Rewan

Women's Media and Culture Organization

(Rewan Media & Social Services)

رێوان

رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان

(میدیای رێوان - کۆمەڵایەتی)

  • سەرەکی
  • هەواڵ
  • راپۆرت
  • بەدواداچوون
  • چاوپێکەوتن
  • مەڵتیمیدیا
    • فۆتۆ
    • ڤیدیۆ
  • کۆمەڵایەتی
  • کوردی
  • English

رۆڵی هەستیاری باوك لەپەروەردەی منداڵان دا (فەرزین كەرباسی)




2015-03-07

فەرزین كەرباسی

(590) جار بینراوە

 قسەكردن لەسەر خێزان وەپەروەردەی ناوخێزان كارێكی ئاسان نیە بەتایبەت لەسەر ئەو كۆمەڵگایانەی كە هێشتا بەمانای واقیعی ناسنامەی تایبەت بەخۆیان نییە، كۆمەڵگایەك كە بەدرێژای مێژوو دابەشكراوەو لەژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی جۆراوجۆر لەناوچەكەیدا دابەشكراوە قسە لەسەر كۆمەڵگەی كوردی دەكەم، كۆمەلگەیەك كە تاكێكی لەڕۆژهەڵاتەوە براوەتە باكور هەروەكووایە  بۆوڵاتێكی زۆر دووروغەریب رۆشتبێت هەست بەغەریبیو دووری دەكات،هەروەها لەرۆژئاوایەوە بۆباشوری هەرهەمان هەستی دەبێت زۆرسەختە كەتۆ خوێندنەوەیەكی یەك دەست وە هەمەلایەنە بۆئەم كۆمەڵگەپەرتو بڵاوە بكەیت، ئەم كۆمەڵگە كۆمەڵگەی كوردیە كەهێشتا خاوەنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ فەرهەنگێكی پێناسەكراو زمانێكی پاراو وەتاكێكی باوەربەخۆنییە، من وەك رۆژهەڵاتییەك كاتێك هاتم بۆ باشور و تێكەڵاوی كۆمەڵگەو خەڵكی باشوربووم خاڵی هاوبەشی زۆركەمم لەنێوان كۆمەڵگەی باشورو رۆژهەڵاتدا بینی، ئەوەش بۆنزیكایەتی ئەم دووبەشەی كوردستان بەدوو نەتەوەی باڵادەستی دراوسێ دەگەڕێتەوە ئێمە وەك رۆژهەڵاتی بەفەرهەنگی فارسەوە نزیكایەتیمان هەیە لەهەموو بوارەكاندا  تەئسیرمان وەرگرتووە،هەروەها  سێ بەشەكەی تری كوردستان هەریەك لەنەتەوەی باڵادەستی خۆیان تەئسیریان وەرگرتووە، ئەمجارە قسەی ئێمە لەسەر پەروەردەیە لەخێزاندا، زۆر هەوڵمدا كە بۆپێناسەكردنی پەروەردەی خێزانی لەباشوریكوردستان نموونەیەك بدۆزمەوە تابەراوردی بكەم، بەڵام نەم دۆزیەوە وەدەتوانم بڵێم تەنها خۆی دەتوانێت نموونەی خۆی بێت، چونكە نزیكایەتی زۆری بەفەرهەنگی ئەعرابەوە وا كاریگەریەكی لەسەر تاكی ئەم كۆمەڵگەیە كردووە كە بەژنو پیاویەوە زۆرتر مافی خۆیان تەنها لەچوارچێوەی سونەتو ئایندا دەبیننەوە، بۆنموونە نەخشو رۆڵی پیاو وەك باوك لەخێزاندا زۆركەم رەنگوباڵادەستانەیە لەگەڵ ژنو منداڵەكانیدا، جێگەوپێگەی باوك پیرۆزیەكی تایبەتی هەیە ئەو زیاتربەخێوكەری خێزانەو ئەركی پەروەردەی خستۆتە ئەستۆی دایكو ئەوبەبەرپرس دەزانێت بەرامبەر بەهەموو شتێك، ئەو خۆی بە خاوەن مافی زۆر شت دەزانێتو هاوبەشییەكی كەمیشی  لەپەروەردە و كاروباری خێزانیداهەیەو زیاتر وەك باڵادەستێك خۆی بەخاوەنی خێزانەكە دەبینێت،بەدوور لەرەها سەیركردن دەتوانین بڵێین زۆربەی پیاوانی باشوری كوردستان بەشێوەی سونەتی بیردەكەنەوە وەگەر كەسانێكیش پەیدا ببن كەبەهۆی كاریانو ئاستی خوێندنیان جۆرێكیتر بیربكەنەوە، بەڵام لەناخیاندا  تەفەكوری پیاو سالارانە – باوك سالارانە تەحەكوم دەكاتو زاڵە، نموونەیەك بۆدروستی ئەمە نەگۆرینی كۆمەڵگەی كوردیە لەسەدەی تازەدا كە بەروونی دەبینین  گۆڕینێكی بەرچاو لەنێوان نەوەی ئەمڕۆو دوێنێدا نابینیت بەڵگەش بۆئەمە بەرزبونەوەی كێشەی خێزانیو نەبونی دیالۆگە لەنێوان ئەندامانی خێزانو نەبوونی پەیوەندیەكی دروست لەنێوان باوكو منداڵەكانو ئەندامانی خێزان لەگەڵ باوك .
پیاوانی ئەم كۆمەڵگەیە گرنگە ئەو راستییە بسەلمێنن كە تاكاتێك ئەوان نەتوانن لەگەڵ ژنەكانیاندا وەك مرۆڤ وە كەسێكی نزیكی خۆیان رەفتار بكەن هیچ كات كوڕەكانیان ناتوانن لەگەڵ ژنەكانیان بەئارامی بژینو كچەكانیان ژنانێكی بەهێزو بەئیرادەو بێ كێشە بن لەگەڵ هاوسەرەكانیان، كەئەمە یەكێكە لەو هۆكارانەی كە كە كۆمەڵگە توشی ئیفلیجی دەكاتو ئاستەنگی بەردەم  پێشكەوتنە، بۆیە دەبێت مەسەلەی پەروەردەی خێزان  بەگرنگییەوە سەیربكرێتو ببێتە باسسی گرنگی ئەمڕۆ هەربۆئەم مەبەستە بەپێویستم زانی كە بابەتێكی زانستی لەڕوانگەی كۆمەڵناسییەوە لەسەر گرنگی پەروەردە ئامادە بكەم .





