Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

ژنان زیاتر دووچاری گرفتە دەرونیەكان دەبن ...




2019-05-06

رێوان

(988) جار بینراوە

 لەماوەی یەك ساڵدا (5368)ژن سەردانی سەنتەری راوێژكاری دەرونیان كردووە

نەشمیل یاسین

بەپێی ئامارێكی سەنتەری راوێژكاری نەخۆشییە دەروونیەكانی عەلی كمال لەپارێزگای سلێمانی، لەساڵی رابردوودا (5368) ژن، ناویان لەسەنتەرەكەدا تۆماركراوە بەمەبەستی چارەسەری دەروونی.
ئامارێكی سەنتەری راوێژكاری نەخۆشییە دەروونییەكان دەریدەخات ژنان زیاتر دووچاری نەخۆشیە دەروونییەكان دەبنەوە، بەپێی ئامارەكەدا  لەساڵی (2018)دا(12784)كەیس سەردانی دووبارەیان بۆ سەنتەری ناوبراو كردووە كە(5368) لەرەگەزی مێ بوون، هەرلەئامارەكەدا هاتووە (215)كەیسی تازەیان هەبووە كە یەكەمجاریان بووە سەردانی سەنتەرەكە بكەن، لەو ژمارەیەش (123) لەرەگەزی مێ بوون، ئەمە جگە لەوحاڵەتانەی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر پێویستیان هێشتنەوە نەبووە، كەئەوانیش (930) حاڵەتنو لەو ژمارەیەش (471) لەرەگەزی مێن.
پسپۆری تەندروستی دەروونیو مامۆستای زانكۆ، دكتۆر رێبوار غەریب حەمە دەڵێت "هەندێك نەخۆشی لەڕەگەزی مێینە زۆرترە، بەنموونە حاڵەتەكانی دڵەڕاوكێو خەمۆكی "، ئاماژەش بەوە دەكات كەنەخۆشی شیزوفرینیا، لەبیرچوونەوە لەهەردوو رەگەزدا وەك یەكە، وتی"بەڵام لەتەمەنی منداڵان تا هەرزەكاری زۆرینەی تەنگەژەی دەرونیو گرفتە رەفتاریو سلوكیەكان لەكوڕاندا زیاترە".
تەنگەژەی دەروونی دوای منداڵبوون لەژناندا 
نەخۆشیو تەنگەژە دەروونیەكان، وەك دكتۆر رێبوار باسی لێوەدەكات پلەبەندی هەیە لەپلەی نزمەوە بۆ مامناوەندو بۆ توندووتیژو دەڵێت"تەنگەژەی دوای منداڵبوون هەفتەیەكە، بەڵام گەر ئەوتەنگەژەیە لەمانگ تێپەڕی ئەوە پێویستی بەچارەسەر هەیە"، باسیشی لەوەكرد كەهەندێكجار تەنگەژەی واسواسی پێویستی بەدەرمانو راهێنانەوەی دەروونیش هەیە، لەمبارەییەوە دكتۆر رێبوار دەڵێت "هەموو كەسێك هۆشیاریو زانیاری هەیە لەسەر حاڵەتەدەرونییەكانی خۆی، لەسەرەتای هەر تەنگەژەیەكی دەروونی كەهەستی پێدەكات،جا بەهۆكاربێت یاخود بەبێ هۆكار، چونكە زۆركات بەبێ هۆكار تەنگەژەی دەروونی دروست دەبێت، كەلێرەدا پەیوەندی بەگۆڕانكاری كیمیای مێشكی مرۆڤەوە هەیە"، ئەو پسپۆڕە دەرونییە بەپێویستی دەزانێت رێنمایی ئەو كەسانە بكات كە خۆیان پشتگوێ نەخەنو سەردانی پسپۆڕی دەروونی بكەن، بۆ وەرگرتنی ئەو راوێژانەی كەپێویستە، وتی"پشتگوێ خستن گرفتەكە گەورەتر دەكاتو چارەسەرەكە زەحمەتتر دەكات".
 شنیار تۆفیق حەمەكریم، توێژەری دەروونی لەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژبەژنان لەسلێمانی، "كێشە خێزانیەكان، هۆكاری سەرەكی گرێی دەروونین، ئەویش بەهۆی ئەوگۆڕانە خێرایانەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیو تەكنەلۆژیا روویداوەو بوەتە هۆی ساردبونەوەی پەیوەندییە خێزانیەكان".
شنە عومەر توێژەری كۆمەڵایەتی، ئاماژە بەوەدەكات كەژنانو پیاوان ئەگەری دووچاربونیان بەگرفتەدەروونیەكان هەیە لەئاكامیكێشە كۆمەڵایەتیو خێزانیەكان، دەڵێت"هەردوو رەگەز دووچاری گرفتی دەرونی دەبن، لەئەننامی كێشەكانو كەوتنەوەی توندووتیژی جەستەییو دەروونی یان سێكسی"،بەڵام لەهەمووی زیاتر جیابونەوەی هاوسەرەكانە لەیەكدی كاریگەری زۆر دەكاتە سەردەروونی ژن، وتی"بەتایبەت گەربێتو هۆكارێكی گەورە هەبێت بۆ جیابونەوەیان ئەوا لەهەرشوێنێك گوێبیستی كێشەكەی خۆیان یاخود قسەوقسەڵۆك ببنەوە، كاریگەریان تێدەكاتو بەجۆرێك دوورنیە ئەو ژنە نەبێتە كەسێكی گۆشەگیرو دووربكەوێتەوە لەكۆمەڵگە"، شنە عومەر تیشكیشی خستەسەر دەستدرێژی سێكسی بەتایبەت لەكچاندا "دەروونی كچەكە هێندە ئاڵۆز دەكات كەرووبەڕوی خۆكوشتنی دەكاتەوە"، وتیشی"شكستی پەیوەندی خۆشەویستی یەكێكیترە لەو هۆكارانەی دەروونی كچان ئاڵۆزدەكات".
شنەی توێژەری كۆمەڵایەتی باسی چەند هۆكارێكی  دیكەی گرفتی دەروونی لای ژنان دەكاتو پێی وایە نەزۆكیو خەمۆكی پاش منداڵبوون، هۆكارێكی دیكەن بۆ ئاڵۆزی دەروون، لەهەمان كاتیشدا بارگرانیو قەیرانەكانو قورسی ژیانی خێزانەكانو بێكاری بەهۆكارە سەرەكیەكانی ئەژماردەكات، هاوكات شنە هاوڕاییە لەگەڵ پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونیەكان، داوادەكات لەكاتی بوونی گرفتو كێشەكاندا، ژنان رووبكەنە سەنتەرەكانی راوێژكاری دەروونی، وتیشی"لەگەڵ بوونی هەرگرفتو تەنگژەیەكی دەروونی، پێویستە ئەوكەسە لای كەسێكی كەجێگە متمانەیەتی باسیبكات، یاخود بچێتە سەنتەرێكی راوێژكاری بۆ چارەسەری تەنگژە دەروونیەكانیان".
 


زیاتر

سەر قەڵا كۆرێكی كۆمەڵایەتی بۆ ژنان سازكرد
سەر قەڵا كۆرێكی كۆمەڵایەتی بۆ ژنان سازكرد
كاریگەری خۆراك  لەسەركێشی منداڵ
كاریگەری خۆراك لەسەركێشی منداڵ
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English