەدواداچونەكانمان هاوسەرەكەشی دەستی هەبووە لەم كارەدا، بەرپرسی كۆمەڵەی ئەمەلی عێراقی لەكەركوك زیاتر باس لەژیانو گوزەرانی ژنە قوربانیەكە دەكاتو دەڵێت"هاوسەری ژنەكە  ئالودەی خواردنەوە كحولیەكانە شەوانە چەند هاوڕێیەكی سەردانیان كردوە بەمەبەستی خواردنەوەی كحولی دواتر چونەتە لای ژنەكە" وتیشی" پێمان وایە دادگاش گەشتۆتە ئەو بڕوایەی كەدەستی مێردەكەی تێدابێت گەروانەبێت بۆ ناپرسێت ئەو پیاوانە بۆ مەشروبی بۆدەهێنن و دەچنە ژورەكەی دیكە ئەمە وایكردووە زۆركەسیتر ئەوكارەی كردبێتو تێوەگلابن".
 سرود باس لەوە دەكات  خراپی باری دەروونی ژنەكە كە بەجۆرێكە خۆی پیس دەكاتو ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت، بۆیە لەژێر چاودێری پۆلیسی كەركوك لەماڵەكەی خۆیدا ماوەتەوە.
 


زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English