رۆڵی هەستیاری باوك لەپەروەردەی منداڵان دا
ئا: فەرزین كەرباسی

یەكێك لەمرۆڤ ناسە بەناوبانگەكان لەوباوەرەدا بوو كە باوكان لەڕوانگەی سروشت ناسیەوە زەرورەتێكن، بەڵام لەلایەنی كۆمەڵایەتییەوە بەهۆكاری دووەم دادەنرێن ئەم باوەڕە بەئاسانی لەفەرهەنگی ئێمەدا جێگەی خۆی كردۆتەوە، لەكۆمەڵگەی ئێمەدا وێنەی سونەتی باوكەكان واپیشان دەدرێت ئەوەیە كە لەسەرپەرشتیكردنی منداڵ رۆڵێكی ئەوتۆیان نیە، كاتێك منداڵ لەدایك دەبێت ئەو لەژووری چاوەروانیدا دەوەستێت، گۆڕینی دایبی یان گەرمكردنی شیرەكەی هەرگیز بەئەركی خۆی نازانێت،  سەردانی دایەنگاكان ناكاتو پەروەردەی منداڵ بەگشتی دەكەوێتە ئەستۆی ژنەكان، ئەم باوكە ئەفسانەییانە سەرگەرمی پەیداكردنی نانن بۆخێزان سمبولی بەهێزین،  بەڵام دوورن لەمنداڵەكانیان وە بەدەگمەن وەك بەشێكی كارا لەپەروەردەی منداڵەكانیاندا دادەنرێن.
لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەخەنەڕوو كەكاریگەری باوك لەسەر منداڵ مانەوەیەكی هەتا هەتایی هەیە منداڵەكان بەراستی پێویستیان بەباوك هەیە، ژیانی منداڵان لەژێر كاریگەری باوكانێكە كە لەڕووی سۆزدارییەوە ئامادەییان هەیەوبایەخ دەدەن بەمنداڵەكانیانو دەتوانن لەنیگەرانیو ئازارەكانیان ئارامیان بكەنەوە، بەڵام ئەوباوكانەی كە توندووتیژن بەدوای كەموكورتی منداڵەكانیان دەگەڕێنو منداڵی خۆیان دەشكێننو لەڕووی سۆزەوە ساردن  زەڕبەی قورس لەڕووی رۆحیەوە لەمنداڵەكانیان دەدەن.
 دەروناسەكان لەوباوەردان كە نەخشو رۆڵی باوك لەگەورەكردنی منداڵدا زۆرگرنگە لەراستیدا باوكەكان دەتوانن بەجۆرێك كاریگەریان لەسەر منداڵەكانیان هەبێت كە دایكەكەنیان نیانە بەتایبەت لەزەمینەی پەیوەندی لەگەڵ هاورێو دۆستانیانو سەركەوتنیان لەخوێندن كاتێك كەباوك لەهەستەكانی منداڵەكانی بەخەبەرە وە هەوڵدەدات كە یارمەتی  بدات لە چارەسەری گرفتەكانیان ئەومنداڵانە لەقوتابخانەو لەپەیوەندی لەگەڵ خەڵكدا سەركەوتووترن بەپێچەوانەوە باوكانێك  كە لەئاست هەستە دەروونیەكانی منداڵەكانیان توندووتیژن، بەشوێن رەخنەكانیان دەگەڕێنو بێ هەستن ئەمە دەتوانێت  كاریگەری زۆر خراپی هەبێت وە گریمانی ئەوەهەیە منداڵی ئەم باوكانە لەخوێندنەكانیان سەركەوتوو نەبن لەگەڵ هاورێكانیان بەشەڕ بێنو لەڕووی دەروونیەوە  تەواونەبن،ئەم پێداگیریە لەسەر نزیكی سۆزی  باوك  بەومانایە نیەكە رەفتاری  دایك لەسەر منداڵەكانی كاریگەری نیە كاریگەری دایك لەسەر منداڵەكان زۆرگرنگە، بەڵام بەپێی خوێندنەوەكان  باوك دەتوانێت كاریگەری زیاتری هەبێت چ كاریگەریەكە باش بێت یان خراپ بۆنموونە ئەو خانەوادانەی كەباوك لەناویاندایەو منداڵەكان تووشی گرفتن  لەقوتابخانەو لەگەڵ هاوپۆلەكانیان،كورانێك كەباوك لەژیانیاندا ئامادەیی نیە ناتوانن پارسەنگی دروونیان لەئاست پیاوەتیو خۆراگریە دەروونیەكانیان رابگرن ئەمە لەكاتێكدایەكە بەدەستهێنانی شارەزاییەكانی قۆناغی منداڵی  لەگەڵ گەورەبوونیاندا گەورەدەبێت،هەروەها كچانێك كە باوكەكانیان لەژیانی ئەواندا ئامادەیو كاریگەری باشییان هەیە لەگەورەبوونیان رەنگدانەوەی لەسەر ژیانی ئایندەو پەیوەندی دروستیان لەگەڵ هاوسەرەكانیان دەبێت.
زۆرێك لەلێكۆڵەرەكان لەوبڕوایەدان كە باوكەكان لەڕێگەری یاریكردن لەگەڵ منداڵ دەتوانن كاریگەریان لەسەر دابنێن ئەوان جۆرێك یاری لەگەڵ منداڵەكانیان دەكەن چالاكی جەستەی زۆرتر لەواندا دروست دەكات، هەروەها باوكەكان زیاتر بە جۆرە مۆسیقایەك سەرەنجی منداڵەكان بۆخۆیان رادەكێشنو هەراوهوریایەكی زۆرتر لەكاتی یارییەكاندا دروست دەكەن، ئەمە خۆیی جۆرە رەفتارێكە كە باوكەكان لەڕێگەی عاتفەوە  كاریگەری لەسەر منداڵەكان دادەنێن مندالاَنێك باشترین شارەزایی كۆمەڵایەتی لەخۆیاندا پەروەردە دەكەن كە باوكەكانیان كاریگەری باشیان لەسەر ئەوان بووە وە مۆڵەتی ئەوەیان داوە كە منداڵەكانیان خۆیان رێگەی یاریەكە بدۆزنەوە،بەشێك لەباوكەكان رۆڵی رێگە نیشاندەریان هەیە لە عەواتفی خراپی  منداڵ چاوداناخەن رەتی ناكەنەوە بەڵكو پیشانی منداڵەكانیان دەدەنو كە ئەوان دەركێكیان لەوانە هەیە بەرێنمایكردنی ئەوان لەبەرامبەر هەستی مەنفی خۆیان  هەڵوێستێكی باشیان بێت.
بەپێیبەدواداچوونەكان ئەومنداڵانە كەمترین نمرەو پەیوەندی كۆمەڵایەتییان هەیەباوكەكانیان سار د، دەسەڵات خواز،  توڕەن،  لەلێكۆڵینەوەیەكدا لێكۆڵەرەكان گەشتنە ئەوئەنجامەی  باوكانێك كە لەكاتی  یاری ڤیدۆی منداڵەكانیاندا سەرزەنشتیان دەكردن لەسەر هەڵەكانیانو بچوكیان دەكردنەوە كەئەوان شایستەنین بۆ ئەنجامدانی ئەو یاریانەو كۆنترۆڵەكیانیان لێوەردەگرتنوخۆیان یاریان دەكردو پیشانیان دەدا ئەوان نەزاننو بێ توانان ئەومنداڵانە زۆرتر لەمنداڵەكانی تر تووشی گرفت دەبوونو لەگەڵ هاورێكانیاندا بەتوندی رووبەڕودەبوونەوە لەقوتابخانەدا سەركەوتوونەبوونو تووشی گرفتێك دەبوون كەلەكۆتایدا ئەوان منداڵانێكی توندووتیژوسەرەڕۆ بوون.
رۆڵو نەخشی باوك لەگەشەكردنی ناسنامەی رەگەزی منداڵان
لێكۆڵەرەكانی مەسەلەی رەگەزی لەوباوەرەدان كە كاریگەی باوك لەسەر رەفتاری رەگەزی منداڵ زیاترە لەكاریگەری دایك، لێرەدا رەگەز مانایەكی سەروتر لەسێكسی هەیە،ئەم مەسەلەیە نەك تەنها تایبەتمەندیە جەستەییەكانو گۆڕانكاریەكانی منداڵ لەكاتی گەشەكردندا دەگرێتەوە بەڵكو هەستو رەفتارەكانی لەگەڵ تایبەتمەندی فیزیكی دەگرێتەوە.
چۆنێتی رەفتاری باوك لەگەڵ كورەكەیدا گرنگترین هۆكاریكە كەتێڕوانینی ئەوكوڕە لەبەرامبەر نێرینەی خۆیی شێوە دەدات، لێرەدا مەبەست لەنێرینەی توندووتیژی،دەسەڵاتخوازی، جەسوری، نائارامیو هاتو هاوار نیە، بەڵكو نێرینەی بەمانایی پێداگیری، مست بوون، بەرپرسیاربوون، لۆژیكی بوون(مەنتقی) وەتوانایی دروستكردنی گۆڕان لەكاتەسەختەكاندا هەیە كەئەم تواناییە بنەڕەتیە تەنها بە پەروەردەیەكی دروست  موحبەتو توانایی خۆشەویستی وەستاوە، باوكێك ئەگەرنەتوانێت ئاوێتەی پیاوەتیەكەیو خۆشەویستییە باوكایەتیەكەی  بكاتو لەكەناڵی پەروەردەی خۆیەوە بیگەیەنێتە كوڕەكەی ئەوا ئەو كوڕە لەڕەفتاری پیاوانە كەمو كورتی دەبێت.
هەروەها لێكۆڵینەوەكان پیشانی داوە كە باوكەكان زیاتر لەدایكەكان لەگەشەكردنی ناسنامەی رەگەزی تەندروستی كچەكان نەخشو رۆڵیان هەیە، ئەوان ئاگایانە یان نائاگایانە گەشەكردنی رەگەزی كچەكانی خۆیان بەهێزدەكەن هەرچەندە لەڕێژەی كاریگەریەك كەلەسەر پەروەردەی ژنانەی كچەكانیان هەیانە نائاگابوون،وەك نموونە ئەوكچانە كەلەماڵێكدا گەشەدەكەن كەدایك تێیدا باڵادەستەو باوك تێیدا بێدەسەڵات لەبڕیاردا نەخشو رۆڵی پەروەردەی نییە لەئایندەدا لەگەڵ پیاوەكانیاندا تووشی كێشە دەبن.
لەدەورانی كۆندا باوك لەڕێگەی شكارەوە نان پەیداكەری ماڵو پارێزەری منداڵەكانی بوو، بەڵام لەبرینی سەدان ساڵە ئەم رۆڵەی وەك پەیداكەری نانی ماڵ گۆڕا ئەولەم رێگەیەوە پارەی دەست دەكەوێت تا بۆپارێزگاریكردن لەمنداڵەكانیو دانەوەی قستی ماڵەكەیان وە تامینی مەخارجی خواردنو خۆراكو مانگانەی خوێندن مسۆگەر بكات،بەڵام ئەمڕۆ جارێكیتر  نەخشو رۆڵی باوك لەلێواری گۆڕیندایە تا جۆرێكیتر لەپارێزگاری بۆمنداڵەكانی دروست بكات بە پارێزگاریكردنی لەوهێزە تێكدەرانە وەك  دامو دەستەی خراپەكار مادەی بێهۆشبەرو باندەكانی بازرگانیكردن بەسێكس، زانست پێمان دەڵێت كەئیتر رەوشتەكۆنە سونەتییەكان ناتوانێت رێگە چارەو چارەسەری گرفتەكان بێت، ئەمڕۆ پارێزراوبوونی منداڵەكان لەدڵی باوكەكانیانەوە دێتە دەرەوەو پایەكانی ئەم پاراستنەی منداڵ لەسەر ئەوە وەستاوە كە پیاوەكان زیاتر ئامادەی فیزیكیو عاتفی زیاتریان لەماڵەوە هەبێت، هەرچەند باوكانێك كە گرفتاری كارنو زۆربەی كاتەكانیان لەكارن كەمتر دەتوانن چالاكی هاوبەشیان لەماڵدا هەبێت لەگەڵ منداڵەكانیان.
پێداچوونەوەكان لەسەر ئەودایكانەی لەدەرەوە كاردەكەن دەریخستووە كە چۆنێتی پەیوەندی منداڵو دایك كاریگەری زیاتری لەسەر منداڵ هەیە نەك ماوەی مانەوەی منداڵ لەگەڵ دایكەكانیان، ئەمە لەسەر باوكانیش دەگونجێت گرنگ نیە چەندی كات لەگەڵ منداڵبیت گرنگ ئەوەیە ئەوكاتانەی لەگەڵیت پەیوەندییەكە چۆنە،
ئەگەر باوكەكان ئاگایانە هەوڵ نەدەن كەبەشێك لەژیانی رۆژانەی خۆیان لەگەڵ منداڵەكانیان ببەنە سەر زۆرتر لێیان دووردەكەونەوە، بۆنموونە لەوانەیە كوڕێك باوكێكی بەتوانایی ببێت، بەڵام ئەم باوكە لەبەردەست ئەودا نەبێت وە پەیوەندی نێوان باوكو كوڕەكە لاواز بێت لێرەدایە كەتوانایی باوك هیچ كاریگەرییەكی بەسەر گەشەكردنی فكری كوڕٍٍٍەكەیدا نابێت.
لەڕاستیدا ئەنجامدانی كاری سونەتی بە وتەیەك  ژنانە( وەك نان دان بەمنداڵ) كەپیاوان وەك ئەندامێكی گرنگی خانەوادە دادەنرێن، باوكەكان دەبێت ئەم خاڵە گرنگە لەبەرچاوبگرن كە ژیانی خێزان تەنها خواستی ماددی نیە بەڵكو ئامادەی رۆژانەی وەبەراودكردنی مەبەستی عاتفیو جەستەییە كەهاوكات لەپەروەردەكردنی منداڵاندا رۆڵێكی سەرەكیان هەیە، لەكاتێكدا منداڵان گەورەدەبن وە زۆربەی كاتیشیان لەدەرەوەی ماڵ بەسەر دەبەن لەوانەیە بۆباوكەكان دژوار بێت كەهەلێك بدۆزنەوە بۆئەوەی لەگەڵ منداڵەكانیان بن، بەڵام پێشنیاریان پێدەكرێت كە بەجۆرێك بەنامەی خۆیان داڕێژن بتوانن كاتێك لەگەڵ منداڵەكانیان بەسەربەرن لەوانەیە ئەم هەلە هەفتەی یەكجار بڕەخسێت  زۆرباشە بۆ ئەوەی كە ئێوە لەگەڵ منداڵەكانتان پەیوەندیتان هەبێت هەتا بەئەندازەی بردنەوەی منداڵەكەتان بێت بۆ قوتابخانە وەئەو گفتوگۆ دووقۆڵیە دەتوانێت كاریگەرییەكی باشی هەبێت، پەندێك دەڵێت "بۆگەورەكردنی منداڵێك پێویستت بەعەشیرەتێكە"،كەواتە هەوڵبدەن لەگەڵ ئەوكەسانەی لەژیانی رۆژانەی منداڵەكانتان نەخشو رۆڵیان هەیە ئاشنا ببن لەگەڵ دۆستانو دایكو باوكی دۆستەكانیان دەرگای ماڵەكانتان بەڕووی هاوپۆلی منداڵەكانتان بكەنەوە دەست پێشخەربن بۆگەیاندنی منداڵەكانتان بۆ میوانیو یاریە وەرزشییەكان،بەشتەخۆشەكانیان دڵخۆش بنو گوێشبگرن لەنیگەرانیەكانیان خۆتان بگونجێنن، لەدوایدا ئەوەی كە ئێوە دركی بكەن دەبێت كات لەگەڵ خێزانەكانتان بەسەر ببەن، بۆ زۆرێك لەپیاوان دۆزینەوەی كاتو وزە بۆ منداڵەكانیان بەومانایەیە كەكەمتر لەكارەكانیان بن بۆئەوە كە زۆربەی باوكەكەكان دژوارونامۆن كە كەلەسەعاتی كارەكانی خۆی كەم بكاتەوەو لەگەڵ منداڵەكانیان بن وە لەواقیعدا چارەسەری ئەم گرفتە بۆپیاو كەناسنامەی ئەسڵی ئەو نان پەیداكەری خێزانە ئاسان نیە، پیاوان وا پەروەردە كراون كەباوەر بكەن كە هەوڵی زۆربداتو سەعاتی زۆر بۆكار تەرخان بكەن تا ئەوە بخەنەڕوو كە نیشانەی متەعەهد بونە بەخێزان،بەڵام ئێستا دەبێت پیاوان ئەوە بزانن ئەگەر گۆڕان لەخۆیاندا دروست نەكەن مەترسی دووركەوتنی ژنو منداڵەكانیان كەهەمان كەسانن كەئەوان بۆخاتری ئەوان كار دەكەن لەدەستی دەدەن وەجاری واش هەیە كەپێویستە ئەوان ئەو دەستكەوتە ماڵیو كارەی خۆیان قوربانی بكەن تابە هاوسەنگیەكی باشتر لەنێوان كاری خۆیانو خێزانەكەیان بەدەست بێنن بەگشتی تەندروسترین ژینگەی خێزان ژینگەیەكە كە لەناویدا باوك وەك كەسێكی بەهێز وە پەرەوردەكەر لەسەر ژن و  منداڵەكەی كاربكات وە دایكیش وەك ژنێك بەسروشتێكی ژنانە لەئاست پیاو خێزانەكەی رەفتار بكات.
وەرگیراوەلە: وبسایتیسیمور
 



زیاتر

ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
ژنان لە شۆفێریدا كەمترین سەرپێچی دەكەن
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
گرنگی خواردنە کوردەواریەکان لەوەرزی زستاندا
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
بۆ چارەسەری سەرەتای بێبەرامبەر نەخۆش بەسەردەكەنەوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی  مێینە تۆماركراوە
135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی مێینە تۆماركراوە
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن  گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
بۆبەسزادانی ژن کوژان، داوای لێدەکەن گۆڕانکاری لەبەرپرسانی دۆسیەکانی ژنان بکات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات
دکتۆرە نازەنین نهێنیەكانی دەستدرێژیكردنی سەر منداڵ ئاشكرادەكات

پرۆژە و چالاکیەکان


  • - له سیمینارێكدا ئەنجامی ئەو راپرسیە خرایە ڕوو
  • - دابەشكردنی جلی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپەكانی كەلارو كفری
  • - دابەشكردنی جلی و به رگی زستانە بە سەر ئاوارەكانی كەمپی ئەربەت


چاپکراوەکان






سەرەکی | هەواڵ | راپۆرت | بەدواداچوون | چاوپێکەوتن | کۆمەڵایەتی | فۆتۆ | ڤیدیۆ | چاپکراوەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندی                         کوردی | English